ئایا سوڵتانەکانی عوسمانی تورک بوون؟
Автор: Rudaw Stream
Загружено: 2022-11-15
Просмотров: 3428
Описание:
مەحموود ئاکیورکلی لە ساڵی 1956 لەدایکبووە. لە ساڵی 1976 دەبێتە مامۆستا و ماوەی دە ساڵ بەردەوام دەبێت. لە ساڵی 1979 لە زانکۆی فورات لە بەشی مێژوو دەست بە خوێندن دەکات و ساڵی 1985 تەواوی دەکات.
لە نێوان ساڵانی 1987 – 1988 گۆڤارێکی هەفتانە بەناوی (گایا گەزەتەسی) دەردەکات. ساڵی 2010 یەکەمین کتێبی خۆی بەناوی دەرسیم کورد تەدیبی(1937 – 1938) دەنووسێت.
تائێستا چەندین پەرتوکی لەسەر مێژوو و کۆمەڵکوژی دێرسم و کۆچگری و شێخ سەعید و چەندین بابەتی دیکەی مێژوویی نووسیوە و ، بەڵگەنامەکانی سەردەمی عوسمانی ساخ کردووەتەوە. ئێستا لە ئیستەنبووڵ دەژی و بەردەوام بە دوای بەڵگە مێژوویەکانی سەردەمی عوسمانی لەسەر کورد دەگەڕێت و کۆیان دەکاتەوە.
لەبەشی یەکەمی بەرنامەی پەنجەمۆر لەگەڵ نووسەر و مێژوونووس مەحموود ئاکیورکلی باسی پەیوەندییە مێژوویەکانی نێوان کورد و تورک دەکات، وەڵامی چەندین پرسیار دەداتەوە، لەوانە، بۆچی ئیدریس بەتلیسی کتێبی (هەشت بەهەشتی) لەسەر سوڵتانەکانی عوسمانی نووسیوە، ئایا سوڵتانە عوسمانییەکان تورک بوون؟ ئایا شێخ مەحموودی حەفید و ئەتاتورک و پاشماوەی عوسمانییەکان پەیوەندییان هەبووە؟ راستە ئەتاتورک و هاوڕێکانی خوازیاری ئەوەبوون ویلایەتی موسڵیان لە کۆڵ بێتەوە؟ بۆچی عەشیرەتی کۆچگری کۆمەڵکووژ کران؟ کێ عەلی شێر و زەریفە خانمی هاوژینی کوشت؟ رێکخستنی ئازادی کێ دایمەزراند و ئامانجیان چی بوو؟ ئەمانە و چەندین بابەتی دیکە لە بەشی یەکەمی پەنجەمۆر وەڵام دەداتەوە.
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: