ناکۆکییە نێوخۆییەکانی نێو حیزبی دیموکرات
Автор: Rudaw Stream
Загружено: 2022-10-17
Просмотров: 1089
Описание:
بەشی دووەمی بەرنامەی پەنجەمۆر لەگەڵ ئەمیر قازی:
لەم ئەڵقەیەی بەرنامەی پەنجەمۆردا باس لە خوێندکارە کوردەکانی زانکۆی تاران و هاوکارییەکانیان بۆ شۆڕشی باشووری کوردستان دەکات.
-پەیوەندییەکانی نێوان سەرکردایەتیی حیزبی دیموکرات لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات، چۆن بوو؟
-بۆچی خوێندکارانی فارس پشتیوانی خەڵکی فەلەستینیان دەکرد، بەڵام ئامادەنەبوون پشتیوانی شۆڕشی کوردستان بکەن؟
-باسی ناکۆکییە نێوخۆییەکانی نێو حیزبی دیموکراتی کوردستان دەکات، هەروەها کۆمیتەی ساخکەرەوەی ئەو حیزبە دەیانویست چی ساخبکەنەوە و هەوڵەکانیان بە کوێ گەیشت؟
-چۆن باسی کەسایەتی سەرکردەی دیاری حیزبی دیموکرات ئەحمەد تۆفیق دەکات؟
ئەمانە و چەندین بابەتی دیکە لە پەنجەمۆردا شایەتییان لەسەر دەدرێت.
ئەمیر قازی لە ساڵی 1938 لە حاجیاوا لە موکریان لە دایکبووە و کوڕی قازی محەممەد قازی لە بنەماڵەی قازییەکانی مهابادە.
لەسەرەتای لاوێتییەوە لە رێگای لاوانی دیموکرات و حیزبی توودەی ئێران تێکەڵاوی سیاسەت دەبێت و دەبێتە ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.
لە شەستەکانی سەتەی رابردوو روو لە باشووری کوردستان دەکات و لەنێو ریزەکانی دیموکراتدا درێژە بەکاری سیاسی خۆی دەدات. پلە حیزبییەکان دەبڕێت و دەبێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی دیموکرات.
لە ساڵانی هەشتاکاندا لەناو حیزبدا شانبەشانی هاوڕێکانی درێژە بەکاری پێشمەرگایەتی و خەباتی دیپلۆماسی حیزب دەدات. بە هۆکاری جۆراوجۆر ریزەکانی دیموکرات جێدەهێڵێت و لە سوێد نیشتەجێ دەبێت. لەگەڵ چەند هاوبیرێکی خۆیدا پارتی سەربەخۆیی کوردستان دادەمەزرێنن و ئێستا سەرۆکی ئەو پارتەیە و لە وڵاتی سوێد دەژی.
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: