Hussen Ali - Bala Gardany Chaw Bm (Lyrics) | حوسێن عەلی - باڵا گەردانی چاوو بم - ژێرنوس
Автор: KLPA
Загружено: 2022-04-27
Просмотров: 18887
Описание:
ئەگەر ئەتەوێ ئێمە بەردەوام بین لایکی ڤیدیۆکە بکە و سەبسکرایبمان بکە.
....
ئێمە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان:
Snapchat: Klpa.a
/ klpa.a
TikTok:
/ kllpa
Instagram:
/ klpa.a
Telegram:
https://t.me/KLPAA
Soundcloud:
/ klpa
....
ئەگەر گۆرانییەکی ئێوەمان بڵاوکردۆتەوە و ئەتانەوێ بیسڕینەوە لەم ئیمەیڵەوە ئاگادارمان بکەنەوە تا بیسڕینەوە:
Email: [email protected]
...
ژیانی حوسێن عەلی:
ناوی تەواوی حوسێن عەلی زەند- ە، لەساڵی 1925 لە گوندی حەفتەغاری سەر بەقەزای داقوق لەدایکبووە، لە ناو خەڵکیشدا بە حوسێن عەلی گورجی ناسراوە و دایکی ناوی ئامینە کەریم زەنگنەیە.
هونەرمەند هەر لە کاتی لاوێتییەوە شەیدای هونەرو گۆرانی و مەقامی کوردی بووە، حوسێن عەلی هەر لە منداڵییەوە گوێی بە دەنگی شمشاڵ و دووزەلەی شوان و قەتار و ئەڵڵاوەیسی و ئای ئای جوتیارانی گوندەکە رازاندووەتەوە.
حوسێن عەلی لە ساڵی 1948 چووەتە ئێزگەی کوردی لە بەغدا و لەوێ چەند گۆرانییەکی وتووە و یەکەم گۆرانیشی (قومری سەرباڵم شینە) بووە.
هونەرمەند شارەزاییەکی زۆری هەبووە لە زۆربەی مەقامەکانی کوردی، دواتر لە رێگەی قەوانەوە ئاشنای دەنگی عەلی مەردان و عەبدوڵڵای سەعید کەرکوکی و دەیان گۆرانیبێژی ئەو سەردەمە بووە.
هەروەها لە ئەرشیفی هونەرمەند دا چەند گۆرانییەک ریکۆرد کراوە کە لە دانیشتنێکدا لەگەڵ مامۆستا عەلی مەردان و سەعیدی عەبدوڵڵا کەرکوکی وتراون، ئیستا لەلای شەیدایانی دەنگی هونەرمەند پارێزراون.
حوسێن عەلی دۆستایەتییەکی پتەوی لەگەڵ هونەرمەندی خوالێخۆشبوو سەڵاح داودە هەبووە و هەروها لەگەڵ هونەرمەند رەسوڵ گەردی و تایەر تۆفیق و حەسەن زیرەکیش.
هونەرمەند لە ساڵی 1971 لە پاش بەشداریکردنی لە ئاهەنگێک لە خانەقین لەلایەن رژێمی بەعسەوە بەندکراوە و ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوە، بەڵام بەوەش هەر کۆڵی نەداوە و بەردەوام بووە لە گۆرانی و مەقام وتن.
حوسێن عەلی لەساڵی 1991 لە شاری بەغدا گیانی سپارد و لە ژیانی هونەرمەندایەتی و گۆرانی و مەقام وتن بەیەکجاری دابڕا و تەرمەکەی لە گۆڕستانی شێخ مەعروف بەخاک سپێردرا.
.
Lyrics:
باڵا گەردانی چاوت بم، وەك ئەستێرەی گەلاوێژە
باڵا گەردانی چاوت بم، وەك ئەستێرەی گەلاوێژە
دەمێ عیسا دەمێ لوقمان، دەمێ سەفاکی خوێن ڕێژە
دەمێ عیسا دەمێ لوقمان، دەمێ سەفاکی خوێن ڕێژە
بە ئەوەڵ تیری دەلەرزیم کە من غافڵ بووم نەمزانی
کە ئەوەڵ تیری دەلەرزیم کە من غافڵ بووم نەمزانی
کەمن ئێستا کە هۆشیارم سا دەنکێ تر بهاوێژە
باڵا گەردانی چاوو بم، وەك ئەستێرەی گەلاوێژە
دەمێ عیسا دەمێ لوقمان، دەمێ سەفاکی خوێن ڕێژە
لەبەر ئێش و برینی دڵ دەکەم گریانی بێ حاصل
لەبەر ئێش و برینی دڵ دەیکەم گریانی بێ حاصل
بەشێتم ناو دەبا خەڵکی، زەمانێ پێم ئەڵێن گێژە
باڵا گەردانی چاوت بم، وەك ئەستێرەی گەلاوێژە
باڵا گەردانی چاوت بم، وەك ئەستێرەی گەلاوێژە
دەمێ عیسا دەمێ لوقمان، دەمێ سەفاکی خوێن ڕێژە
دەمێ عیسا دەمێ لوقمان، دەمێ سەفاکی خوێن ڕێژە
لەقەد و باڵای عەرعەرت، هەمیشە باڕوتا دەڕژێ
لەقەد و باڵای عەرعەرت، هەمیشە باڕوتا دەڕژێ
وەرە گیانە بەسەر دیدەم شینکە بەر ئاوە بینێژە
باڵا گەردانی چاوت بم، وەك ئەستێرەی گەلاوێژە
باڵا گەردانی چاوت بم، وەك ئەستێرەی گەلاوێژە
دەمێ عیسا دەمێ لوقمان، دەمێ سەفاکی خوێن ڕێژە
دەمێ عیسا دەمێ لوقمان، دەمێ سەفاکی خوێن ڕێژە
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: