دکتۆر ئاراس - روومەتی خانمێک لە ستۆدیۆی دکتۆر ئاراس فیلەری بۆ دەکرێت
Автор: Rudaw Stream
Загружено: 2024-04-04
Просмотров: 4962
Описание:
بەکارهێنانەکانی فیلەر لە جوانکاریدا
بەرنامەیەکی نوێی دکتۆر ئاراسە.. لەم بەرنامەیەدا پزیشكێكی پسپۆڕی پێست و جوانکاری لە ستۆدیۆ فیلەر بۆ خانمێك دەکات، دەڵێت نە هەموو کەسێك دەتوانێت فیلەر بۆ خەڵک بکات، نە دەکرێت فیلەر بۆ هەموو کەسێكیش بکرێت.
د. سومەیە رەئوف، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری دەڵێت نابێت خانمە گەنجەکان بەتایبەت ئەوانەی لێویان پڕە و جوانە دەستکاری پێست و لێویان بکەن و فیلەریان بۆ بکرێت، چونکە شێواوی لە شێوەی رووخساریان روودەدات و ناشیرینیان دەکات.
پزیشکە پسپۆڕەکەی پێست دەڵێت زۆرجار کەسانی نا پسپۆڕ فیلەر دەکەن، بەڵام ئەمە مەترسیدارە، ئەو دەڵێت: "رەنگە ئەوان لە ئەنجامدانی کارەکە شارەزابن، بەڵام توێکاری و کارئەندامزانی جەستە نازانن و گرفت بۆ نەخۆشەکە دروستدەکەن".
یەکێك لە بڕگەکانی ئەم بەرنامەیە تایبەتە بە شەپۆلەکانی مۆبایل، پرۆفیسۆرێكی یاریدەدەر، د. مازن عەبدولخالق لە ستۆدیۆ باسی مەترسییەکان دەکات و نموونەیەکیش دەگێڕێتەوە، ئەوەش دەڵێت لەو شوێنانەی شەبەکەی مۆبایل خراپە، مەترسییەکان زیاترن. بینەری بەرنامەکە بن، بەشێكی دیکەی تایبەتە بە سەدەف، د. سومەیە بە وردی باسی دەکات.
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: