ycliper

Популярное

Музыка Кино и Анимация Автомобили Животные Спорт Путешествия Игры Юмор

Интересные видео

2025 Сериалы Трейлеры Новости Как сделать Видеоуроки Diy своими руками

Топ запросов

смотреть а4 schoolboy runaway турецкий сериал смотреть мультфильмы эдисон
Скачать

کتێبی دەنگی ـ خۆشەویستی لە زەمانی کۆلێرادا ①/ ن. گابرێل گارسیا مارکیز

Автор: کـتـێبخانەی دەنـگـی xazan

Загружено: 2019-06-08

Просмотров: 7241

Описание: بەشی یەکەم لە ڕۆمانی خۆشەویستی لە زەمانی کۆلێرادا

ناوی کتێب :خۆشەویستی لە زەمانی کۆلێرادا
بابەت : ڕۆمان
نوسینی :گابریەل گارسیا مارکیز
وەرگێڕانی : محەمەد کەریم
خوێندنەوەی: نەرمین عەبدوڵڵا
کاری دەنگ : ئاوات کوێستانی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی خۆشەویستی لە زەمەنى کۆلێرادا
لەلایەن
یونس سلێمان ئەحمەد

ڕۆمانی خۆشەویستی لە زەمەنى کۆلێرادا یەکێکە لەڕۆمانەکانی گابریەل گارسیا مارکیز، ڕۆمانەکە باس لەچیرۆکی خۆشەویستیی نێوان کوڕ و کچێک دەکات کە نیو سەدە دەخایەنێت.

فێرمینا دازا کچێکە لە ماڵێکدا دەژی لەگەڵ باوکی و پورێکیدا، دوای ئەوەی لە سەردانێکدا کوڕێک بە ناوی فلۆرنتینۆ ئەریزا دەیبینێت، عاشقی دەبێت، لێرەوە پەیوەندیی نێوانیان دەست پێ دەکات. نامەی زۆر لە نێوانیاندا ئاڵوگۆڕ دەکرێت، بە جۆرێک لە سێ مانگى یەکەمى پەیوەندییەکەیاندا ڕۆژانە چوار نامەیان ئاڵوگۆڕ کردووە. فلۆرنتینۆ هەمیشە خەیاڵى لاى فێرمینا بوو.

لەو کاتەى فێرمینا لە خوێندنگەی ئامادەکردنى پاکیزەی پیرۆز دەیخوێند، بەردەوام نامەى بۆ فلۆرنتینۆ دەنووسى، تا ڕۆژێک پێ زانرا و بە هۆیەوە دەرکرا.

کاتێک باوکی فێرمینا بەمەى زانى، لە ماڵیشەوە گەڕا و چەندین نامەى ترى دۆزیەوە، بە هۆیەوە پوری فێرمینا کە ناوى ئیکۆ لاستیکا بوو دەردەکات و بە کەشتى دەینێرێتەوە بۆ بەندەرى سان خوان دى لاستیکا و لەوێ لە تەمەنى سەد ساڵیدا دەمرێت.

ڕۆژێک فێرمینا نەخۆش دەکەوێت، ترسی ئەوە هەیە کە نەخۆشییەکەی کۆلێرا بێت، دکتۆرێک بە ناوی خۆڤیناڵ ئۆربینۆ کە لە فەڕەنسا خوێندنى تەواوکرد بوو، سەردانی دەکات و دوای پشکنین دەردەکەوێت کە نەخۆشییەکە کۆلێرا نییە. هاتنی ئەم دکتۆرە دەبێتە سەرەتای ژیانێکی نوێی فێرمینا، بە هۆی ئەوەی دکتۆرەکە فێرمینای دەچێتە دڵەوە. دوای قسەکردنی دکتۆر لەگەڵ باوکی فێرمینا، ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ فێرمینا پێک دەهێنێت، بۆ مانگى هەنگوینى دەچن بۆشارى پاریسى پایتەختى فەڕەنسا، دواى چەند ساڵێک دەبنە خاوەنى کوڕ و کچێک، کوڕەکە ناوى مارکۆ ئۆریلیۆ و بووە پزیشک و کچەکەش ناوى ئۆفیلیا بوو و لەگەڵ کارمەندێکى بانک هاوسەرگیریی کرد.

de2621dbc3c4cae4bd90e4ac7b4762c7

پێشتر فلۆرتینتۆ داوای هاوسەرگیریی لە فێرمینا کردبوو، بەڵام فێرمینا ڕەتی کردبووەوە و پێ ڕاگەیاندبوو کە ناتوانێت هاوسەرگیریی لەگەڵدا بکات.

لە دوای هاوسەرگیرییەکەی فێرمینا، ئیتر فلۆرینتینۆ نائومێد دەبێت، بەڵام بە درێژایی چەندین ساڵ فێرمینای لە بیر نەکرد، سەرەڕای ئەوەی که پەیوەندیی لەگەڵ چەندین ژن و کچدا دروست کردبوو، پەیوەندییەکەی کاتی بوو و هەرگیز نەیتوانی خۆشەویستیی فێرمینا لە بیر بکات.

ماوەیەک فێرمینا هەستى بەوە دەکرد کە خۆڤیناڵ ئۆربینۆى هاوسەرى پەیوەندىی لەگەڵ کچى تردا هەیە، ئەویش لە ڕێگەى بۆنى جلەکانیەو.  داوتر بۆى دەرکەوت کە هاوسەرەکەى پەیوەندىی لەگەڵ کچێکى ڕەشپێست بە ناوى باربارا لینچ هەیە. دواى ئەوەى بە دکتۆرى گوت، ئەویش ڕاستییەکەى پێ گوت، لەبەر ئەم کارە فێرمینا بڕیاری دا بڕوات بۆ سان خوان دى لاسیناگا بۆ لاى هیلدیبراندا سانچیزى خاڵۆزاى لە گوندى فلۆریس دى ماریا منداڵەکانى بێ ئەوەى هۆى سەفەرەکەى دایکیان بزانن، وەک سەفەرێکى ئاسایی لە قەڵەمیان دا و بە دڵسافییەوە داوایان لێ کرد چەندی پێ خۆشە لەوێ بمێنێتەوە.

ئۆربینۆ بە جۆرێک کارەکانى ڕێک خست کە هیچ کەسێک لە دەوروبەرە غەدارەکەیدا نەتوانێت لێکدانەوەى خراپ بۆ سەفەرى ژنەکەى بکات، ئەوەندە زیرەکانە ئەم کارەی کرد کە فلۆرنتینۆ ئەریزا نەیدەتوانى سەبارەت بە سەفەرەکەى فێرمینا دازا سەرەداوێکى دەست بکەوێت.

پاش ئەوەى فێرمینا دازا گەیشتە شوێنەکە چوو بۆ لاى کچە خاڵەکەى کە ناوى هیلدی براندا، هاوڕێی سەردەمى منداڵى و گەنجیى بوو.

لەو کاتەى کە فێرمینا لەوێ بوو، بەردەوام دکتۆر نامەى بۆ کچە خاڵۆزاکەى فێرمینا دەنارد تا حاڵى هاوسەرەکەى بزانێت، سەرئەنجام دکتۆر ڕۆژێک دێت بۆ لاى فێرمینا و جارێکی تر بە یەک شاد دەبنەوە و دەست دەکەنەوە بە ژیانێکى نوێ.

love-in-the-time-of-cholera-25003

وردەوردە ئۆربینۆ دەچێتە تەمەنەوە، ڕۆژێک لە ماڵەوە دەبێت، تووتییەکە لەسەر دارێک دەبینێت، پەیژەیەک دەهێنێت تا بیگرێت، بەڵام بۆى ناگیردرێت، بە هۆیەوە دەکەوێتە خوارەوە و لە تەمەنى ٨١ ساڵیدا گیان لەدەست دەدات. دواتر مەڕاسیمى ماڵئاوایی و پرسەى بۆ ڕێک دەخرێت و لەو کاتەشدا فلۆرنتینۆ دێت بۆ سەرەخۆشى بۆ لاى.

دواى مردنى ئۆربینۆى هاوسەرى، فێرمینا هەستى بە تەنیایی کرد، بەردەوام خەیاڵى لاى دکتۆر بوو، بۆیە بڕیاری دا هەموو ئەو شتانەى پەیوەندىی بە هاوسەرەکەیەوە هەیە لە ماڵدا لە ناوی ببات تا چیتر بیرى نەکات.

جارێکی تر پەیوەندیی نێوان فێرمینا دازا و فلۆرنتینۆ ئەریزا دەست پێ دەکاتەوە و دەست دەکەن بە ناردنى نامە، پەیوەندییەکەیان تا دەهات زیاتر دەبوو، واى لێ هات فلۆرنتینۆ هەموو سێشەممەیەک سەردانى فێرمیناى دەکرد، بە یەکەوە گفتوگۆیان دەکرد، زۆر جاریش کوڕ و بووکەکەى فێرمیناش ئامادەى ئەو دانیشتنانە دەبوو، تا سەرئەنجام بڕیاریان دا سەفەرێکى دەریا بکەن، ئیتر پەیوەندییەکەیان چووە قۆناغێکى تر لەو سەفەرەدا. دواى نزیکەى پەنجا ساڵ چاوەڕوانى، فلۆرنتینۆ بەو ئاواتە گەیشت کە بگات بە فێرمینا.

ئەم ڕۆمانە لە ساڵى ٢٠٠٧ کراوە بە فیلم.

گابریەل گارسیا مارکیز ڕۆماننووسی کۆڵۆمبی بەناوبانگ، لەساڵى ١٩٢٧ لە کۆڵۆمبیا لەدایکب ووە و خاوەنى چەندین ڕۆمانە، لەوانە سەد ساڵ لە تەنیایی، خۆشەویستى لە زەمەنی کۆلێردا، كەس بۆ سەرهەنگ نامە نانووسێ، ئەوین لە ساڵانی بە بادا، پایزی باوكسالاری، كاتژمێری شووم و بە یادی سۆزانییە غەمبارەکانم.

مارکیز خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەبی ساڵی ١٩٨٢ە.

  مارکیزبەرواری ١٤/٧/٢٠١٤ لە تەمەنی  ٨٧ ساڵیدا لە شاری مەكسیكۆ سیتی لە مەكسیک كۆچی دوایی كردووە.

Не удается загрузить Youtube-плеер. Проверьте блокировку Youtube в вашей сети.
Повторяем попытку...
کتێبی دەنگی ـ خۆشەویستی لە زەمانی کۆلێرادا ①/ ن. گابرێل گارسیا مارکیز

Поделиться в:

Доступные форматы для скачивания:

Скачать видео

  • Информация по загрузке:

Скачать аудио

Похожие видео

کتێبی کەلیلە و دیمنە ـ بەیدەبای فەیلەسوف

کتێبی کەلیلە و دیمنە ـ بەیدەبای فەیلەسوف

شەرەفنامە نوسینی : میر شەرەفخانی بەدلیسی مێژووی ماڵە میرانی کوردستان بەشی یەکەم

شەرەفنامە نوسینی : میر شەرەفخانی بەدلیسی مێژووی ماڵە میرانی کوردستان بەشی یەکەم

رقية البيت سورة البقرة بصوت هادئ القارئ علاء عقل Surah Albaqarah By Alaa Aqel

رقية البيت سورة البقرة بصوت هادئ القارئ علاء عقل Surah Albaqarah By Alaa Aqel

20 самых прекрасных классических произведений для души и сердца 🎵 Моцарт, Бетховен, Шопен, Бах

20 самых прекрасных классических произведений для души и сердца 🎵 Моцарт, Бетховен, Шопен, Бах

Мир без правил: 2026 год решит судьбу Украины и определит весь мировой порядок /№1075/ Юрий Швец

Мир без правил: 2026 год решит судьбу Украины и определит весь мировой порядок /№1075/ Юрий Швец

کتێبی دەنگی ـ ڕۆمانی بێناسنامەکان/ن:عەزیز نەسین

کتێبی دەنگی ـ ڕۆمانی بێناسنامەکان/ن:عەزیز نەسین

Студентка ЛОМАЛА ВОРОВ НА ЗОНЕ | Документальная драма

Студентка ЛОМАЛА ВОРОВ НА ЗОНЕ | Документальная драма

کتێبی دەنگی ـ بیرەوەرییەکانی دوورخراوەیەک / ن. عەزیز نەسین

کتێبی دەنگی ـ بیرەوەرییەکانی دوورخراوەیەک / ن. عەزیز نەسین

كتێبی ده‌نگی - ئافاته‌كانی زمان - نووسینی/ ئیمامی غه‌زالی

كتێبی ده‌نگی - ئافاته‌كانی زمان - نووسینی/ ئیمامی غه‌زالی

😮ШЕЙТЕЛЬМАН: Срочно! ПУТИН ПРОПАЛ после РАЗГРОМНОЙ АТАКИ на Венесуэлу! Диктатор ПОД НАРКОЗОМ

😮ШЕЙТЕЛЬМАН: Срочно! ПУТИН ПРОПАЛ после РАЗГРОМНОЙ АТАКИ на Венесуэлу! Диктатор ПОД НАРКОЗОМ

پەنجەكان یەكتر دەشكێنن- بەشی چوارەم

پەنجەكان یەكتر دەشكێنن- بەشی چوارەم

Резус-отрицательная кровь: древняя СВЕРХСПОСОБНОСТЬ, которая действует до сих пор? | История для сна

Резус-отрицательная кровь: древняя СВЕРХСПОСОБНОСТЬ, которая действует до сих пор? | История для сна

Արմեն Չիբուխչյան - Վերլուծություններ ARTN լրատվականում 01-05-26

Արմեն Չիբուխչյան - Վերլուծություններ ARTN լրատվականում 01-05-26

РАССЛАБЛЯЮЩАЯ МУЗЫКА САКСОФОНА ДЛЯ ОТДЫХА И РЕЛАКСА

РАССЛАБЛЯЮЩАЯ МУЗЫКА САКСОФОНА ДЛЯ ОТДЫХА И РЕЛАКСА

4 owoce NISZCZĄ pamięć po 60 – a te 4 CHRONIĄ przed demencją | Dr. Zofia Seniorzy

4 owoce NISZCZĄ pamięć po 60 – a te 4 CHRONIĄ przed demencją | Dr. Zofia Seniorzy

کتێبی مێشکت بناسە و بەکاری بێنە/ن:هیسەر سامسپن

کتێبی مێشکت بناسە و بەکاری بێنە/ن:هیسەر سامسپن

Rome Night Serenades ✨ | Vintage Italian Love Songs Playlist

Rome Night Serenades ✨ | Vintage Italian Love Songs Playlist

Грибник ЗАБЛУДИЛСЯ и Нашёл 2 ДЕВУШКЕК-ПАСЕЧНИЦ. Они ПРЕДЛОЖИЛИ Ему То, От Чего Он БЫЛ В ШОКЕ!

Грибник ЗАБЛУДИЛСЯ и Нашёл 2 ДЕВУШКЕК-ПАСЕЧНИЦ. Они ПРЕДЛОЖИЛИ Ему То, От Чего Он БЫЛ В ШОКЕ!

Реакция Европы на вторжение США в Венесуэлу. В Болгарии ввели евро. Цены растут? Заявление Каллас

Реакция Европы на вторжение США в Венесуэлу. В Болгарии ввели евро. Цены растут? Заявление Каллас

🎶 Italian Vibes & Mediterranean Music 🎶 2+ Hours Scenic Amalfi Coast & Lake Como Relaxation 4K

🎶 Italian Vibes & Mediterranean Music 🎶 2+ Hours Scenic Amalfi Coast & Lake Como Relaxation 4K

© 2025 ycliper. Все права защищены.



  • Контакты
  • О нас
  • Политика конфиденциальности



Контакты для правообладателей: [email protected]