ycliper

Популярное

Музыка Кино и Анимация Автомобили Животные Спорт Путешествия Игры Юмор

Интересные видео

2025 Сериалы Трейлеры Новости Как сделать Видеоуроки Diy своими руками

Топ запросов

смотреть а4 schoolboy runaway турецкий сериал смотреть мультфильмы эдисон
Скачать

مەسرور بارزانی، پڕۆژەی ستراتیژیی گەیاندنی بۆڕیی گازی سروشتی لە هەولێرەوە بۆ دهۆک کردەوە ٢٨-١٠-٢٠٢٥

Автор: Masrour barzani

Загружено: 2025-10-28

Просмотров: 129

Описание: ئەمڕۆ سێشەممە 10/28، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ستراتیژیی گەیاندنی بۆڕیی گازی سروشتی لە هەولێرەوە بۆ دهۆک كردەوە کە درێژییەکەی 198 کیلۆمەترە و بە گوژمەی 591 ملیۆن دۆلار لەلایەن کۆمپانیای کارەوە جێبەجێ کراوە.
لە گوتارێكدا كە لە ڕێورەسمی كردنەوەی پرۆژەكە لە دهۆک پێشكەشی كرد، سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوە كرد کە سامانە سروشتی کوردستان، سامان و موڵکی خەڵكی كوردستانە و موڵكی هیچ كەسێك و هیچ حزب و لایەنێكی سیاسیی نییە.ئەمەش دەقی گوتارەكەیە:
بە ناوی خودای مەزن و میهرەبان
ئامادەبووانی هێژا:
گەلێك بەخێر بێن و سوپاس بۆ ئامادەبوونتان. پێش هەموو شتێك سوپاس بۆ خوا كە ئەم دەرفەتەی پێداین بتوانین ئەم پرۆژانە جێبەجێ بكەین و بیانخەینە خزمەتی خەڵكی كوردستان. جێی خۆیەتی من دەستخۆشی لە ئەو وەبەرهێنەر و سەرمایەدار و بەڵێندەر و كەسایەتییە بەڕێزانە بكەم كە بەشدار بوون لە سەرخستنی ئەم پرۆژەیە.پێش ئێستا وێستگەی كارەبا لێرە هەبوو كە بەڕێز كاك ئەحمەد ئیسماعیل ئەو وێستگەیەی دروست كردبوو، بەڵام بەداخەوە لەبەر نەبوونی گازوایل یان دیزڵ، وەك پێویست نەیانتوانیوە سوودی لێ وەربگرن. پاش ئەوە ئێمە داوامان كرد كە بە زیادكردنی گازی سروشتی، دەتوانین بۆڕیی گاز لە كۆرمۆرەوە بۆ هەولێر و تا دهۆک رابكێشین تاوەكوو ئێمە بتوانین ئەم وێستگەی كارەبایە بخەینە كار. من داخوازم لە برای بەڕێزم کاک شێخ باز كرد كە ئەم كارەمان بۆ بكەن، لە كۆمپانیای كار، ئەوانیش بەڕاستی تەقسیرییان نەكرد، كاك شێخ باز رۆڵی خۆی گێڕا و لە ماوەی ساڵ و نیوێكدا ئەم ئەركەی بەجێهێنا و ئەم بۆڕییەی راكێشا.
ئەمە هەمووی بەشێکن لە بەرنامەكانی چاكسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان تاوەكوو ئێمە بتوانین زیاتر سوود لە سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان وەربگرین و خزمەتگوزارییەكی زیاتر پێشكەش بە خەڵكی هەرێمی كوردستان بكەین.
پاش ئەوەی حكومەتی هەرێم وەبەرهێنانێكی زیاتری لە بەرهەمهێانی گاز كرد و پشتیوانییەكی زیاتری كرد لەگەڵ كۆمپانیای داناگاز و كۆمپانیای دیكەش، تەنانەت كۆمپانیای كار كە بەرهەمی گاز لە كوردستان زیاتر بكەن، ئێستا وەك بەڕێز كاك كەمالیش ( وەزیری کارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت) باسی كرد، بەرهەمی گاز ئێستا گەیشتووەتە دوو بەرامبەر جاران، ئەمەش هاوكارییەكی ئێجگار زیاد دەكات هەم لە لایەنی دابینكردنی كارەبا بۆ هەرێمی كوردستان و بگرە پاش ئەوە ئێمە دەتوانین كوردستان بكەینە جێیەك بۆ دابینكردنی كارەبا بۆ هەموو عێراق و ناوچەكانی دەوروبەریش. ئێمە پێمان خۆشە كە كوردستان جگە لەوەی دەتوانێت كارەبای 24 كاتژمێری بۆ خۆی دابین بكات، بتوانین ئەو كارەبایە بدەینە ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان و بەشەكانی دیكەی عێراق و ناوچەكەش. لە لایەكی دیكەوە ئەم پرۆژەیە زیاتر هاریكار دەبێت بۆ ژینگەیەكی پاقژتر، چونكە پێش ئێستا دیزڵ و گازوایل كاریگەرییان هەبوو لەسەر پیسكردنی كەشوهەوا، بەڵام گازی سروشتی بێگومان تا ئاستێكی زیاتر پیسبوونی هەواش چارەسەر دەكات. لە رووی دەرامەتی ئەم بابەتەش یانیش ئەو دەرخستەیەی كە بەكاردەهێندرێت بۆ گەیاندنی گاز، زۆر كەمتریش دەبێت، واتە تەنانەت تێچووی لەسەر هاووڵاتیانیش كەمتر دەبێت.
ئێمە پرۆژەی دیكەشمان زۆر هەیە، بۆ ئەوەی ئێمە زیاتر بتوانین گاز لە هەرێمی كوردستان زیاتر بەرهەم بهێنین، ئەویش بۆ نموونە راكێشانی بۆڕیی گاز لە نێوان كۆرمۆر بۆ چەمچەماڵ ئەویش یەكێكی دیكەیە لە بەرنامەكانی حكومەتی هەرێم، هیوادارم ئەویش لە كاتێكی زوودا بە ئەنجام بگات.
بە شێوەیەكی گشتی دەڤەرەكانی هەرێمی كوردستان لە ڕووی سەرچاوە سروشتییەكانەوە دەوڵەمەندن، هەم گاز، هەم نەوت و كانزاکان لە هەرێمی كوردستان زۆرن، ئەو سامانە سروشتییەش، سامانی هەموو خەڵكی كوردستانە، موڵكی هیچ كەسێك و هیچ حزب و لایەنێكی سیاسیی نییە، پێویستە ئێمە بە باشترین شێوە بتوانین سوود لەو سامانە سروشتیانە وەربگرین و بیخەینە خزمەتی هاووڵاتیانی كوردستان، چۆن نەوت لێرە بەكار دەهێندرێت بۆ هەموو بەشەكانی هەرێمی كوردستان، هەموو شار و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، هەر جێیەكیش گازی لێبێت، بێگومان بۆ هەموو هەرێمی كوردستان بێ جیازازیی بەكار دەهێندرێت.
پڕۆژەی ڕووناكی كە پرۆژەی 24 كاتژمێریی كارەبایە بۆ هەموو هەرێمی كوردستان، هەتا ئاستێكی زۆر كەوتووەتە كار، ئێستا زیاتر لە چوار ملیۆن كەس لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان سوودی لێ وەردەگرن، گەلێك شار و سەنتەری شارە مەزنەكانمان بووەتە كارەبای 24 كاتژمێری و هەتا ساڵی داهاتوو، ئینشائەڵا هەموو كوردستان دەبێتە كارەبای 24 كاتژمێری. بێگومان ئەم پرۆژەیە كە پرۆژەیەكی زۆر ستراتیژی و گرنگە، هاریكار دەبێت لە زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبا تاوەكوو دیسان بۆ ئاسانكردنی سەرخستنی پرۆژەی كارەبای 24 كاتژمێری ئەویش دیسان بكەوێتە كار.
ئێمە پێمان خۆش بوو بتوانین زیاتر لەوەش هاریكاریی حكومەتی فیدرال بكەین، بەڵام ئێمە پێمان باشە حكومەتی فیدرالیش زیاتر هاریكاریی ئێمە بكات تا ئێمە دەستی هاریكاری بگەینینە هەم ئەو جێیانەی كە بڕاون لە هەرێمی كوردستان و شارەكانی دیكەش كە لە ئێمە نزیكن و لە داهاتوو بەڵكوو بتوانین زیاتر هاریكاریی حكومەتی فیدرالیش بكەین.
حكومەت بەرنامەی دیكەشی هەیە، لە پاشەڕۆژدا سوود لە وزەی خۆر وەربگرێت، وەزارەتی كارەبا بەرنامەی هەبووە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان خۆیان بتوانن وزەی خۆر بەكار بهێنن و لە ڕێگەی بانكەكانەوە قەرز بدەینە هاووڵاتیان، پاشان لەگەڵ حكومەت بگەنە رێككەوتن و میكانیزمێك بەكار بهێنن بۆ ئەوەی ئەویش بكەوێتە خزمەتی هاووڵاتیان.

Не удается загрузить Youtube-плеер. Проверьте блокировку Youtube в вашей сети.
Повторяем попытку...
مەسرور بارزانی، پڕۆژەی ستراتیژیی گەیاندنی بۆڕیی گازی سروشتی لە  هەولێرەوە بۆ دهۆک کردەوە ٢٨-١٠-٢٠٢٥

Поделиться в:

Доступные форматы для скачивания:

Скачать видео

  • Информация по загрузке:

Скачать аудио

Похожие видео

SZALONA KOŃCÓWKA, YAMAL W OSTATNIEJ SEKUNDZIE! NEWCASTLE - FC BARCELONA, SKRÓT MECZU

SZALONA KOŃCÓWKA, YAMAL W OSTATNIEJ SEKUNDZIE! NEWCASTLE - FC BARCELONA, SKRÓT MECZU

PM Masrour Barzani opens the Megal factory in Erbil

PM Masrour Barzani opens the Megal factory in Erbil

Шарашенидзе: «Слава богу, Иран не собирается нападать на Грузию»

Шарашенидзе: «Слава богу, Иран не собирается нападать на Грузию»

Piloci B-1 z USA dokonali niewiarygodnego ataku na Iran

Piloci B-1 z USA dokonali niewiarygodnego ataku na Iran

PM Masrour Barzani lays foundation stone for Pathway of Life in Erbil

PM Masrour Barzani lays foundation stone for Pathway of Life in Erbil

🔴 СРОЧНО АВИАУДАР ПО МИТИНГУ В ИРАНЕ, БАЛЛИСТИКА ПО ТУРЦИИ #новости #одиндень

🔴 СРОЧНО АВИАУДАР ПО МИТИНГУ В ИРАНЕ, БАЛЛИСТИКА ПО ТУРЦИИ #новости #одиндень

💥СКАНДАЛ ДНЯ! Зеленский ЖЕСТКО прошелся по Орбану. В США РАЗГОРЕЛСЯ СПОР из-за Ирана

💥СКАНДАЛ ДНЯ! Зеленский ЖЕСТКО прошелся по Орбану. В США РАЗГОРЕЛСЯ СПОР из-за Ирана

🤯МЕГАСКАНДАЛ в СТУДИИ Соловьева. ШАХНАЗАРОВ ПУБЛИЧНО ОПУСТИЛ Путина. Их ТЕПЕРЬ закроют?

🤯МЕГАСКАНДАЛ в СТУДИИ Соловьева. ШАХНАЗАРОВ ПУБЛИЧНО ОПУСТИЛ Путина. Их ТЕПЕРЬ закроют?

Bogucki po spotkaniu Prezydenta z Tuskiem. „Premier domagał się szczegółów, dzisiaj je otrzymał”

Bogucki po spotkaniu Prezydenta z Tuskiem. „Premier domagał się szczegółów, dzisiaj je otrzymał”

لێدوانی ڕۆژنامەوانیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی

لێدوانی ڕۆژنامەوانیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی

Ameryka wpada w irańskie bagno

Ameryka wpada w irańskie bagno

OSTATNI LOT! A-50 Putina zniszczony w wybuchu. KATASTROFA W POWIETRZU: Rosja w szoku

OSTATNI LOT! A-50 Putina zniszczony w wybuchu. KATASTROFA W POWIETRZU: Rosja w szoku

💥ЮНУС: Иран и РФ ПОДЖАЛИ ХВОСТЫ! Алиев и Эрдоган ПОСТАВИЛИ Тегеран НА МЕСТО @И Грянул Грэм  ​

💥ЮНУС: Иран и РФ ПОДЖАЛИ ХВОСТЫ! Алиев и Эрдоган ПОСТАВИЛИ Тегеран НА МЕСТО @И Грянул Грэм ​

رئيس حكومة إقليم كوردستان مسرور بارزاني يطلق مشروع حزام أربيل الأخضر

رئيس حكومة إقليم كوردستان مسرور بارزاني يطلق مشروع حزام أربيل الأخضر

⚡️ Операция войск началась || Трамп срочно вызвал Путина на переговоры

⚡️ Операция войск началась || Трамп срочно вызвал Путина на переговоры

PM Masrour Barzani opens Beri-Hajeri Hotel in Amedi

PM Masrour Barzani opens Beri-Hajeri Hotel in Amedi

Турция и Азербайджан готовят военный альянс — что это значит для Израиля и Кавказа?

Турция и Азербайджан готовят военный альянс — что это значит для Израиля и Кавказа?

Iran trafia w sekretny bunkier w Izraelu – świat w szoku!

Iran trafia w sekretny bunkier w Izraelu – świat w szoku!

⚡️Трамп готовятся ОГЛАСИТЬ ТАКОЕ Украине, что все в ужасе. США ИДУТ В РАЗНОС ПОСЛЕ Ирана!САВОСТЬЯНОВ

⚡️Трамп готовятся ОГЛАСИТЬ ТАКОЕ Украине, что все в ужасе. США ИДУТ В РАЗНОС ПОСЛЕ Ирана!САВОСТЬЯНОВ

Арестович: На чьих условиях закончится война в Украине?

Арестович: На чьих условиях закончится война в Украине?

© 2025 ycliper. Все права защищены.



  • Контакты
  • О нас
  • Политика конфиденциальности



Контакты для правообладателей: [email protected]