#خوولی_تەجوید
Автор: بروا :: Brwa
Загружено: 2021-04-24
Просмотров: 1239
Описание:
{ بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ }
لینکی هەموو وانەکانی تەجوید
• #خولی_تەجوید
#وانەی_نۆیەم
دوای سێرکردنی ئەم وانەیەش نموونە بۆ مەددی فەرعی لەکۆمێنت بنووسە ؟
مەددی نائاسایی (الفرعي) چییە ؟
-بریتیە لەو مەددەی كه درێژکردنەوەکەی زیاترە لە مەددی ئاسایی بەهۆی گەیشتنی پیتی مەددەکە بە هەمزە یان بە سکون.
مەدد بەهۆی هەمزەوە بۆ چەند بەش دابەش دەبێت ؟
-بۆ دوو بەش دابەش دەبێت :
👈مەددی (الواجب المتصل).
👈مەددی (الجائز المنفصل) کە مەددی صیلەی گەورەی پێوە دەلکێندرێت.
مەددی (الواجب المتصل) چییە ؟ چەند جوڵە درێژ دەکرێتەوە ؟
-بریتیە لەوەی پیتی مەدد و هەمزە لەیەك وشەدا کۆببێتەوە , وە بە ئەندازەی پێنج جوڵە درێژ دەکرێتەوە , نمونە بۆ ئەمە : (جَآءَ , سُوٓءَ , سِیٓءَ).
مەددی (الجائز المنفصل) چییە ؟ و چەند جوڵە درێژ دەکرێتەوە ؟
-بریتیە لەوەی پیتێکی مەدد لە وشەیەك هەبێت و هەمزەکەش لە وشەیەکی تردا بێت. وە بە ئەندازەی دوو جوڵە یان پێنج جوڵە درێژ دەکرێتەوە.
نمونە : (إِنَّآ أَعْطَيْنَٰكَ).
مەددی سیلەی گەورە (الصلة الكبرى) چییە ؟
-ئەگەر بکەوێتە دوای مەددی سیلەی بچوکەوە هەمزەی (قطع) ئەوا دەلکێندرێت بە مەددی (الجائز المنفصل)ەوە بۆ ئەوەی بە ئەندازەی دوو یان پێنج جوڵە درێژ بکرێتەوە. نمونە : (وَلَهُ ۥٓ أَخٌ).
مەدد بەهۆی سکونەوە بۆ چەند بەش دابەش دەبێت ؟
-بۆ دوو بەش دابەش دەبێت :
⭕️سکونی پەیوەست (لازم).
⭕️سکونی توشهات (عارض).
مەدد بەهۆی سکونی ( لازم ) ەوە بۆ چەند بەش دابەش دەکرێت ؟
-بۆ دوو بەش دابەش دەکرێت :
🔆مەددی لازمی وشەیی.
🔆مەددی لازمی پیتی.
مەددی لازمی وشەیی چییە ؟ و بۆ چەند بەش دابەش دەبێت؟
-بریتیە لە هاتنی پیتێکی ساکن لە دوای پیتی مەددەوە کە سکونەکەی بنچینەیی بێت لە یەك وشەدا. وە دابەش دەبێت بۆ دوو بەش :
✅قورس : نیشانەکەی هاتنی پیتێکی شەددەداره , لەدوای پیتی مەددەوە. وەك : (ٱلْحَآقَةُ).
✅سوك : نیشانەی هاتنی پیتێکی سکوندارە لەدوای پیتی مەددەوە. وەك : (ءَآلْئَٰنَ).
مەددی لازمی پیتی چییە ؟ بۆ چەند بەش دابەش دەکرێت ؟
-بریتیە لە درێژکردنەوەی پیتی مەدد لە دەربڕینی یەکێك لەم پیتانەی سەرەتای سورەتەکانی قورئاندا
کە کۆبوونەتەوە لەم دوو وشەیەدا (نقص عسلکم) وە بۆ دوو بەش دابەش دەبێت :
✅قورس : ئەگەر تێکهەڵکێش بێت پیتی کۆتایی لەگەڵ پیتەکەی دوای خۆیدا. وەك : (الٓمٓ) دەخوێندرێتەوە بە (الف لامّيم).
✅سووك : ئەگەر پیتی تێکهەڵکێش نەبێت لەگەڵ پیتی دوای خۆیدا : (صٓ ۚ وَٱلْقُرْءَانِ) دەخوێندرێتەوە بە (صاد وَالْقُرْآنِ).
مەدد بەهۆی سکونی توشهات (عارض)ەوە چییە ؟ و بۆ چەند بەش دابەش دەبێت ؟
-بریتیە لە وەستان لەکۆتایی وشەیەکدا بە سکون کە لە پێش پیتە سکوندارەکەوە پیتی مەدد هەبێت , وە ئەگەر نەوەستی لەسەری ئەوە مەددی سروشتیە.
بۆ نموونه : (نَسْــتَعِينُ) .
مەددی لین چییە ؟
-بریتیە لە وەستان لەسەر کۆتایی وشەیەك بە سکون کە پێش سکونە توشهاتەکە هەردوو پیتی ( واو و یائی ) ساکن هەبێت وپێشەوەیان فەتحە بێت , وە لە کاتێکدا لەسەر وشەکە نەوەستین درێژ ناکرێتەوە. نموونە : (خَوْفٌ) , (ٱلْبَيْتَ).
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: