زمانی کوردی لەناو ئەچێ
Автор: Ibrahim Beshex
Загружено: 2021-09-06
Просмотров: 12281
Описание:
زمانی کوری بەرەو لە ناوچون ئەچێ
ماوەیەکی تر لەوانەیە ئیشێکی تازە پەیا ببێت لە شیمالی عێراقا
ئەوەش ئیشی تەرجومەی زمانی کوردی سەردەمە بۆ ئەو کوردانەی زمانی کوردی ئێستا تێناگەن و نازان قسەی پێ بکەن وەک من و ئەو کوردانەی کە لە لادێکان و ناوچە کورد نشینەکان ناژین
ئاخر واللە وشەی وا بەکار دێنن من کە لە ئەوروپاشم تێناگەم
هەتا ئێستا نازانم دەبڵ مۆڕاڵ یەعنی چی کە گوێم لە ئەبێ ئۆڕاڵم دێتە بەرچاو کە جۆرێکە لە لۆری ههههه
یان بڕاند مانای چیە ؟ ئەڵێ بڕاندی خۆمە ؟ دەی هەر بۆخۆت من نامەوێ کوا داوام کردوە؟ ههههه
یان ئەو فاکتەر و سێکتەرە تا ئێستاش کە گوێم لێ ئەبێ ئەبێ کۆبونەوەیەکی گشتی بکەم لەگەڵ خۆما تاکو جیای بکەمەوە کامیان مانای هۆکارە و کامیان مانای بەشە
ئاخر بابە عەیب نیە من لەم زمانە تازەیە باش تێناگەم ،
هەتا ئێستا نازانم ئایدۆلۆژیایە یان ئایدۆلۆجیایە ؟ و مانای چیە ؟
چونکە سنوری شیمالی عێراق سێ بست دورە لە بەرەکانی تانیاوە لەسەر خەریتە بۆیە کابرای جوتیار و شوان و پیرەکان و منەکان نایزانین و تێناگەین
حەتا بەکارهێنانی هەندێ وشەی عەرەبی و فارسیش باش نیە چونکە ئێمەی زمان کوردی سادە تێناگەین
خۆ ناڵێم زمانی ئینگلیزی خراپە یان خۆتان فێر مەکەن ، بەڵام بەکاری مەهێنە بۆ گشت کورد زمانەکان چونکە نۆ ئینگلیش ئەندەرتسان
وە زانینی زمانی ئینگلیزی مانای ئەوە نیە زیرەکیت یان زانا و دانای و ڕۆشنبیری ،
نەخێر ملیاران ئنگلیزی زان هەیە لە کورد کوردترە
پۆلی کەلەیلەیلەیلەی شن ههههه
تێبینی( ڕەخنە لە مناڵانی باوک ودایک کورد ناگرم کە لە ئەوروپا گەورە ئەبن ، ئەوانە بە کورد حساب ناکەم کە کوردیش ئەزانن بە سەقەتی و تێکەڵی زمانی ئەوروپی ئەکەن ئاسایە لام چونکە ...)
گرنگ لای من ئەوەیە کە زمانێک قسە بکەی هاو زمانەکانت یان زۆرینەی خەڵک لێت تێبگەن ، ئەگینا خەمی لەناو چونی نەک زانی کوردی هەر نەتەوەی کوردیشم نیە
بەس با تێبگەین لە یەکتر کە قسە ئەکەین وشەی سادە بەکار بهێنە خۆو مسەقەف مەکە ئەی پۆپە لیست ههههه
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: