Bahez Khoshnaw Kurdish Kickboxer, Rudaw Media Network
Автор: safin taha
Загружено: 2019-11-18
Просмотров: 3320
Описание:
بەهێز خۆشناو یاریزانی جیهانیی کیک بۆکسینگی کوردستان رووبەرووبونەوەیەکی دیکەی نێودەوڵەتی بردەوە.
ئەم وەرزشوانە کوردە لە وڵاتی هۆڵەندا دوای ئامادەکارییەکی باش ململانێی لۆرینزۆ گۆرینکی یاریزانی هۆڵەندی کرد، بەهێز دوای پیشاندانی ئاستێکی بەرز کۆنتڕۆڵی حەلەبەی کرد و لە یاریزانە هۆڵەندییەکی بردەوە و نازناوێکی دیکەی نێودەوڵەتی خستەسەر نازناوەکانی خۆی وەک وەرزشوانێکی کورد، هەروەها ئاڵای کوردستانی دوای یارییەکە بەرز کردەوە.
بەهێز ماوەی شەش ساڵە یاریزانی کیک بۆکسینگە و لە هۆڵەندا لە ئەکادیمیایەکی تایبەت رۆژانە راهێنان دەکات، خاوەن سی و سێ یاریی نێودەوڵەتیە کە لە سی یاریدا ئاستێکی بەرزیی پێشکەش کردووە و یارییەکانی بە سەرکەوتنی خۆی تەواوکردووە.
ئەم یاریزانە لە لێدوانێکی تایبەت بە رووداوی راگەیاند، دڵم زۆر خۆشە کە سەرکەوتنێکی دیکەم تۆمارکرد و ئاڵای کوردستانم بەرزکردەوە، سوپاسی خێزانەکەم دەکەم کە هەموو پاڵپشتیم دەکەن.
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: