ycliper

Популярное

Музыка Кино и Анимация Автомобили Животные Спорт Путешествия Игры Юмор

Интересные видео

2025 Сериалы Трейлеры Новости Как сделать Видеоуроки Diy своими руками

Топ запросов

смотреть а4 schoolboy runaway турецкий сериал смотреть мультфильмы эдисон
Скачать

Ahmad Shamal - Maylangena (Lyrics) | ئەحمەد شەماڵ - مەیلەنگێنە

Автор: KLPA

Загружено: 2022-09-08

Просмотров: 51330

Описание: ژیانی ئەحمەد شەماڵ
ئەحمەد شەماڵ ساڵی ١٩٢٢ لە گەڕەکی چوارباخی سلێمانی لەدایک بووە. لە خێزانێکی کەم دەرامەت لەدایکبووە. لەسەرەتادا دەخرێتە حوجرە بۆ خوێندنی قورئانی پیرۆز، لەبەر ھەژاری وازی لە خوێندن ھێناوە و دەستی بە کارکردن کردووە و ئاوارەی شاران بووە. خەم و کەسەر و مەینەت دەبێتە بەشێک لە ژیانی، ئەم ھونەرمەندە ھەر لە سلێمانی ژنی ھێناوە و چەند منداڵێکی ھەیە، بە ناوەکانی «جەمال و جەلال و جەزا و شەماڵ و ناسک و بەناز» یان ناوە.[١]
لە ساڵی ١٩٥٣ دەستی بە کاری ھونەری کردووە، پاش ئەوەی کە خەڵک وردە وردە گوێبیستی دەنگی ئەو ھونەرمەندە دەبن وای لێ دێ خەڵکانێکی زۆر حەزیان بە دەنگی کرد، لەگەڵ زۆربەی ھونەرمەندەکانی ئەو سەردەمە گۆرانی گوتووە، وەکوو: محەممەد ماملێ، حەسەن زیرەک و عەلی مەردان.
زۆرن ئەو کەسانەی، کە بە ئامێرە مۆسیقییەکانیان یارمەتییان داوە، وەک ھونەرمەندان سمکۆ و بەساز ئومێد ڕەحیم بە نەی و ئیسماعیل بە زەڕب و عوسمان، کە برای ھونەرمەندە، بەلێدانی زەڕب.
پەیوەندیی نێوان ئەحمەد شەماڵ و حەسەن زیرەک
ئەحمەد شەماڵ دۆستایەتییەکی نزیکی لەگەڵ ھونەرمەند حەسەن زیرەکدا ھەبووە و وەک خۆی گوتوویەتی «ھەر کاتێ زیرەک سەردانی باشووری کوردستان بکردایە سەری لە ئێمەش دەدا و ماوەیەک لەلامان دەمایەوە و چەندین ئاھەنگمان بەیەکەوە دەگێڕا، بەڵام بەداخەوە ئەو ئاھەنگانە تۆمار نەکراون…» شەماڵ لە یەکێک لە ئاھەنگەکانیدا بەم شێوەیە باسی ھونەرەکەی زیرەک دەکات و دەڵێت:
وەرە خەڵکە پێم بڵێن ھونەر شەتڵە
قەڵەمە یان تۆوە؟
ئەی چییە و ناوی چییە ئەی بۆچی چاکە؟
کێ دیبووی ھونەرێکی وەک زیرەک
بەدووچاو لەم خاکە
ئەی ئافەرین کە ئێستا مردووە
پێی دەڵێن کاکە
لەسەڕ ئەحمەد شەماڵ
گۆرانییەکانی باسی ژیانی خۆی دەکات و زۆر لە گۆرانییەکانی ڕەنگدانەوەی ژیانی خۆیەتی و چەند چیڕۆکێکی ھەیە و لە شانۆی «مەتەدا» ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت، حەیرانبێژ بووە، ھەرچەندە لە ژیاندا گرنگی پێنەدراوە و دەبینین لە ماڵاندا کارە ھونەرییەکانی ئەنجامداوە، بەڵام بەو شێوەیەش توانی مۆسیقا و ھونەری کوردی بەرەو پێش بەرێت،ئەگەر گوێت لە دەنگی و گۆرانییەکانی ئەم ھونەرمەندە گرتبێت، ئەوا بۆمان دەردەکەوێت، کە لە چ ڕەوشێکدا ژیاوە و چەندە ھەژار بووە و ھەر ئەم ھەژارییەش وای کرد، کە گۆرانی بڵێ و ھەمیشە گلەیی لە چارەنووسی خۆی و سکاڵای لە چەرخی گەردوون کردووە، وەک دەڵێ:
ئەی گەردوون قابیلی خۆتە چەرخت بگێڕی
زۆر ناپیاوت کردە پیاو زۆر ناپیاویشتت کردە خوێڕی
جگە لەوەی، کە گۆرانییەکانی ڕەنگدانەوەی ژیانی خۆیەتی لەگەڵ ئەمەشدا گۆرانی بۆ ئەوینداران و سروشتی کوردستان گوتووە و کەسێکی نیشتمانپەروەر بووە، لە ژیانی دا گەلێ کاری وەک توتنچێتی و کاروانچێتی و حەماڵ و شوانی کردووە و ژیانی ھەمیشە پڕبووە لە دەرد و کەسەر و ناخۆشی، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا لەنێو خەڵکی بە قسەخۆش ناوبانگی دەرکردووە و ھەمیشە قسەی خۆشی لەسەر زاری بووە، بۆیە خەڵکانێکی زۆر خۆشیان ویستووە و ھەمیشە سەردانیان کردووە، بەڵام لەو سەردەمەدا ھونەر نرخی کەمبووە و بەشێوەیەکی زۆر ناشیرین سەیرکراوە و بەگۆرانیبێژ گوتراوە لۆتی، بۆیە ئەمەش ئازاری زۆری دەروونی ھونەرمەندیان دەدا ھەر بۆیە شەماڵ دەڵێ:
ھونەر زۆر بەنرخە، ئاخ نرخی نییە
لەناو کوردی ئێمەدا قیمەتی نییە
بەناشیرین بانگی دەکەنی پێی دەڵێن
ئەو کابرایە لۆتییە
لەو خراپتر کە فەقیر بوو پێی دەڵێن کونییە
بەڵام سەروەت و ماڵێکی زۆری ھەبێ
ھەرچی جۆری بێ
ئەشھەدووی پیادەکێشن پێی دەڵێن
پیاوی وا ھەر نییە
بەڵێ ئەمەش وەڵامی شەماڵ بوو بۆ ئەو کەسانەی، کە بەو شێوەیە لە ھونەر و ھونەرمەندیان دەڕوانی، بەڵام شەماڵ بە قسە و قسەڵۆکەکانی خەڵک سارد نەبوویەوە و ھەروەک خۆی دەڵێ: ھەرکەسێ قسەم بۆ بکا گوێزم بۆ ھەڵدەدا بەسەر گومەزا
ساڵی ٢٠١٦ لە یادی ساڵڕۆژی مردنی شەماڵ، تەھا ڕەسوڵ پەیکەرێکی بۆ شەماڵ دروست کرد، کە لە زێدی شەماڵ لە گەڕەکی چوارباخ دانرا.
شەماڵ لە ٣ی نیسانی ١٩٩٧ بەھۆی نەخۆشییەوە لە سلێمانی کۆچی دواییی کرد.
...
Lyrics | هۆنراوە
مەیلەنگێنە مەیلەنگێنە
چوار دەوری مەمکت ئاوێنە
خۆتی لێمەدە مەیشکێنە
ئیختیار بووم دوعام لێ مەکە
لە جوانیت بێ بەریم مەکە
ئیختیار بووم وازم لێبێنە
چاوجوان گیان دڵم مەشکێنە
بیستوومە شیرینیت دەخورێ
لەسەر دڵمە بووە گرێ
ئەی نان و ئاوم پێ ناخورێ
ئیختیار بووم دوعام لێ مەکە
لە جوانیت بێ بەریم مەکە
ئەی گەرد و گەرد و گەردەکەم
سەری کولمانت ماچ دەکەم
ئاخ تۆی خاتوو زین من کاکە مەم
ئیختیار بووم دوعام لێ مەکە
تۆ لە جوانیت بێ بەریم مەکە
قۆڵبەندی قۆڵی زیوە چارۆکەی هەولێرییە
دە کچێ وەرە بارم دە
ئەی ئەحە ئەمشەو لە کفرییە
سەیزادە دوعام لێمەکە
ئیختیار بووم دوعام لێ مەکە
تۆ لە جوانیت بێ بەریم مەکە
ڕاوەستاوە لە پەنجەرە
دەڵێی بەگزادەی قاجەرە
پیاوی بێ دۆست قوڕبەسەرە
ئەی گەرد و گەرد و گەردەکەم
سەری کولمانت ماچ دەکەم
ئاخ تۆی خاتوو زین من کاکە مەم
دڵم ئەگەر بەردە ئەگەر شاخە بە چاوی سووکی مەڕوانە
لەبەر تەعزیبی مەیخانە هەر دەڵێن پیری موغان با بێ
بە خەندە و پێکەنین و چاوی مەخمووری دڵی بردم
لە مەکتەب دەرسی سیحری خوێندووە بۆیە وا فێڵی لێ کردم
لە مەکتەب دەرسی سیحری خوێندووە بۆیە وا فێڵی لێ کردم
ئەی ڕەفیقان مەکەن مەنعم ئەگەر من بەم دەردە مردم
لەسەر پەڕەی دڵم کە دایم وەک مووسای عومرانە
بەڕ و باخ و بەقەد شمشاڵ هەموو دونیا چراخانە
تەماشای دولبەری من کەن سوپاسالاری خوبانە
هەزار عاشق کە تابووتن کەسی نییە لە مەیدانە
بە ڕێکەو دەرکەو لە گۆشەی ڕەشماڵ
وەک مانگ لە هەورا دەنوێنێ جەماڵ
هێندە ناسکە و بە بای باوەشێن
سەرکوڵمی ئاڵی پڕ ئەبوو لە خوێن
هێندە ناسکە و بە بای باوەشێن
سەرکوڵمی ئاڵی پڕ ئەبوو لە خوێن
وەختێ نیقابی حیجاب ئەپۆشێت
بە نیگای خەیاڵ گۆنای ئەڕوشێت
ئارەقی دڵم ئەمەنە سەرکەو
ئارەقی دڵم ئەمەنە سەرکەو
ئەو شێوە جوانەی یارمی تیا دەرکەو

Не удается загрузить Youtube-плеер. Проверьте блокировку Youtube в вашей сети.
Повторяем попытку...
Ahmad Shamal - Maylangena (Lyrics) | ئەحمەد شەماڵ - مەیلەنگێنە

Поделиться в:

Доступные форматы для скачивания:

Скачать видео

  • Информация по загрузке:

Скачать аудио

Похожие видео

Hasan Zirak - Charoka Hawlerya (Lyrics) | حەسەن زیرەک - چارۆکە هەولێرییە - ژێرنوس

Hasan Zirak - Charoka Hawlerya (Lyrics) | حەسەن زیرەک - چارۆکە هەولێرییە - ژێرنوس

Джем – Ahmad Shamal - Maylangena (Lyrics) | ئەحمەد شەماڵ - مەیلەنگێنە

Джем – Ahmad Shamal - Maylangena (Lyrics) | ئەحمەد شەماڵ - مەیلەنگێنە

Yadgariakan

Yadgariakan

ئەو گۆرانییانەی هەرگیز کۆن نابن

ئەو گۆرانییانەی هەرگیز کۆن نابن

سێو پێ گەییشت || مامۆستایان حەسەن زیرەک و تاهیر تۆفیق. به ژێرنووس || hasan zirak u tahir tofiq

سێو پێ گەییشت || مامۆستایان حەسەن زیرەک و تاهیر تۆفیق. به ژێرنووس || hasan zirak u tahir tofiq

Extyar Bwm

Extyar Bwm

یەک بە یەک سەیری ئیمەیڵەکانی ئێپستین دەکەین!

یەک بە یەک سەیری ئیمەیڵەکانی ئێپستین دەکەین!

Ahmad Shamal - Mn Azanm ( ئەحمەد شەماڵ - من ئەزانم )

Ahmad Shamal - Mn Azanm ( ئەحمەد شەماڵ - من ئەزانم )

Джем – Kizhe Maro

Джем – Kizhe Maro

Paris Love Chanson 🎻 Un Voyage Romantique Bercé par des Mélodies Tendres et l’Esprit de Paris 🇫🇷

Paris Love Chanson 🎻 Un Voyage Romantique Bercé par des Mélodies Tendres et l’Esprit de Paris 🇫🇷

Ahmad Shamal - Ba Bena Xwar با بێنه‌ خوار

Ahmad Shamal - Ba Bena Xwar با بێنه‌ خوار

ئەحمەد شەماڵ ahmad shamal

ئەحمەد شەماڵ ahmad shamal

SIAVASH GHOMAYSHI MIX | آهنگهای به یاد ماندنی سیاوش قمیشی

SIAVASH GHOMAYSHI MIX | آهنگهای به یاد ماندنی سیاوش قمیشی

Sadwn Kakai 2021 ( Aman Aman ) Xoshtren Gorani

Sadwn Kakai 2021 ( Aman Aman ) Xoshtren Gorani

BALA BARZ - Hassan Darzi   |   باڵا بەرز   حەسەن دەرزی

BALA BARZ - Hassan Darzi | باڵا بەرز حەسەن دەرزی

Saadwn Kakai - Mailangene - بۆ یەکەمجار - سەعدون کاکەیی - مەیلەنگێنە

Saadwn Kakai - Mailangene - بۆ یەکەمجار - سەعدون کاکەیی - مەیلەنگێنە

Toba

Toba

Naser Razazi - Sham w Tasa Bar (Full Version + Original Video)

Naser Razazi - Sham w Tasa Bar (Full Version + Original Video)

Mayli Jyayi

Mayli Jyayi

کەمال محمد - گڕی ئازاری || Kamal Muhamad Gri Azari

کەمال محمد - گڕی ئازاری || Kamal Muhamad Gri Azari

© 2025 ycliper. Все права защищены.



  • Контакты
  • О нас
  • Политика конфиденциальности



Контакты для правообладателей: [email protected]