گەڕانەوەی قاسملوو و یەکگرتنەوەی حیزب لە فۆرمێکی نوێدا
Автор: Rudaw Stream
Загружено: 2022-10-17
Просмотров: 2721
Описание:
بەشی سێێەمی بەرنامەی پەنجەمۆر لەگەڵ ئەمیر قازی:
لەم بەشەی بەرنامەکدا باسی بزووتنەوەی ساڵانی 1967 – 1968 دەکات، کە لەلایەن سلێمانی موعینییەوە سەرکردایەتی دەکرا و بە بزووتنەوەیەکی بێبەرهەم ناوی دەبات.
باسی ئەحمەد تۆفیق و چارەنووسی، دوای ئەوەی خۆی رادەستی حکومەتی عێراق کردو پاشان شەهید دەكرێت!
گۆڕانکارییەکانی دوای ساڵی 1970 و گەڕانەوەی عەبدولڕەحمان قاسملوو و کەریمی حیسامی و یەکگرتنەوەی حیزب لە فۆرمێکی نوێدا. پەیوەندی نێوان حکومەتی عێراق و حیزبی دیموکرات دوای رێکەوتننامەی 11 ئاداری ساڵی 1970.
ئایا دوای یەکگرتنەوەی باڵەکانی نێو حیزبی دیموکرات، توودەیەکانی (چەپەکان) نێو حیزب دەسبەرداری بیروباوەڕی خۆیان بوون؟، یاخود بە نهێنی پەیوەندیان مابوو؟
ئەمانە و چەند بابەتێکی دیکە لە پەنجەمۆردا شایەتییان لەسەر دەدرێت.
ئەمیر قازی لە ساڵی 1938 لە حاجیاوا لە موکریان لە دایکبووە و کوڕی قازی محەممەد قازی لە بنەماڵەی قازییەکانی مهابادە.
لەسەرەتای لاوێتییەوە لە رێگای لاوانی دیموکرات و حیزبی توودەی ئێران تێکەڵاوی سیاسەت دەبێت و دەبێتە ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.
لە شەستەکانی سەتەی رابردوو روو لە باشووری کوردستان دەکات و لەنێو ریزەکانی دیموکراتدا درێژە بەکاری سیاسی خۆی دەدات. پلە حیزبییەکان دەبڕێت و دەبێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی دیموکرات.
لە ساڵانی هەشتاکاندا لەناو حیزبدا شانبەشانی هاوڕێکانی درێژە بەکاری پێشمەرگایەتی و خەباتی دیپلۆماسی حیزب دەدات. بە هۆکاری جۆراوجۆر ریزەکانی دیموکرات جێدەهێڵێت و لە سوێد نیشتەجێ دەبێت. لەگەڵ چەند هاوبیرێکی خۆیدا پارتی سەربەخۆیی کوردستان دادەمەزرێنن و ئێستا سەرۆکی ئەو پارتەیە و لە وڵاتی سوێد دەژی.
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: