بناغه‌ی مێژوویی سه‌ری ساڵ و ساڵنامەی كوردی
Автор: Dr.DLshad Marf Zamua
Загружено: 2021-04-04
Просмотров: 6567
Описание:
Historical backgrounds of the Kurdish New Year
مێژووی به‌كارهێنانی ساڵنامەكان له میسۆپۆتامیا و زاگرۆس
-وشه‌ی (ساڵ)ی كوردی بۆ یه‌كه‌م جار 3400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌كارهێندراوه.
-یەکەم نووسینەوەی مێژوو و دانانی ساڵنامە پێنج هەزار ساڵێک لەمەوبەر دەستی پێکردووە.
د. دڵشاد زاموا DLshad Zamua
لەگەڵ ئەوەی مێژووی زارەکی کۆنە هێندەی کۆنی مرۆڤ، بەڵام سومەرییەکان یەکەم کەس بوون کە مێژوویان بە نووسین تۆمارکردووە، ئەوانیش ساڵنامەیەکیان دانا، رووداوێکی گرنگ کە مێژوویان پێ جیاکردەوە، تۆفانەکەی حەزرەتی نوح (د.خ.) بوو، كه ئەوان پێیان دەگوت ئەترا-خاسیس واته پیاوە (زۆرحەکیمەکە)، لەبەر ئەوە مێژووی بنەماڵە فەرمانڕەوا سومەرییەکانیان نووسیوەته‌وه و جارجارەش ئاماژەیان بە مێژووی بنەماڵە فەرمانڕەواکانی زاگرۆس کردووە. ئەوان مێژووی ئەم بنەماڵانەیان دابەشکردبوو بە دوو بەشەوە، پاشا و میر و بنەماڵەکانی پێش تۆفانەکە و پاش تۆفانەکە.
ئەمە جگە لەوەی دواتر لە میسۆپۆتامیای کۆندا، روداوە سروشتییەکان و هاتنی هەر پاشایەکی نوێ و دانانی هەر میرێکی نوێ دەکرایە پێوەری ساڵنامە و بۆ نمونە کاتێک تۆمارێک دەنووسرا دەگوترا لە ساڵی دووەمی فەرمانڕەوایی فڵانە پاشادا یان دانانی فڵانە میردا بە پارێزگاری فڵانە شار یان هەرێم.
ئەم بارە لەسەردەمەکانی تریشدا بەردەوام بووە، دەسەڵاتتدارانی مەسیحی لەدایک بوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ.) یان کردە سەرەتای ساڵی مەسیحی و دواتریش گشت دەوڵەتە رۆژئاواییەکان پێڕەوییان کرد.
هەروەها لە ئیسلام یشدا، ساڵی کۆچی پێغەمبەر (د.خ.) کە ٦٢٢ ز. دەکات، کرایە سەرەتای دەستپێکی ساڵنامەی ئیسلامی, له ئێرانیش دواتر ساڵنامه‌ی كۆچی به رۆژمێری هه‌تاوی داهێندرا و تا ئێستاش كاری پێده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی كوردستانی كۆماری مهاباد ساڵنامه‌ی كۆچی به‌كارهێناوه، لە دوای ساڵانی ١٩٦٠ ەوە هەندێک نووسەری کورد لێرە و لەوێ، ساڵی ٦١٢پ.ز. وەک ساڵنامەی کوردی بەکارهێنا، بەڵام دواتر ئەو مەسیحیانەی خۆیان بە ئاشوری دەزانن(و لە ڕاستیشدا پەیوەندییان بەوانەوە نییە و سریانن) رەخنەیان گرت و وتیان چۆن ساڵی روخانی ئیمپراتۆرییەتی ئاشوری و شیوه‌نی ئێمه دەکەنە ساڵنامەی خۆتان؟! لەبەر ئەوە نووسەرانی کورد لێرەو لەوێ هاتن ساڵی ٧٠٠ پ.ز. یان وەک دەستپێکی ساڵنامەی کوردی دانا، ئەمەش بناغەیەکی وای نییە، و تەنها مەزەندەیەکە کە لەو ساڵەدا پاشایەتی لە میدیا پەیدابوو و دیاکۆ دەوڵەتی میدیای دامەزراندبێت، کە ئەوەش هیچ بەڵگەیەکی لەسەر نییە و پاشایانی میدیا سەد و پەنجا ساڵ پێش ئەو ساڵه هەر ناویان هەبووە و پاشابوون، و دیاكۆش چه‌ند ساڵ پێش ئه‌و ساڵه فه‌رمانڕه‌وابووه، دانانی ساڵنامه‌ی كوردیش به 700پ.ز. له هیچ كۆڕ و كۆنفڕانسێكی زانستی مێژوونووسان و شوێنه‌وارناسانی ئه‌م نیشتیمانه‌دا جێگیرنه‌كراوه و به‌ڵكو هه‌ڕه‌مه‌كی هاتووه. كه ئه‌مه‌ش دابڕانێكی له بیری تاكی كوردیدا دروستكردووه كه پێش 700 پ.ز. په‌یوه‌ندی به باپیرانی كورده‌وه نییه، له‌كاتێكدا مه‌سیحییه‌كانی عێراق زۆر زیره‌كانه‌تر ئه‌م مێژوو داتاشینه‌یان بۆ ساڵنامه به‌كارهێناوه و مێژووی ساڵنامه‌ی ئه‌وان ئێستا ساڵی 6771 ئاشورییه، چونكه به باوه‌ڕی ئه‌وان ساڵی 4750پ.ز. یه‌كه‌م په‌رستگه له ئاشور دروستكراوه، له كاتێكدا نه ئه‌وان په‌یوه‌ندییان به ئاشورییه كۆنه‌كانه‌وه هه‌یه و نه ئه‌و په‌رستگه‌یه‌ش له‌و سه‌رده‌مه‌دا دروستكراوه، چونكه ساڵی 4750پ.ز. سه‌رده‌می پێش نووسین و پێش مێژووه و ته‌نانه‌ت پێش سومه‌رییه‌كانیشه، به‌ڵام ئه‌وان له ڕووی ڕاگه‌یاندن و مێژووداتاشینه‌وه سه‌ركه‌وتووتربوون له كورد و كوردیش به بێ ئاگایی ڕابردووی هه‌زاران ساڵه‌ی باپیرانی ڕاسته‌قینه‌ی به هی خۆی نازانێت و خۆی به میدیا و كه‌یخوسره‌وه به ته‌نیا هه‌ڵواسیوه، له كاتێكدا میدییه‌كان ته‌نها زنجیره‌یه‌ك و به‌شێكی زۆر بچووكن له پێكهاته‌ی باپیرانی كورد، و خه‌ڵكی كوردستان. له كاتێكدا هه‌ر وشه‌ی ساڵ وشه‌یه‌كی خوررییه‌كانه و حه‌وت سه‌د ساڵ پێش ساڵی 700پ.ز. و له سه‌ده‌ی 14 پ.ز.دا له‌لایه‌ن توشراتای پاشای خورری ئیمپڕاتۆرییه‌تی میتانییه‌وه به‌كارهێندراوه و ملوانكه‌یه‌ك به دیاری له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌كدا بۆ باوكی ئه‌خناتونی میسر ئه‌نێرێ و پێی ئه‌ڵێت ئه‌م ملوانكه‌یه سه‌د هه‌زار (شڤاڵا) له‌ملت بێت، دواتر گۆڕانكاری به‌سه‌ر وشه‌كه‌دا هاتووه و به‌م شێوه‌یه: شڤاڵا-شواڵا-ساڵا-ساڵ.
لە راستیدا ساڵنامانە تەنها بۆ تۆمارکردنی مێژوو و زانینی ساڵان گرنگن، ئەگەرنا ئەمانە تەنها ژمارەن و تەمەنی هەریەکێکمان ئەو چەند ساڵەیە کە خۆشمان نازانین کەی تەواو دەبێت، ئیتر گرنگ نییە لە چ ساڵێکداین و ژمارەکەی چەندە، و هیچ ساڵێكیش شوم نییه و هیچ ساڵێكیش به‌خت هێنه‌ر نییه، به‌ڵكو زۆربه‌ی خۆشی و به‌خته‌وه‌ری و شه‌ڕ و پێشوی و نه‌هامه‌تییه‌كان به‌هۆی مرۆڤه‌وه‌ن، له‌وانه‌یه ئه‌و ساڵه‌ی له هه‌ندێك شوێن خۆش بێت له شوێنێكی تر ساڵێكی كاره‌ساتاوی بێت. هیوای تەمەندرێژی و لەش ساغی و ساڵێکی پڕ بەرهەم بۆ هەموو لایەک.
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: