ycliper

Популярное

Музыка Кино и Анимация Автомобили Животные Спорт Путешествия Игры Юмор

Интересные видео

2025 Сериалы Трейлеры Новости Как сделать Видеоуроки Diy своими руками

Топ запросов

смотреть а4 schoolboy runaway турецкий сериал смотреть мультфильмы эдисон
Скачать

Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - گریانی بە کوڵ و چیرۆکە تراژیدیاکانی دایکانی ئەنفال

Автор: Rudaw Stream

Загружено: 2023-12-04

Просмотров: 6126

Описание: لە ساڵی 2019ـەوە لە ناوچەی تلشێخی سەر بە پارێزگای سەماوە، گۆڕێکی بەکۆمەڵ هەڵدراوەتەوە و رووفاتی 171 ئەنفالکراو کە 97یان ژن و 47یشیان منداڵن دەرهێنراون و براونەتە دادپزیشکی بەغدا. ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: "بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ ناسینەوەی رووفاتەکان، داوای ملیارێک و 500 ملیۆن دینار کراوە و سەرۆکوەزیرانی عێراقیش رەزامەندیی لەسەر داوە، بەڵام وەزیری دارایی عێراق پێوەی پابەند نابێت".

رۆژی یەکشەممە، 3ـی کانوونی یەکەمی 2023 لە بەرنامەی لەگەڵ رەنج بە میوانداری كاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری ‏عێراق ‏‏‌لە فراكسیۆنی یەكێتی؛ هاوڕێ پێشڕەو، سەرۆكی كۆمەڵەی داكۆكیكار ‏لە ‏پرسی ‏ئەنفال؛ هێمن محەممەد، سەرۆكی رێكخراوی رزگاربوانی ‏ئەنفال؛ جەبار عومەر، بەڕێوەبەری كاروباری شەهیدان ‌و ئەنفالكراوانی ‏گەرمیان و هیوا محەممەد، كوڕی ئەنفالكراوێك چارەنووسی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی كورد لە عێراق و گەڕاندنەوەی 171 رووفاتی ئەنفالکراوەکانیان تاوتوێ کرد کە نزیکەی پێنج ساڵە لە دادپزیشکی بەغدان.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق "کەمتەرخەمە"

پەرلەمانتارێکی ‏عێراق ‏‏‌لە فراكسیۆنی یەكێتی، وەزارەتی تەندروستی عێراق بە کەمتەرخەم دەزانێت بۆ دواکەوتنی پشکنینی دی ئێن ئەی لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو 171 رووفاتەی لە دادپزیشکی بەغدان.

كاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری ‏عێراق ‏‏‌لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند؛ "گۆڕی ئەم 171 ئەنفالکراوە لە ساڵی 2019ـەوە لە ناوچەی تلشێخی سەر بە پارێزگای سەماوە هەڵدراوەتەوە و لەو کاتەوە لە دادپزیشکی بەغدان، بەپێی یاسا هەر تەرمێک دەچێت بۆ دادپزیشکی، نابێ لە دوو مانگ زیاتر بمێنێتەوە و ئەگەر لەو ماوەیە زیاتر مایەوە، دەبێ دادپزیشکی بەخاکی بسپێرێت".

کاروان یاروەیس، کەیسی رووفاتی ئەنفالکراوان بە جیا لەو یاسایە وەسف دەکات و دەشڵێت؛ "وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارە لە وەرگرتنەوەی ئەو رووفاتانە، بەڵام دادپزیشکی بەغدا و وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆکارن بۆ نەگەڕانەوەیان و ئەوان کەمتەرخەمن لە راییکردنی کاروبارەکان".

بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە؛ "بیانووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ نەگەڕاندنەوەی ئەو رووفاتانە لۆژیکی نییە، لەبەرئەوەی ئەوە زیاتر لە چوار ساڵە لە دادپزیشکین، بەڵام هەر لایەنێک هۆکار بێت لەو دواکەوتنە، لە کۆتاییدا ئێمە وەکو کورد خاوەنی پرسەکەین و تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان ستراتیژییەکی نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم کەیسە نەتەوەییە".

وەزیری دارایی عێراق "پابەندی بڕیاری سەرۆکوەزیران نابێت"

کاروان یاروەیس باس لەوە دەکات، وەزارەتی تەندروستی عێراق داوای ملیارێک و 500 ملیۆن دیناری کردووە بۆ ئەوەی پشکنینی DNA بۆ ناسینەوەی ئەو 171 رووفاتە بکرێت، بەڵام سەرباری رەزامەندی سەرۆکوەزیرانی عێراق، "وەزیری دارایی عێراق بە بڕیارەکەوە پابەند نەبووە".

ئەو پەرلەمانتارەی ‏عێراق ‏‏‌لە فراكسیۆنی یەكێتی دەڵیت، "بەپێی مادەی 6ـی یاسای گۆڕە بەکۆمەڵەکان، هەڵدانەوەی گۆڕەکان، جیاکردنەوەی رووفاتەکان و پشکنینی DNA و تەنانەت تێچووی گەڕانەوەیان و رێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەیان لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە، من لە داواکاری گشتی سکاڵام لەسەر کەمتەرخەمییەکانی عێراق لە نەگەڕانەوەی ئەو 171 رووفاتە تۆمار کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا زیاتر لە 10 جار گوشار خراوەتە سەرم بۆ کشاندنەوەی ئەم سکاڵایە".

بەشێکی زۆری ئەو 171 رووفاتەی لە دادپزیشکی بەغدان، ژن و منداڵن و لەنێو گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا مەمکەمژە و قەترە و شڕووبی منداڵ دۆزراونەتەوە، کاروان یاروەیس گوتی: "ئێستا ئەو کەلوپەلانە لەنێو کارتۆندا لە کۆگە هەڵگیراون، لەکاتێکدا دەبوو ئێستا هێنرابانەوە و لە مۆزەخانەکانی تایبەت بە ئەنفال لە هەرێمی کوردستان پارێزرابان".

بە گوتەی کاروان یاروەیس، "وەزارەتی تەندروستیی عێراق بۆ ئەنجامدانی پشکنینی دی ئێن ئەی، داوای یەک ملیار و 500 ملیۆن دیناری کردووە، هەرچەندە سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە دەرکردووە، بەڵام وەزیری دارایی پابەندی بڕیارەکە نەبووە".

20 ناسنامە لەنێو گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا دۆزراونەتەوە

سەرۆكی كۆمەڵەی داكۆكیكار ‏لە ‏پرسی ‏ئەنفال دەڵێت، "لەنێو ئەو گۆڕە بەکۆمەڵەی 171 رووفاتی تێدا دۆزراونەتەوە، 20 ناسنامەش دۆزراونەتەوە کە هەموویان سەر بە چەند گوندێکی نزیک لە یەکن و ئەوەش کاری دۆزینەوەی کەسوکاری رووفاتەکان ئاسانتر دەکات".

هاوڕێ پێشڕەو، سەرۆكی كۆمەڵەی داكۆكیكار ‏لە ‏پرسی ‏ئەنفال گوتی، "لە تەنیشت ئەو گۆڕەی لە سەماوە هەڵدراوەتەوە، دوو گۆڕی بەکۆمەڵی دیکە دۆزراونەتەوە کە رووفاتی هەندێکیان بەدەرەوەیە"

وەکو ئاماژەی پێدەدات؛ "لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا 20 ناسنامە دۆزراونەتەوە کە هەموویان سەر بە چەند گوندێکن، ئێمە لە کۆبوونەوەیەکدا پێشنیازمان کرد لەو چەند گوندە چەند کەسێک ببەن و پشکنینی DNAـیان بۆ بکەن و بەراوردیان بکەن لەگەڵ پشکنینی رووفاتەکان".

ناوی 150 کەس بۆ پشکنینی DNA "رەوانەی بەغدا کراوە"

جەبار عومەر، بەڕێوەبەری كاروباری شەهیدان ‌و ئەنفالكراوانی ‏گەرمیان رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی رێکخراوەکان و وەزیری شەهیدان، قوباد تاڵەبانی رایسپاردین بۆ هێنانەوەی بەپەلەی ئەم 171 رووفاتە و گوتی "دواکەوتنیان چیدیکە جێگەی قبووڵکردن نییە"، لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیاردرا ناوی ئەو ئەو کەسانە تۆمار بکەین کە پشکنینی DNAیان بۆ دەکرێت".

جەبار عومەر دەڵێت، "پێشتر 30 ناومان بۆ بەغدا نارد کە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ رێکخراوەکان لە هەر گوند و ناوچەیەک چەند کەسێکمان هەڵبژاردبوو، لە قۆناخی دووەمیشدا نزیکەی 120 کەس ناویان تۆمار کردووە و 15 رۆژ لەمەوبەر لە رێگەی وەزیری شەهیدانەوە ناوەکانمان رەوانەی بەغدا کردووە بۆ ئەوەی پشکنینی DNAـیان بۆ بکرێت".

Не удается загрузить Youtube-плеер. Проверьте блокировку Youtube в вашей сети.
Повторяем попытку...
Legel Ranj | لەگەڵ رەنج - گریانی بە کوڵ و چیرۆکە تراژیدیاکانی دایکانی ئەنفال

Поделиться в:

Доступные форматы для скачивания:

Скачать видео

  • Информация по загрузке:

Скачать аудио

Похожие видео

اخبار ساعت شش عصر

اخبار ساعت شش عصر

Made In Kurdistan- مەید ئین کوردستان- لە هەولێر چۆن پردێکی 240 مەتری بۆ کەربەلا دروست دەکرێت؟

Made In Kurdistan- مەید ئین کوردستان- لە هەولێر چۆن پردێکی 240 مەتری بۆ کەربەلا دروست دەکرێت؟

ШИКАРНЫЙ ФИЛЬМ ПРИКЛЮЧЕНИЕ О ДОЛИНЕ СМЕРТИ НА ДИКОМ ЗАПАДЕ | НАСТОЯЩЕЕ КИНО, ЗАХВАТЫВАЮЩЕЕ МГНОВЕННО

ШИКАРНЫЙ ФИЛЬМ ПРИКЛЮЧЕНИЕ О ДОЛИНЕ СМЕРТИ НА ДИКОМ ЗАПАДЕ | НАСТОЯЩЕЕ КИНО, ЗАХВАТЫВАЮЩЕЕ МГНОВЕННО

Катастрофа в столице / Захват Киева Россией?

Катастрофа в столице / Захват Киева Россией?

Garida - گەڕیدە - یەکێک لە سەیرترین و دوورترین شوێنەکانی جیهان؛ بۆلیڤیا

Garida - گەڕیدە - یەکێک لە سەیرترین و دوورترین شوێنەکانی جیهان؛ بۆلیڤیا

ცინკვესები/ტრიო გოგლაურა

ცინკვესები/ტრიო გოგლაურა

گزارش روز با مجتبا پورمحسن: افشای مشخصات ۲۵ هدف حمله اسراییل به جمهوری اسلامی

گزارش روز با مجتبا پورمحسن: افشای مشخصات ۲۵ هدف حمله اسراییل به جمهوری اسلامی

اخبار نیم‌روزی | دوشنبه ۲۷ بهمن

اخبار نیم‌روزی | دوشنبه ۲۷ بهمن

Hîn jî Maye- هێشتا ماویەتی- لە سووریای دوای ئەسەد چی دەگوزەرێت؟

Hîn jî Maye- هێشتا ماویەتی- لە سووریای دوای ئەسەد چی دەگوزەرێت؟

"ئەو دۆزەخەی لە ئێران بینیم.." یادەوەرییەکانی دۆزەخ لەگەڵ فوئاد عوسمان

Мадуро никто не похищал. Отравление Навального. Чем плох «Max»? Шевченко/ 16.02.26 @MaximShevchenko

Мадуро никто не похищал. Отравление Навального. Чем плох «Max»? Шевченко/ 16.02.26 @MaximShevchenko

Hîn jî Maye- هێشتا ماویەتی- هەولێر چۆن حوکمی دۆلاری عێراق دەکات؟

Hîn jî Maye- هێشتا ماویەتی- هەولێر چۆن حوکمی دۆلاری عێراق دەکات؟

😳НЕОЖИДАННЫЙ ПРОГНОЗ о финале ВОЙНЫ! Вся ПРАВДА. Нужно ОДНО РЕШЕНИЕ. КАСПАРОВ & ПОРТНИКОВ. Лучшее

😳НЕОЖИДАННЫЙ ПРОГНОЗ о финале ВОЙНЫ! Вся ПРАВДА. Нужно ОДНО РЕШЕНИЕ. КАСПАРОВ & ПОРТНИКОВ. Лучшее

Зимний Памир - одна из самых высокогорных и суровых дорог в мире

Зимний Памир - одна из самых высокогорных и суровых дорог в мире

Президент приказал отступать / Вывод войск

Президент приказал отступать / Вывод войск

Pencemor- پەنجەمۆر- نهێنییەکانی شەڕی ناوخۆ و پەیوەندیی د. قاسملوو بە سەدام حوسێنەوە

Pencemor- پەنجەمۆر- نهێنییەکانی شەڕی ناوخۆ و پەیوەندیی د. قاسملوو بە سەدام حوسێنەوە

Special Report- سپێشەڵ ریپۆرت -گەشتێک لە بەسرەوە بۆ ریاز؛ سوپرایزە گەورەکەی رووداو ببینە

Special Report- سپێشەڵ ریپۆرت -گەشتێک لە بەسرەوە بۆ ریاز؛ سوپرایزە گەورەکەی رووداو ببینە

خولى فێربوونى (بانگ و قامه‌ت) - وانه‌ى (1).

خولى فێربوونى (بانگ و قامه‌ت) - وانه‌ى (1).

ئۇيغۇر رېستورانچىلىقىدا كىملىك كىرىزىسى Uyghur Resturanchilqida Kimlik Kirzisi

ئۇيغۇر رېستورانچىلىقىدا كىملىك كىرىزىسى Uyghur Resturanchilqida Kimlik Kirzisi

Шаг за шагом проследили: зачем Греции военный корабль HS Kimon?

Шаг за шагом проследили: зачем Греции военный корабль HS Kimon?

© 2025 ycliper. Все права защищены.



  • Контакты
  • О нас
  • Политика конфиденциальности



Контакты для правообладателей: [email protected]