شێوازی دروستکردنی کێکی ترالیچە بەڕێگایەکی ئاسان
Автор: Xwardni khayal
Загружено: 2021-01-18
Просмотров: 80204
Описание:
کێکی ترالیچە
کەرەستەکان
4سپێنەی ھێلکە
4زەردێنە
1پەرداخ شەکر
1پەرداخ و نیو ئارد
1پیاڵە نیشاستە
نیو پیاڵە ئاوی گەرم
نیو پیاڵە شیر
ڤانێلای تەر
1کیس پیکن پاودەر
دروستکردنی : سەرەتا سپێنە و نیو پەرداخ شەکر جوان تێکەلی بکەن تا دەبێت بە کرێمی سەر کێک ئینجا بەجیا زەردێنەکە و ئاوەکەو ڤانێلاکە جوان تێکەلی بکەن پاشان ئارد و نیشاستە و پیکن پاودەرەکە بیبێژن و بیکەنە زەردێنەکە و تێکەلێ بکەن ئینجا شیرەکەی تێبکەن و تێکەلێ بکەنەوەو دواتر بیکەنە فرن لە پلەی گەرمی 180 سەرەتا ژێرەوەی ببرژێنن ئینجا سەرەوەی
بۆ کەرامێلەکەی
1پەرداخ شەکر
1پیاڵە ئاو
1پارچە خامەی بچوک
شەکرەکە بیتوێننەوە بەس زۆرنا چونکە دەسوتێ کە بینیتان ھەموو شەکرەکە توایەوە ئینجا ئاوەکەی تێبکەن و پاشان خامەکە جوان تێکەلی بکەن تا ساف و جوان دەبێتوە نابێت زۆر لەسەر ئاگر بێت چونکە خەست دەبێتەوە دوو لەسەر ئاگر بێت بەسە
بۆ تەرکردنی کێکەکە
3پەرداخ شیر
1کەوچکی چێشت خامە
2کەوچک شەکر
جوان تێکەلی بکەن کە کێکەکە حازربوو لە فرن دەرتان کرد دایبنێن بۆ ماوەی پێنج خولەک ئینجا شیرەکە بکەنە سەری
دووبارە دایبنێن بۆماوەی چارەکێک تا بە تەواوی سارد دەبێتەوە بەس مەیکەنە سەلاجە ئینجا کرێم شانتی دابنێن و پاشان کەرامێلەکە و بیکەنە سەلاجە بۆماوەی دوو سەعات
ھیوادارم بەدلتان بێت
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: