ycliper

Популярное

Музыка Кино и Анимация Автомобили Животные Спорт Путешествия Игры Юмор

Интересные видео

2025 Сериалы Трейлеры Новости Как сделать Видеоуроки Diy своими руками

Топ запросов

смотреть а4 schoolboy runaway турецкий сериал смотреть мультфильмы эдисон
Скачать

Daroon- دەروون- قوربانییانی گێچەڵی سێکسی قسە بۆ دەروون دەکەن

Автор: Rudaw Stream

Загружено: 2024-06-15

Просмотров: 68854

Описание: گێچەڵی سێکسی بەشێک لە خاوەنکار و بەڕێوەبەر و مامۆستایان لە هەندێک ناوەندی خوێندن بەو کارمەندە کچانەی لە دامەزراوەکانیاندا کاردەکەن، مژاری بەرنامەی یەکەمی دەروون بوو. سەرەتا دەروون گێژەن چیرۆکێکی راستەقینەی لەوبارەیەوە گێڕایەوە. د. دیلمان خۆشناو، دەروونناس، میوانی بەرنامەکە بوو لەو بارەیەوە رایگەیاند، گێچەڵی سێکسی لە نێو کۆمەڵگەی ئێمەدا زۆرە و بەشەرمەوە باسدەکرێت. هەروەها دەڵێت ''ئەوانەی گێچەڵی سێکسی بە کارمەندە کچەکانیان دەکەن بۆیان دەچێتەسەر، چونکە یان خاوەنکارن یاخود کەسانی دەستڕۆیشتوون." د. دیلمان گوتیشی "ژنان لە کۆمەڵگەی ئێمەدا کاتێک رووبەڕووی گێچەڵی سێکسی دەبنەوە لەلایەن بەڕێوەبەرەکانیان نازانن چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.''

د. یوسف حەمەساڵح، مامۆستای زانکۆ، میوانێکی دیکەی بەرنامەکە بوو، لەوباریەوە گوتی "گێچەڵی سێکسی دەستدرێژییە بۆ سەر کۆمەڵگە، ئەوانەی ئەم کارە دەکەن لەڕووی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەوە هەژارن هەروەها نەخۆشن و تاکە چارەسەر بۆیان یاسایە". د. یوسف دەشڵێت "هەموومان بەرپرسیارین لە رووبەڕووبوونەوەی گێچەڵی سێکسی و پیاو سالاریش یەکێکە لە هۆکارەکانی ئەم دیاردەیە، دیاردەکەش لە نێو دامودەزگا و کۆمپانیا و تەنانەت زانکۆکانیش هەیە و بەداخەوە هیچ لێپێچینەوەیەکیشی نییە".

ئاسۆ هاشم، وەکو پارێزەرێک بەشداری لە بەرنامەکەدا کرد و لە بارەی چۆنییەتی رووبەڕووبوونەوەی یاسا لەگەڵ کەسانەی گێچەڵی سێکسی بە کارمەندەکانیان دەکەن رایگەیاند، کارەکە لەڕووی یاساییەوە تاوانە و سزای تووندیشی هەیە، دەڵێت "لە عێراق سزای زۆر تووندی هەیە، بەشێک لە قوربانییەکان شەرمدەکەن باسی بکەن و تەنانەت سکاڵاش بکەن، بەڵام قوربانی دەتوانێت داوا بکات دادگاییەکە بە نهێنی بکرێت و ئاشکرا نەکرێت".

لە بەرنامەکەدا درامایەک ئامادەکرابوو و نمایشکرا، ڤانیا سالار کە ئەکتەری دراماکە بوو، باسی چیرۆکی کچێک دەکات کە چۆن لەلایەن کوڕی خاوەن کۆمپانیایەکەی دووچاری گێچەڵی سێکسی بووەتەوە. ڤانیا سالار دوای پێشاندانی دراماکە، هاتەنێو ستودیۆی دەروون و گوتی "دەمەوێ هاوارێک بم بۆ دەنگی ئەو کچانەی دەنگیان کپکراوە".

هەر لە بەرنامەکەدا کچێک کە قوربانیی گێچەڵی سێکسی بوو لەلایەن بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکەی گوتی "کێشەکە ئەوەیە ناتوانین باسی بکەین و تەنانەت شەرمدەکەین لەلای کەسە نزیکەکانیشمان باسی بکەین و سکاڵاش تۆمار بکەین".

خاوەنکارێک بە ئۆتۆمبێلێکی گرانبەهاوە هاتە نێو ستودیۆ و بێ ئەوەی دابەزێت گفتووگۆیەکی لەگەڵ دەروون کرد و دەردەدڵی خۆی دەربڕی و گوتی "بەشێک لەو خانمانەی لە کۆمپانیاکەی ئەو کاردەکەن خۆیان داوای لێدەکەن و سێکسی لەگەڵ بکەن و لێی نزیک ببنەوە، ئەگەرنا زۆربەی خاوەنکارەکان کارمەندەکانیان وەک کچی خۆیان سەیر دەکەن".

Не удается загрузить Youtube-плеер. Проверьте блокировку Youtube в вашей сети.
Повторяем попытку...
Daroon- دەروون- قوربانییانی گێچەڵی سێکسی قسە بۆ دەروون دەکەن

Поделиться в:

Доступные форматы для скачивания:

Скачать видео

  • Информация по загрузке:

Скачать аудио

Похожие видео

Daroon- دەروون-

Daroon- دەروون- "قسە هەزارە و یەکی بەکارە" | چۆن لە زۆر بڵێیەوە دەبیتە گوێگرێکی باش؟

بۆچی خەڵک پرسیاری تایبەتی دەکەن؟ ژنێک دەڵێت، لەبەر قسەی خەڵک دوو ساڵ نەچوومە دەرەوە

بۆچی خەڵک پرسیاری تایبەتی دەکەن؟ ژنێک دەڵێت، لەبەر قسەی خەڵک دوو ساڵ نەچوومە دەرەوە

لەگەڵ بەكر قادر؛ ئەو ڕاستییە نەوتراوانەی جەرگت پارچە پارچە دەکەن

لەگەڵ بەكر قادر؛ ئەو ڕاستییە نەوتراوانەی جەرگت پارچە پارچە دەکەن

Daroon- دەروون- عومەر فەقێ: ژنی بێ شەرم و ئیلاقەدانان ئاساییە

Daroon- دەروون- عومەر فەقێ: ژنی بێ شەرم و ئیلاقەدانان ئاساییە

قوباد تاڵەبانی هەوڵی دوورخستنەوەی براکەی لەدەسەڵات دەداتوردەکاری ئەم بابەتە و چەند هەواڵێکی تر ببینە

قوباد تاڵەبانی هەوڵی دوورخستنەوەی براکەی لەدەسەڵات دەداتوردەکاری ئەم بابەتە و چەند هەواڵێکی تر ببینە

Daroon- دەروون- توانای سێکسی پێوەرە بۆ ئەم کارە؟

Daroon- دەروون- توانای سێکسی پێوەرە بۆ ئەم کارە؟

پرۆگرامی لەگەڵ دکتۆر کەریم تایبەت بە زاڵبوون بەسەر دەروونمان !

پرۆگرامی لەگەڵ دکتۆر کەریم تایبەت بە زاڵبوون بەسەر دەروونمان !

دیمانە لەگەڵ شێرزاد حەسەن

دیمانە لەگەڵ شێرزاد حەسەن

دەروون؛ بۆچی خێزانە ھەژارەکان منداڵی زیاتر دروست دەکەن لە دەوڵەمەندەکان؟

دەروون؛ بۆچی خێزانە ھەژارەکان منداڵی زیاتر دروست دەکەن لە دەوڵەمەندەکان؟

Daroon- دەروون- بیری کێ دەکەیت؟ چیرۆکە پڕ لە ئازار و فرمێسکەکانی بەرنامەی دەروون

Daroon- دەروون- بیری کێ دەکەیت؟ چیرۆکە پڕ لە ئازار و فرمێسکەکانی بەرنامەی دەروون

Shankar's Podcast - EP21 -  ئەو شتانەی مێشکمان ئالۆز دەکەن - ژیان لە ناو ئەم هەموو جەنجاڵیە

Shankar's Podcast - EP21 - ئەو شتانەی مێشکمان ئالۆز دەکەن - ژیان لە ناو ئەم هەموو جەنجاڵیە

Daroon- دەروون- هاوسەرگیری: کۆتایی ئەشقە یان سەرەتایەکی نوێ؟

Daroon- دەروون- هاوسەرگیری: کۆتایی ئەشقە یان سەرەتایەکی نوێ؟

دەروون گێژەن و میوانەکانی بە تێڕوانینی ئیسلامـەوە گفتوگۆی فرەژنی دەکەن

دەروون گێژەن و میوانەکانی بە تێڕوانینی ئیسلامـەوە گفتوگۆی فرەژنی دەکەن

Daroon- دەروون- رۆڵی ژن لە دراما کوردییەکان دا

Daroon- دەروون- رۆڵی ژن لە دراما کوردییەکان دا

دەروون و دیاردە 6/12/2020

دەروون و دیاردە 6/12/2020

خودناسی و سەرکردایەتی! چۆن خۆمان بناسین! بوون بە سەرکردە بڕوا عەبدوڵڵا،  لەگەڵ عەبدوڵا #18

خودناسی و سەرکردایەتی! چۆن خۆمان بناسین! بوون بە سەرکردە بڕوا عەبدوڵڵا، لەگەڵ عەبدوڵا #18

شەڕی سەبڤێرسیڤ: تێکشکاندنی دوژمن لەڕێی پۆڕنەوە

شەڕی سەبڤێرسیڤ: تێکشکاندنی دوژمن لەڕێی پۆڕنەوە

ئەملا و ئەولا؛ هاوڕێیەتی نێوان کچ و کوڕ ئاساییە؟

ئەملا و ئەولا؛ هاوڕێیەتی نێوان کچ و کوڕ ئاساییە؟

حاکم ناز؛ ژنێک لە پەڕاوی یاسا و پەڕەی گوڵ

حاکم ناز؛ ژنێک لە پەڕاوی یاسا و پەڕەی گوڵ

کۆمەڵگای کوردی و هاوسەرگیری - لەگەڵ دکتۆر کەریم قەرەچەتانی

کۆمەڵگای کوردی و هاوسەرگیری - لەگەڵ دکتۆر کەریم قەرەچەتانی

© 2025 ycliper. Все права защищены.



  • Контакты
  • О нас
  • Политика конфиденциальности



Контакты для правообладателей: [email protected]