karate peshmarga championship 2025 for under age 13 | karate shotokan | kata & kumite
Автор: karate forever
Загружено: 2025-08-22
Просмотров: 431
Описание:
كاراتێی پێشمه‌رگه پاڵه‌وانێتی دۆستانه‌ی ئەنجام دا بە بەژداری ١٦٠ یاریزانی خوار ١٣ ساڵ
له ڕۆژی هەینی ١٥\٨\٢٠٢٥ به‌شی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پاڵه‌وانێتیه‌كی دۆستانه‌ی بۆ هۆڵه‌كانی كاراتێی سه‌ر به یانه‌كه‌یان ئه‌نجام دا.
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه هه‌ردوو ڕاهێنه‌ر شڤان عوسمان و بابان عوسمان سه‌رپه‌رشتیان ده‌كرد و یاریزانانی پێشكه‌وتووی كوڕان و كچانی یانه‌کە هاوكار بوون بۆ سه‌ركه‌وتنی ڕكابه‌رییه‌كان، یارییه‌كانی بۆ ئاسته‌كانی ٦ تا ١٣ ساڵی كوڕان و كچان بۆ هه‌ردوو جۆری كاتا و كۆمێته دیاری كرا بوو، ئه‌مه‌و دوای ئه‌نجام دانی چەندین ڕکابەری بەهێز و پیشاندانی ئاستێکی ناوازە لە هونەری کاراتی له كۆتایدا و به ئاماده بوونی كۆڵنه‌ده‌ر كه‌ریم سه‌رۆكی یه‌كێتی كاراتێی كوردستان و ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری گشتی به‌شی كاراتێی یانه‌كه خه‌ڵات و میدالیا به‌سه‌ر یاریزانانی سەرکەوتوو دابه‌ش كرا و كۆتایی به‌و چالاكییه فراونه وه‌رزشییه هات.
سوپاسی بێ پایەنمان بۆ داوەران و سەرجەم ئەو یاریزانە پێشکەوتووانەی کە هاوکاربون لە ڕاپەڕاندنی ئەم پاڵەوانێتییە جوانەدا.
#ڕاگەیاندنی_ئەکادیمیا
#ئەکادیمیای_کاراتی_شڤان_عوسمان
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: