Documentary-BelgeFilm-Îsmaîl Beşîkçî |بەڵگەفیلم- ئیسماعیل بێشکچی، نیو سەدە تێکۆشان
Автор: Rudaw Stream
Загружено: 2022-11-06
Просмотров: 1514
Описание:
Belgefîlmek li ser jiyana Îsmaîl Beşîkçî
“Îsmaîl Beşîkçî yek ji wan kesatiyên mezin e ku dîroka Kurd şanaziyê pê dike.”
مرۆڤێک زیاتر لە نیو سەدەیە ژیانی تەرخانکردووە بۆ زانست و حەقیقەت، لە جیهاندا وەک زانایایەکی گەورەی کۆمەڵناسی هەژماردەکرێت. نەژادپەرستانی وڵاتەکەی وەک دوژمنی گەل سەیری دەکەن، لە باجی گوتنی راستیدا 17 ساڵی تەمەنی لە زینداندا بەسەربرد، بەرهەمی تەمەنی چەندین لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی و 36 کتێبن، کە زۆربەیان لە تورکیادا قەدەخە بوون.
مامۆستا و زانای گەورەی تورک ئیسماعیل بێشکچی بە لێکۆڵینەوەکانی، بە هەڵوێستەکانی بە راستی و بەڵگەی زانستی رووبەڕووی سیاسەتی نکوڵیکردنی کورد دەبێتەوە، بە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی دەڵێت: "کورد هەن، تورکی چیایی نین، زمانی کوردی هەیە و تێکەڵەیەکی شێواوی زمانەکانی دیکە نییە، دۆزی کورد هەرگیز بە سیاسەتی ئینکارکردن چارەسەرناکرێت".
بێشکچی وەک کۆمەڵناسێک بە درێژایی زیاتر لە نیوسەدە، لە کۆمەڵگەی تورکیا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا خەریکی هەڵکۆڵین و داماڵینی ماسکەکان بووە، لای ئەو پشت و پەنای راستی و تەنیا بەهای جێی باوەڕ، زانستە، بۆیە هیچ کات گرتن و لەکاردورخستنەوە و تەنانەت هەڕەشەی کوشتن، وایان لێ نەکردووە لە بیروڕاکانی پاشگەزبێتەوە.
بابەتی کتێبەکانی، رەخنەگرتنە لە ئایدۆلۆژیای فەرمی دەوڵەت، بەدرۆخستنەوەی ئەو چەمکەیە کە بانگەشە بۆ ئەوە دەکات هەموو مێژوو لە تورکەوە دەستپێدەکات، هەڵوەشاندنی بانگەشەی ئەوەیە زمانی تورکی دایکی هەموو زمانەکانە، رووبەڕووبونەوەی سیاسەتی سڕینەوەی کورد و ئەرمەن و نەتەوەکانی دیکەی نێو تورکیایە، شیکردنەوە و مەحکومکردنی جینۆسایدەکانی دەوڵەتی تورکییە، بەشێکی زۆری کتێبەکانی تایبەتن بە دۆزی کورد، کە بەدرێژایی مێژووی دەوڵەتی نوێی تورکیا، یەکێک بووە لە قەدەخەترین و مەترسیدارترین مژارەکان، ئەمەش جار لە دوای جار بێشکچی رووبەرووی زیندان کردووەتەوە و حوکمی زیاتر لە 100 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا دراوە، کە 17 ساڵی تەمەنی بە فیعلی لە گرتوخانە جیاجیاکانی تورکیادا بەسەربردووە.
ئەم بەڵگەفیلمە، کە دیمەنەکانی لە باشوور و باکووری کوردستان و ئەنقەرە و ئیستەنبووڵ تۆمارکراوە، وێنەیەکی زیندووی یەکێک لە بوێرترین و راستگۆترین بیریارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان پیشاندەدات.
بەرهەمی ساڵی 2018
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: