لاوك بيژ حەسەن حەيران - د.جەنگی جلال - محمد رمضان
Автор: Dr Jange jalal
Загружено: 2021-06-15
Просмотров: 28208
Описание:
ميژووى #هەولێر و#سەربەخويي له لاوكدا 🔴🔵⚫️✔️
#ئاڵای كوردستان و سه ربه خويي و #داستانەكانی پێشمەرگەی دەشتی هەولێر لە لاوكێکی رەسەنایەتی دا ..
پێشمەرگەو لاوك بيژ (حەسەن حەيران )باسى پێشمەرگە قارەمانەكانى دەشتى هەولێر دەكات بە لاوك , كە چۆن بەرەنگارى سێ ليواى عەسكەرى عبدول سلام عارف بوينەوەو , كە ئەو كاتە (فارس باوه ) خوا لێ خۆش بوو (ئامێر هێزى دەشتى هەولێر) بووە , كە لەشەرەكە وتويەتى ئەو كاتە شەر رادەگرين تا ئالاى كوردستان لە پايتەختى بەغدا و سەرانسەرى جيهان هەلدەدەين و دەليت بابچينە مەيدانى بزانين (كێ بەرخەو كێ بەرانە ) , ئاماژەى بەوەش كردووە كە حەيفە خوێنى شەهيدانمان حرام بكەين كە بۆ كوردستان رێشتيتيان و ناوى پێشمەرگە ى قارەمان ( رۆستەم ) دێنێت كە لەو شەرە شەهيد بووە .
//سوپاكە ى عەبدولسلام عارف پێك هاتبوو لە تۆپ و فرۆكەو جۆرەها چەكى قورس , ئەو شەرە لە لە وەرزى بەهار رووى داوە, وەخت كوليك و نێرگزان بوو .
//حەسەن حەيران لاوك بيژو پيشمەرگەى ئەيلول بووە , لە خيلي رۆژبەيانيە , لە سالي 1937 لە گوندى ( تەلولخەيمي گەورە ) لەدايك بووە ,لە سالي 1984 , بە كارەساتي ئۆتۆمبيل گياني لەدەست داوە .
//دەقی لاوکەکە
دەلێ وايێ دەلێ وايێ دەلێ وایێ دەلێ وايێ
شەرەكى گەلەك گران كەتە خاكێ كوردستانى وەى برا من گۆ وا ب بەرە قالەكە گەلەك گران سەرى چەند سالە كەتە خاكى كوردستانى برا من گۆ وا ب دارە , ئەورۆ هاتە سەرمە سێ ليوا عەسكەرى سەلامێ دەنگێ تۆپان و جبەخانێ سەرسەرێ مەدێ گرمەيێ مەترە لۆزان گريني تەياران بەرێ سپێدێ لە سەرێ مەيدانى (فارس) بە سێ دەنگان گاز دەكرد گەلێ كۆكوژان گورگێ بەرخان كلێ چاوى مێران دەست هەلينانەكى بكەن گەلەكى مێران كوژران برا بوون دەربەدەرە هەنگينێ مەشەر بكەين شەر بەتال كەين هەتا بالولێ پايتەختێ بەغدايێ عەلەمى كوردستانێ لە دنيايێ دەگێرى سەران سەرە, دەلێ وايێ دەلێ وايێ دەلێ وايێ ,برام حەيفە لەپاش خينى شەهيدێ كوردستانێ بلا لە خۆ حرام نەكەين رۆناكايێ وى دنيايێ يۆ يۆ يۆ ئاخ ,دەلێ وايێ دەلێ وايێ دەلێ وايێ ,ديسان من گۆ برا شەرەكي گەلەك گران كەتە دەشتى هەولێرێ بەهارە وەختى كوليلك و نێرگرزانە برا عاردى پانە قالەكێ گەلەك گران كەتە دەشتێ هەولێرێ بەهارە وەختى كوليلك و نێرگرزانە عاردى پانە ئەورۆ هاتە سەرمە سێ ليوا عەسكەرى سەلامێ دەنگى تۆپان و جبەخانان گرمەيێ مەترە لۆزان گرێنێ تەياران گازە گازێ پێشمەرگان هاتوو لە سەردانا كاكێ من فارس ب سێ دەنگان گاز دەكرد گەلى كۆكژان گورگێ بەرخان كلێ چاوێ مێران دەست هەلينانەكى بكەن معلومە ئەورۆ رۆژێ مێرانە دي بلا سبەينێ لەگەل گەزەنگێ رۆژێ بابێنە سەرى مەيدانى دەبا بزانن كێ بەرخەو كێ بەرانە , ,دەلێ وايێ دەلێ وايێ دەلێ وايێ ,حەيفە لەپاش خينێ شەهيدێ كوردستانێ بلا لە خۆ حرام نەكەين رۆناكايێ وێ دنيايێ ,دەلێ وايێ دەلێ وايێ دەلێ وايێ ,ديسان من گۆ برا شەرەك ێ گەلەك گران كەتە دەشتى هەوليرێ بەهارە وەخت ێ كوليلك و نێرگزانە برا كەتە پاش گرى قالەكى گەلەك گران كەتە دەشتێ هەولێرێ برا من گۆ لەپاش گرى ئەورۆ هاتە سەرمە دوو ليوا عەسكەرێ سەلامێ بەرێ سبەينێ بەرێ پێشمەرگان ناگرى لێ دەورى ,ديسان گەلى عەگيدان گاز دەكرد بە سێ دەنگان دەست هەلينانەكى بكەن برينێ كاكى من رۆستەم گەلەك قۆرە خينێ سۆر خۆ لێ نا گرى ,دەلێ وايێ دەلێ وايێ دەلێ وايێ ,حەيفە لەپاش خوينێ شەهيدێ كوردستانێ لە خۆ حرام نەكەين رۆناكايێ وى دنيايێ يۆ يۆ يۆ ئاخ.
/ jange.hasan
د.جەنگی جلال
دکتۆرا لە بواری موزیک
Dr jange jala
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: