ترسناکرترین سیخووڕی دەزگای هەواڵگری ڕووسیا لەناو سی ئای ئەی ئەمریکادا
Автор: Tiwar News
Загружено: 2023-09-11
Просмотров: 2282
Описание:
ئەڵدرێچ ھەیزن ئامێس، ترسناکترین سیخوری دەزگای ھەواڵگری ڕووسیا لەناو سی ئای ئەی
نزیکەی دەساڵ زانیاری لەناو سی ئای ئەیەوە دەگواستەوە مۆسکۆ
بەگوێرەی نامەیەکی نھێنی دەزگای ھەواڵگڕی KGBڕووسیا ئەڵدرێج نزیکەی ١.٨ملیۆن دۆلاری لەبەرامبەر کارەکانی وەرگرتبوو تەنیا لەماوەی چوار ساڵدا
لەساڵی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو چوار کەس لەناودەزگای ھەواڵگری ئەمریکا- سی ئای ئەی دەستگیرکران بەتۆمەتی کارکردن لەگەڵ دوژمنە مێژوویەکەی ئەمریکا، ڕووسیا، یەکێک لەوچوار کەسە ئەڵدرێج ھەیزن بوو.
ئەڵدرێج لەساڵی ١٩٩٤ لە ویلایەتی ڤێرجینیا لەلایەن ئێف بی ئایەوە قۆڵبەستکرا.
ئەو کاتەی ئێڵدرێج دەستگیرکرا تەمەنی تەنھا ٣١ساڵ بوو، ئەڵدرێج کارمەندی سی ئای ئەی بوو کە لەساڵی ١٩٨٤وە سیخووری بۆ دەزگای ھەواڵگڕی ڕووسیا کردووە، ئێڵدرێج تەنیا خۆی نا بەڵکو خێزانەکەشی بەھەمان تۆمەت دەستگیرکرا ئەویش ھاوشێوەی مێردەکەی سیخووری بۆ ڕووسیا کردبوو، یارمەتیدەرێکی باشی ھاوسەرەکەی بووە لەو کارەدا.
ئەڵدرێج، کارمەندی دەزگای "ھەواڵگری سی ئای ئەی" بووە، زمانی ڕووسی بەباشی زانیوە شارەزایی کاری دەزگا ھەواڵگریەکانی ڕووسیا بووە، پێش ئەوەی ببێتە سیخووری ڕووسەکان لەناو "دەزگای سی ئای ئەی"دا، دەستپێکی کاری ھەواڵگری ئەڵدرێج لە ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا بووە لەوێوە سیخوورەکانی ڕووسیای بەئامانجگرتووە تا ڕازیان بکات ببنە سیخووری سی ئای ئەی.
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: