جادە چۆڵ وسێبەر بوو
Автор: گۆرانی هەمەڕەنگ - Miscellaneous Songs
Загружено: 2025-12-19
Просмотров: 121
Описание:
#جادەچۆڵ_و_سێبەربوو
#شاعیری_گۆران
#گۆرانی_کوردی
#گۆرانی_شاعير
#شێعری_کوردی
#گۆرانی_کلاسیک
#ئەدەبی_کوردی
#گۆرانی_خەمگین
#گۆرانی_نۆستالجی
#KurdishSong
#KurdishPoetry
#KurdishMusic
#Goran
#KurdistanMusic
جادە چۆڵ وسێبەر بوو...شیعری شاعێری گەورەی کورد'گۆران'ە بە ئاوازێکی نوێ دیزاین کراوەتەوە.
جادە چۆڵ و سێبەر بوو، کات بەیانی
ئەڕۆیشتم خەیاڵاوی ئەمڕوانی
بۆ سەوزایی دەوروپشتم، بۆ ئاسمان
بۆ شاخی بەرز، خانووی تازە، دنیای جوان
ئەڕۆیشتم بە ئەسپایی، کش و مات
لاشە سست و دڵ کەیلی تاسە و ئاوات!
لەپڕ، نازانم چۆن سەرم هەڵبڕی
بەرامبەرم بەژنێ دەرکەوت وەک پەری!
لەگەڵ ئەوەی لە عاباوە ئاڵا بوو
لە دیمەنی شیرینی ئاشکرا بوو
باڵابەرز و بچکۆلەپێ و ئیسکارپین
گۆرەوی و پووز سفت و سپی و ئاوریشمین!
ئەڕۆییم و دزەی نیگام جارجارێک
لە ژێر عابای ڕەشا ئەیدی نازدارێک
بە ڕەوتی کەو، لەنجەی تاوس و قومری
گورج گورج، جوان جوان ئەهات و جادەی ئەبڕی
مابووی بگاتە عاستم چەن هەنگاوێ
درزێ کەوتە پەچە و دیم نیگای چاوێ
دەست و پەنجە و مەچەکێک و نیگایەک
چی بنووسم؟ خوایە هێزی ئینشایەک!
قۆڵ و مەچەک ساف و سپی وەک شووشە
سەرپەنجەکان یاقووتێک بوون بە ورشە
بێینە سەر چاو: چاوێک، بڵێم چ چاوێک؟
کانیی سیحر، دەریای عیشوە، گێژداوێک
کەوا کەوتە بەر شەپۆلی هەستی من
لەو ڕۆژەوە هەر نوقم ئەبێ بەرەو بن!
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: