تێڕامانی قوڵ) چۆن ڕوودهدات؟)
Автор: Shorsh Saleh
Загружено: 2022-06-05
Просмотров: 2987
Описание:
تێڕامان بە سێ قۆناغدا تێدهپهڕێت
١- ئارامی كورتخایهن
٢-شڵەژان
٣-ئارامی درێژخایهن
مێشك وهك جۆگهلهیهكی ئاوه كه بنهكهی پڕبووه له خڵتەی نیشتوو. بۆ ئهوهی بنی ئاوهكه پاككهیتهوه سهرهتا دهبێت ئاوهكه لێڵ بكهیت ، دوای ماوهیهك ئاوهكه خڵتهكه دهبات و ڕوون دهبێتهوه.
قۆناغی یەکەم: سەرەتا ئاوەکە ڕوونە بەڵام بنی ئاوەکە تەڵخە . لەم حاڵەتەدا دەتوانیت بۆ ماوەیەک بەبێ کێشە تێڕامان بکەیت .
قۆناغی دووەم: دوای ماوەیەک ووردەووردە خڵتەی بنی ئاوەکە دەووروژێت و دەبێت بە قوڕاو ئەمە ئەو حاڵەتە باوەیە کە ئەوانەی تێڕامان دەکەن ئەزموونی دەکەن . لەم حاڵەتەدا ھەست بە شڵەژان و نائارامی دەکەیت لەکاتی تێڕاماندا ، ھەزاران بیر دێت بە مێشکتدا. ھەندێک کەس دڵیان خێرا لێدەدات و ناتوانن بەردەوامبن لە تێڕامان. ئەم قۆناغە زۆر گرنگە چونكه سەرەتای چوونە ناو نائاگاییە . ھەرچەند زۆربەی خەڵک لە م قۆناغە تێناگەن و بەرگەی ئەم حاڵەتە ناگرن و وازدەھێنن لە تێڕامانکردن . بەڵام ئەم حاڵەتە کاتی و تێپەڕە
قۆناغی سێیەم: پاکبونەوەی ئاوەکە. کە ڕێگەتدا بەخۆت و بەرگەی شڵەژانەکەت کرد ، دواجار ئاوەکە ھەموو قەڕاوەکە ڕادەماڵێت و بنی ئاوەکە ڕوون دەبێتە . ئەمە ئەو حاڵەتەیە کە دەتوانین خۆمان دووبارە پرۆگرام بکەینەوە ، سەرەتای خۆناسین و ڕوناکبونەوەیە.
دوای ئەوەی ئاوەکە پاکبویەوە لە خڵتەو قوڕاو. ئیتر بەئاسانی دەتوانین بچینەوە ناو نائاگاییمان و بە ئاسانی دەتوانین کەسایەتیمان بگۆڕین.
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: