Kazi - Shawi Barat | کەزی - شەوی بەرات
Автор: Zand Music
Загружено: 2026-02-02
Просмотров: 1670
Описание:
ئەم بەرهەمە نوێکردنەوەی گۆرانییە فۆلکلۆری و یادگارییە بەناوبانگەکەی هونەرمەندی کۆچکردوو (عوسمان عەلی)یە، کە بە دەنگی گۆرانیبێژی دیجیتاڵی "کەزی" و بە ستایلێکی مۆدێرن ئامادە کراوە
بۆ شەوی بەرات.
(بەتاسە و ڕێزەوە بۆ هونەرمەند عوسمان عەلی)
دەنگ: کەزی (Kazi) - Digital Singer
بەرهەمهێنان: Zand Music
موزیك: Yadgar Mohammed
تێکست: مەدهۆش
🎵 تێکستی گۆرانییەکە:
شەوی بەرات
ئەم شەو شەوی بەراتە
شەوی خۆشی و خەڵاتە
وا مناڵان ئەگەڕێن
دەس بە دەرگاوە ئەنێن
منیش ھاتوومە دەرگات
تا بەرم کەوێ بەرات
ئەم شەو شەوی بەراتە
شەوی خۆشی و خەڵاتە
بەراتی من جیایە
نەفلس و نە خورمایە
لە باتی فلس و عانە
سەیرێکی ئەو چاوانە
لە باتی دەنکە نوقوڵ
زەردەخەنەی لێوی گوڵ
تۆش دڵی من مەشکێنە
وەرە دەرێ بمدوێنە
بەو دەست و پەنجە جوانە
یەك نامەی بچکۆلانە
بینووسە لە پەناوە
گەر ڕێ نەبوو بیهاوە
بۆ ئەم دڵە بێکەسە
بەرات هەر ئەوەم بەسە
وەك یاسین هەڵی ئەگرم
ئەیخوێنمەوە تا ئەمرم
بەو خێرە لای کردگار
دوعای ئەکەوێتە کار
ئەوەندەی تر جوان ئەبی
ڕوو سووری جیهان ئەبی
ئەم شەو شەوی بەراتە
شەوی خۆشی و خەڵاتە
📢 فۆڵۆومان بکەن (Social Media):
بۆ بینینی بەرهەمی زیاتر و نوێترین کارەکانی کەزی، لەم لینکانە فۆڵۆومان بکەن:
YouTube: / @zandmusic1
Instagram: / zandmusicc
TikTok: / zandmusicc
⚠️ مافی بڵاوکردنەوە (Copyright):
هەموو مافێکی ئەم بەرهەمە بۆ چەناڵی Zand Music پارێزراوە. تکایە دووبارە بڵاوی مەکەرەوە بۆ ئەوەی دووچاری سزای کۆپیرایت نەبیت.
#KurdishMusic #Kazi #ShawiBarat #ZandMusic #KurdishCulture #کەزی #شەوی_بەرات #کوردستان #سلێمانی #عوسمان_عەلی #گۆرانی_کوردی
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: