Talat tahir-Documentary Film 2022 || تەڵعەت تاهیر-بەڵگەفیلمی چاوێکی تەڕ لە ڕۆژگارێکی وشک
Автор: Akam Star
Загружено: 2022-01-31
Просмотров: 19616
Описание:
تەڵعەت تاهیر خورشید
پیشەی ئەدەبی: شاعیر و نووسەر
لە رۆژی 18-01-1973 لە شارۆچکەی مەخمور، سەر بە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە.
لە ساڵی 1985 خوێندنی سەرەتایی لە خوێندنگای قەرەچوغ لە مەخمور تەواو کردووە.
لە ساڵی 1988 خوێندنی ناوەندی لە خوێندنگای ئیبن خەلەکان تەواو کردووە.
لە ساڵی 1991 خوێندنی ئامادەیی لە دواناوەندی عەنکاوە تەواو کردووە.
لە ساڵی 1986 یەکەمین تێکستی شیعری بەناونیشانی (ساباتی خۆشەویستی) لە رۆژنامەی هاوکاری بڵاوکردۆتەوە.
لە رۆژی 12/10/2002 ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و (2) کچی هەیە بەناوەکانی (هانە و وێنە)
لە ساڵی 2018 بەشی خوێندنی تەکنیکی لە پەیمانگای تەکنیکی شاری سلێمانی تەواو کردووە.
ئەندامی دەستەی نووسەرانی چەندین گۆڤار و پاشکۆی ئەدەبی بووە.
ئەندامی کارای یەکێتی نووسەرانی کوردە.
ئەندامی کارای سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانە.
جێگری سەرۆکی بنکەی رووناکبیری گەلاوێژە.
چەندین وتار و لێکۆڵینەوەی لەبارەی ئەدەبیاتی کوردی و جیهانییەوە بڵاوکردۆتەوە.
چەند بەرهەمێکی چاپکراوی هەیە لەوانە:
لەبەر ئاوازێک نایەوێ ببێتە گۆرانی، شیعر، 2009.
دەرچوون لە سووڕیی نووسین، وتار و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، 2018.
بنەچەی سەوسەن، وەرگێڕانی شیعری ئەدۆنیس، 2010.
عەتری ئەو عاشقانەی مردن، وەرگێڕانی شیعر- کۆبەندی شیعرەکانی شاعیری عەرەب ئەدۆنیسە، 2016.
ئارام بە هاملێت، شێتی ئۆفیلیا هەڵمژە، وەڕگێڕانی شیعری ئەدۆنیس، 2012.
لە ئێستادا (2) بەرهەمی ئەدەبی ئامادەیە بۆ چاپ، کە بریتین لە دیوانێکی شیعری و رۆمانێک.
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: