عرفان مستەفا-كورد و كوردبوون و دەوڵەتبوون
Автор: Zanin زانین
Загружено: 2016-12-26
Просмотров: 5092
Описание:
كۆنفرانسی هزری نه‌ته‌وه‌یی و راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی
بۆ تاوتوێكردنی پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دیاریكردنی پێگه‌كانی ده‌وڵه‌ت بوون و هۆكار و ئاسته‌نگه‌كان له‌به‌رده‌م راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ، فدراسیۆنی رێكخراوه ناحكومیه‌كان به‌هاوكاری كتێبخانه‌ی گشتی سۆران له 27- 9- 2016 دا كۆنفرانسێكی سازكرد . له‌لایه‌ن رێكخه‌رانی كۆنفرانسه‌وه داوام لێكرا به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك به‌شداری بكه‌م. منیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو ساڵ‌بوو كه زانكۆم جێهێشتبوو و نه‌مده‌ویست به‌شداری هیچ كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زانستی له هه‌رێمدا بكه‌م زۆر هه‌وڵمدا كه له‌وه بمبه‌خشن كه به‌شداری كۆنفرانسه‌كه‌یان بكه‌م. به‌ڵام ئه‌و دووگه‌نجه‌ی كه رێكخه‌ری كۆنفرانسه‌كه بوون پێان زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت كه به‌شدای بكه‌م و منیش له راستیدا به هۆی ئه‌و ماندووبوونه‌ی كه ئه‌وان له ده‌ره‌وه‌ی زانكۆكان كێشابوویان بۆ رێكخستنی ئه‌و كۆنفرانسه زانستییه نه‌متوانی دڵیان بشكێنم و نائۆمێدیان بكه‌م. بۆیه بڕیارم دا كه لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان بۆ بنوسم و بۆیان بنێرم تا دڵنیایان بكه‌مه‌وه كه من كاره‌كه‌یان به‌رزده‌نرخێنم و ده‌مه‌وێت كۆنفرانسه‌كه‌یان به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو ببێت، به‌ڵكو ئه‌وانیش له‌وه بمبه‌خشن كه جارێكی تر بچمه‌وه ناو كۆنفرانس و كۆڕوكۆبوونه‌وه زانستیه‌كان. به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وان هه‌ر نه‌یانبه‌خشیم و ناچاریان كردم له‌وێ ئاماده‌بم. كه ده‌ستم كرد به نوسینی لێكۆڵینه‌وه‌كه چوومه ناوكۆمه‌ڵه مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگه‌وه كه نه‌مده‌توانی بازیان به‌سه‌ردا بده‌م و به هۆی ئه‌مه‌شه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی درێژه‌ی كێشا‌و كه‌ڵكی ئه‌وه‌ی نه‌ما كه‌بتوانم له20 ده‌قه‌دا كورتی بكه‌مه‌وه. بۆیه بڕیارم دا له ده‌ره‌وه‌ی كاته‌كانی كۆنفرانسه‌كه وه‌ك سیمینارێك لێكۆڵینه‌وه‌كه‌پێشكه‌ش بكه‌م و له 20 ده‌قه‌ی پانێڵه‌كه‌ی خۆم ببه‌خشم به باسێك كه هاوڕێ ئازیزم (ئاراس شێردڵ) بۆ كۆنفرانسه‌كه نوسیبووی و به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌وه نه‌یتوانی بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان و خۆی به‌شداری كۆنفرانسه‌كه بكات به باشم زانی كه باسه‌كه‌ی ئه‌و له كۆنفرانسه‌كه بخوێنم. باسه‌كه‌ی ئه‌و هه‌م كاته‌كه بۆی گونجاو بوو و جگه له‌وه‌ش باسێكی گرنگ بوو له باره‌ی مه‌سه‌له‌یه‌كه‌وه كه كه‌م و زۆر گرنگی پێنه‌داروه. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش كێشه‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و كوردانه‌یه كه له تاراوگه چاویان به ژیان هه‌ڵهێناوه. من باسه‌كه‌ی هاوڕی ئاراسم خوێنده‌وه به‌ڵام به‌شداربووانی كۆنفرانسه‌كه به باسه‌كه‌ی خۆم تیگه‌یشتبوون و جگه له‌وه‌ش له میدیاكاندا پانێڵه‌كه په‌خشكرابوو و وانیشاندرابوو كه باسه‌كه باسی منه. یه‌كێك له‌و كه‌ناڵانه‌ی كه چه‌نجارێك ئه‌م پانێڵه‌ی په‌خش كردبوو كه‌ناڵی ئاسمانی رێگابوو و من بێگومان ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌م و داوای لێبوردنیش له خاتوو شێردڵ ده‌كه‌م به هۆی ئه‌و هه‌ڵه ته‌كنیكیه‌وه. لێره‌دا ڤیدیۆی پانێڵه‌كه داده‌نێم و باسه‌كه‌ی شێردڵیش له‌گه‌ڵیدا داده‌نێم و هه لێره‌و سوپاسی كاك دانا و كاك مه‌عافیش ده‌كه‌م كه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چڕ‌و پڕ له باره‌ی ده‌وڵه‌تی كوردیه‌وه بنوسم كه ده‌بێته ده‌سپێكێك بۆ نوسینی كتێبێك له باری كورد‌و دوڵه‌ته‌وه. هه‌وڵیش ده‌ده‌م له داهاتوودا ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه به چه‌ند به‌شێك لێره دابه‌زێنم.
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: