Qadr Kaban chawarwani be hwda قادر کابان چاوهڕوانی بێ هوده
Автор: Hardi 1986
Загружено: 2018-08-01
Просмотров: 26582
Описание:
چاوەڕوانی بێ هودە
هەموو ڕۆژێ لەبەر سەیری بتی ئەو بەژن و باڵایە
لەسەر ڕێیا ئەوەستم من، هەتاکوو ئاوی پێم دایە
بە دوو چاوێ کە شەوقی چاوەڕوانی ئەیترووکێنێ
بە دوو چاوێ کە سڕی قوڵی لاوێتی ئەدرکێنێ
سەرنجی ڕێ ئەیەم، ڕێگە هەمووی شێوەی ئەوی تیایە
وەکوو دنیا لەناو جوانی ئەوا توابێنتەوە ، وایە
شنەی با باسی جوانی ئەو بە گوێی مندا ئەچرپێنێ
هەموو دەرکەوتنی شۆخێ دڵی من دائەخورپێنێ
بەڵام خورپەی تەواوی دڵ لەگەڵ هەنگاوی ئەودایە
کە سەرتاپا لە ئاوازی بەهەشتی خواوە پەیدایە
بەڵێ کاتێ ئەو دەرکەوت ئیتر من بێسەر و شوێن
بە تیشکی خۆری جوانی ئەو بەجارێ قوڵپەدا خوێن
وەکو چۆن نەونەمامێک گەردەلوول ئەیبات و ئەیهێنێ
لەشم موچوڕکی دڵداری وەها ناخی ئەبزوێنێ
هۆنراوه: ئهحمهد ههردی
وتنی: قادر کابان
ژێرنووسکردنی: ههردی قاسم عبدالله
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: