#خوولی_تەجوید
Автор: بروا :: Brwa
Загружено: 2020-08-23
Просмотров: 5090
Описание:
{ بِسْمِ اللَّـهِ الرَّ‌حْمَـٰنِ الرَّ‌حِيمِ }
لینکی هەموو وانەکانی تەجوید
• #خولی_تەجوید
#وانەی_یەکەم
پێشەکیەکان لە بارەی زانستی جوان خوێندنەوەی قورئانەوە (التجوید)
زانستی تەجوید چیە ؟
لە زمانەوانیدا : چاک کردن.
لە زراراوەدا : هەموو پیتێک ماف (حقه) و دەرەمافەکانی (المستحقه) بدرێتێ لە سیفات و درێژکردنەوەکان جگە لەمانەش نەرم و ناسک (الترقیق) و قەڵەو (تفخیم) کردنەوە.... وە هەروەها.
ئامانجی تەجوید چییه ؟
-گەیشتنە ئەوپەڕی راست دەربڕینی وشەکانی قورئانە وەک چۆن لە پێغەمبەرەوە (ﷺ) بیستراوە و وەرگیراوە و وتراویشە , پاراستنی زمانە لە هەڵەکردن لە خوێندنەوەی قورئاندا.
گرنگی چییه ؟
-هەندێک بە بەشێک لە زانستی شەرعی (العلوم الشرعية) دایان ناوە بەڵکو گرنگترین زانستە , چونکە پەیوەستە بە ووتەی خوای گەورەوە , زانینی خوێندنەوە و راست دەربڕینی پیتەکان مایەی بە ئەنجام گەیاندنی نوێژە بە تەواوی کە یەکێکە بە روکنەکانی ئیسلام.
حوکمی فێربوونی چییه ؟
-حوکمی فێربوونی تەجوید : فەرضێکی کیفایەیە ئەگەر هەندێک پێی هەستان لەسەر ئەوانی تر دەکەوێت.
حوکمی کارکردن بە تەجوید چییه ؟
-فەرضێکی دیاریکراوە (العین)ە لەسەر هەموو موسوڵمانێکی پێگەیشتووی قورئان زان , امامی ابن جەزەری دەفەرموێ :
والأخذُ باتجويد حتمٌ لازم
من لم يصحح القرا‌ن اثم
لانه به الالــه انـــــــــــــــزلا
وهكذا منه الينا وصــــلا
و هو ايضا حلـيــــة التلاوة
و زينـة الادا‌ء والــقــراءة
ئەو رێگەیە کە ئەم زانستەی پێوەر دەگیرێت کامەیە ؟
-وەرگرتنی ئەم زانستە لە دەمی زانایانەوە بە رێگەی خوێندنەوە و جێبەجێکردن.
پله‌كانی خوێندنه‌وه
پله‌كانی خوێندنه‌وه چه‌ندن ؟
-پله‌كانی خوێندنه‌وه چوار پله‌ن به‌پێی خێراییه‌كانیان كه بریتین له :
١.التحقیق
٢.الترتیل
٣.التدویر
٤.الحدر
ئه‌م ناوه زاراوه‌ییانه زانایانی جوان خوێندنه‌وه‌ی قورئان به‌كاریان هێناوه بۆ وه‌سف كردنی خێرایی خوێندنه‌وه‌ی قورئان.
پله‌ی تحقیق چییه ؟
-واته هه‌موو پیتێك چی پێویسته له ده‌ربڕین و تێركردنی درێژكراوه‌كان بیدرێتێ , ده‌ربڕینی پیته‌كه و ته‌واوی سه‌ر و بۆر و ژێره‌كانی , دانی مینگه‌كان و لێك جیاكردنه‌وه‌ی پیته‌كان , زیاتر بۆ فێركردن به‌كار دێت.
پله‌ی ته‌رتیل چییه ؟
-خوێندنه‌وه‌ی قورئان به له‌سه‌رخۆیی و تێگه‌شتنه‌وه بێ په‌له كردن , هه‌موو پیتێك چی بۆ هه‌یه و چی له‌سه‌ره ده‌یدرێتێ.
پله‌ی پله‌ی حه‌در چییه ؟
-خوێندنه‌وه‌ی قورئان به‌خێرایی , هه‌موو پیتێك چی بۆ هه‌یه و چی له‌سه‌ره ده‌یدرێتێ.
پله‌ی ته‌دویر چییه ؟
-خوێندنه‌وه‌ی قورئان به مامناوه‌ندی له‌نێوان پله‌ی ته‌رتیل و پله‌ی حه‌دردا.
كام پله به‌كاربێنین له خوێندنه‌وه‌دا ؟
-هه‌رچوار پله‌كان ئاساییه به‌كارهێنانیان , خوێنه‌ر كام پله‌یه له‌گه‌ڵ سروشتی‌دا ده‌گونجێت و ئاسانه له‌سه‌ر زمانی به‌كاری دێنێت.
خوێندنه‌وه‌ی ته‌عوذ و به‌سمه‌له
(الاستعاذه و بسمله)
حوكمی ته‌عوذ و شێوه‌كه‌ی و باره‌كانی چیین ؟
-حوكمه‌كه‌ی/خۆش ویستراوه(مستحبه)
ده‌وترێ واجبه به‌پێی فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره
((فَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ)) النحل : (٩٨)
-شێوه‌كه‌شی بریتییه له :
((أَعُوذُ بِاٌللهِ مِنَ ألشَّيْطٰنِ اٌلرَّجيمِ))
-باره‌كانی :
به نهێنی ده‌خوێندرێت ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها قورئان خوێندرا.
به نهێنی ده‌خوێندرێت له نوێژه‌كاندا(نهێنی بێت یان ئاشكرا).
به‌ئاشكرا ده‌خوێندرێت له‌كاتی خوێندنی ئاشكرادا , كه خه‌لك گوێی لێ بگرێت.
ئه‌گه‌ر خوێندن به‌كۆمه‌ڵ بوو له ئه‌لقه‌دا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵدا , یه‌كه‌م به‌ئاشكرا ده‌یخوێنێت و ئه‌وانیتر به نهێنی.
له‌كاتی بڕینی خوێندنه‌وه‌ی قورئاندا به‌هۆی (كۆكه , پژمین , دوانێك یان وته‌یه‌ك كه په‌یوه‌ست بێت به قورئانه‌وه وه‌ك ته‌فسیره‌كه‌ی….هتد) دووباره ناخوێندرێته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕینه‌كه په‌یوه‌ست نه‌بوو به قورئانه‌وه وه‌ك (خواردن و قسه كردن) دووباره ده‌خوێندرێته‌وه.
شێوه‌ی به‌سمه‌له چییه و حوكمه‌كه‌ی چییه ؟
-شێوه‌كه‌ی : ((بِسْمِ اللَّـهِ الرَّ‌حْمَـٰنِ الرَّ‌حِيمِ))
-حوكمه‌كه‌ی :
پێویسته له‌سه‌ره‌تای هه‌موو سوره‌تێكدا بخوێندرێت جگه له براه‌ء ( التوبة ).
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تای سوره‌ته‌كه‌وه ده‌ستی پێ نه‌كرد , پێویسته ته‌عوذ بكرێت و به‌سمه‌له‌ش خوێندنی و نه‌خوێندنی ئاساییه.
ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر ویستی بچێته سه‌ره‌تای سوره‌تێكی تر , له‌گه‌ل ته‌واو كردن یان ته‌واو نه‌كردنی ئه‌و سوره‌ته‌ی كه تیایدا ده‌یخوێند یه‌ك جار به‌سمه‌له ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر تعوذ و به‌سمه‌له و سوره‌ته‌كه‌شی خوێند , چه‌ند شێوه‌ی هه‌یه ؟
-چوار شێوه‌ی هه‌یه.
بڕینیان له یه‌كتری.
گه‌یاندنی به‌سمه‌له به سوره‌ته‌كه.
گه‌یاندنی تعوذ به به‌سمه‌له.
گه‌یاندنی هه‌موو.
ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر به‌سمه‌له‌ی كرد له‌نێوان دوو سوره‌تدا , چه‌ند شێوه‌ی هه‌یه
-چوار شێوه‌ی هه‌یه. سیانیان جائزه و چواره‌میان ناجائزه. سێ جائزه‌كه‌یان ئه‌مانه‌ن :
بڕینی هه‌موویان.
گه‌یاندنی به‌سمه‌له به سوره‌ته‌كه.
گه‌یاندنی هه‌مووان.
چواره‌م كه نادروسته ئه‌وه‌یه كه كۆتایی سوره‌ته‌كه بگه‌یه‌نێت به به‌سمه‌له‌ی سوره‌ته‌كه‌ی دوایه‌وه و بوه‌ستێت پاشان به سوره‌ته تازه‌كه ده‌ست پێ بكات
سەیری ئەم وانەیەش بکە بە ڤیدیۆ📷📷
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: