گفتوگۆی باڵۆن - بەشی دوو - ناسر رەزازی باسی مەلا مستەفا بارزانی دەکات
Автор: Rudaw Stream
Загружено: 2024-04-02
Просмотров: 24012
Описание:
پارێزگاری سنەوە (ئیبراهیمی یونسی) دەعوەتیش كرابوو، بەڵام رەتیكردەوە پێیگوت دەچمە ماڵی ئەو كوڕە گەنجە هونەرمەندە".
ناسر رەزازی ئاماژە بەوەش دەكات كە ماوەیەكی زۆر نەخۆش بووە، تەنانەت گەیشتووەتە ئاستی وەسیەت كردنیش "ئەو ماوەیەی نەخۆش بووم پێنج مانگی تەواو لە جێگەدا كەوتم، گەیشتمە ئەوەی وەسیەتیشم كرد". كاتێك رەنج سەنگاوی گەورەترین راچەنینی ژیانی لێدەكات، رەزازی دەڵێت "رەنگە باوەڕنەكەن، بەڵام گەورەترین راچەنینی رۆحی من ئەو رۆژە بوو كە شۆڕشی كورد بە سەرۆكایەتی بارزانی نەمر تێچكچوو، من ئەو كاتە لە مەریوان بووم بە راستی بۆ من وەك مردن وابوو".
كاتێك دێتە سەر باسی نەوەكانی سوپاسی هەموویان دەكات، بەتایبەتی ناوی ماردینی كوڕی و دەشنێی بووكی دەهێنێ. كە دێتە سەر باسی دڵنیا رەزازی، دەنگیی بە ناسك و شیرین و بەسۆز پێناسە دەكات، بەڵام ئەوەش ناشارێتەوە كە ئەو لەگەڵ دڵنیا زۆر کۆک نین، لە كۆتایی قسەكانیشی پەیامێكی بۆ دەنێرێت دەڵێت "دڵە گیان كچەكەم، تۆ وا بیر مەكەرەوە كە من تۆم خۆشناوێت، تۆ و ماردین و كاردۆ تەنانەت هاوسەرەكانیشتان بۆ من جێگەی رێزن، ئێوە هیچ كامتان بۆ من جیاواز نین، من یەكێكم لەویترتان خۆشتر ناوێت، ئێوە جەرگی منن، ئەوەندە دەتوانم پێتبڵێم زۆر خۆشمدەوێیت و ئەوەی پێمبكرێت بۆتی دەكەم". لەسەر داوای رەنج سەنگاوی ئەو سۆزەی بە مەقامێكیش دەربڕی.
گرنگیدان بە وشەی كوردی و راستكردنەوەی هەڵە باوەكانی زمان بووەتە بەشێك لە ژیانی ناسر رەزازی، ئەو دەڵێت "وشەی دووبارە هیچ پەیوەندی بە زمانی كوردییەوە نییە، پێویستە تەلەڤیزیۆنەكان لەجیاتی ئەوە بنووسن دووپاتە". لە كۆتایی قسەكانی لەم بەشەی گفتوگۆی باڵۆن رەزازی باسی لەوەش كرد تاوەكوئێستا ئاوازی بۆ 180 گۆرانی خۆی داناوە و 620 گۆرانییشی گوتووە.
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: