#وانەی_هەشدەیەم
Автор: بروا :: Brwa
Загружено: 2020-09-22
Просмотров: 711
Описание:
{ بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ }
لینکی هەموو وانەکانی تەجوید
• #خولی_تەجوید
#وانەی_هەشتدەیەم
نموونەیەکی قوئانی لەسەر ئەم وانەیە لە کۆمێنت بنووسە ؟
ئەو سیفەتانەی کە دژنین چین ؟
-ئەو سیفەتانەی کە دژ نین حەوتن .
📣فیکەدارەکان (الصفیر) : پەنگ خواردنەوەی دەنگە لە نێوان بڕهرەکان و سەری زماندا کە پیتەکانی بریتین لە (ص , ز , س) لە فیکەی باڵندە دەچێت.
📣قەلقەلە : دەنگێکی زیادەیە لە دەرچەکەیدا پاش پەستانی دەرچەکەی و پەیدابوونی پیتەکە. پیتەکانی پێنجن (قطب جد). بە قەلقەلەی گەورە ناودەنرێ کاتێک پیتەکە لە کۆتای وشەدا بێت و لە سەری بوەستیت , وه بە قەلقەلەی بچووک ناودەنرێ کاتێک پیتەکەی لە ناوەڕاستی وشەدا بێت یان وتە.
📣نەرم (اللین) : دەرچوونی پیتە بە سوکی و بە ئاسانی کە گرانی ناخاتە سەر زمان و پیتەکانی ( واو و یا ) ی سکون دارن کە پێشیان فتحەی هەبێت , وەک : (ٱلْبَیْتِ , خَوْفِۭ).
📣لارەوە بوو (النحراف) : واتە لاربوونەوەی دەنگی پیت پاش دەرچوونی بۆ لای زمان. پیتەکانی (لام و را)ە کە لە لام دا دەنگەکە بۆ دەرەوە لار دەبێتەوە و لە رایشدا بۆ ناوەوە.
📣دوبارەوه بوو (التکرار) : لەرینەوەی سەری زمانە لە کاتی وتنی پیتەکەیدا , کە پیتەکە ( را ) یە. ئەم سیفەتە بۆ ئەوە باسدەکرێت کە خۆمانی لێ بە دوور بگرین.
📣بڵاوەبوو (التفشی) :زۆری بڵاوبوونەوەی دەرچوونی هەناسە لە دەمدا لە کاتی وتنی پیتەکەیدا کە (شین) ە.
📣درێژەوەبوو (الستطالة) : درێژبوونەوەی دەنگە لە سەرەتای لێواری زمانەوە بۆ کۆتایەکەی پیتەکەشی (ضاد) ە بەردەوامبوونی دەنگی ضادی سکوندار کەمێک کەمتر لە مەدی سروشتی دەمێنێتەوە.
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: