ئاخۆ بوونەوەرە ئاسمانییەکان، هەرەمەکانی میسریان دروست کردووە؟
Автор: Kurdi Hub
Загружено: 2024-08-11
Просмотров: 990
Описание:
ئاخۆ بوونەوەرە ئاسمانییەکان، هەرەمەکانی میسریان دروست کردووە؟
سەیرترین و سەرنجڕاکێشترین بابەت لەسەر هەرەمەکانی میسر، ئەوەیە کە دەوترێ، بوونەوەرانی بۆشایی ئاسمان دەستیان لە دروستکردنی ئەم هەرەمانەدا هەبووە. بەهێزترین ئەگەر کە دەستێدابوونی بوونەوەرانی بۆشایی ئاسمان لە بیناکردنی هەرەمەکانی جیزە، بەهێز دەکات ئەوەیە کە ژمارەی ''هەڵکەوتەی جوگرافیایی'' هەرەمی خۆفۆ، لە گۆی زەوی، هەر هەمان ژمارەی ''خێرایی تیشکە''.
هاوڕێیان خێرایی تیشک ٢٩٩،٧٩٢،٤٥٨ مەترە لە چرکەیەکدا و هەروەها هەڵکەوتەی جوگرافیایی بۆ هەرەمی گەورە ٢٩.٩٧٩٢٤٥٨ پلەی جوگرافیاییە.
واتە دوو ژمارەی تەواو وێکچوو.
پاش ئاڵوگۆڕێکی قووڵ و بەربڵاوی پێوەرەکانی ''ناوازە کەونارایییەکانی جیهان'' لە ساڵی دوو هەزاری زایینی، هەرەمی گەورەی جیزە پلەی یەکەمی لە ''حەوت ناوازەکەی جهیان''دا بە دەست هێنا.
ئەوەی ڕوانگەی ئێمە دەتوانێ بە نیسبەت هەرەمەکانی میسر بۆ هەمیشە بگۆڕێت بیرۆکەکانی ''نیکۆلا تێسلا''یە سەبارەت بە ئامانجەکانی دروستکردنی هەرەمەکانی جیزە، کە بیردۆزییەکی تەواو جیاوازە سەبارەت بە هەرەمەکان.
نیکۆلا تێسلای زانا، بیرۆکەی ''گەیاندنی وزەی کارەبای بە بێ تەل یان وایەر''ی لە ڕێگەی بەکارهێنان و کۆنترۆڵکردنی ''ئایۆنۆزفێر''، کە چوارەمین چینی ئەتۆمسفری زەوییە، لە مێشکیدا بوو و پێی وابوو، کە ئەگەر بتوانێ لەو چینە لە بەرگەوهەوای زەوی کە چڕ و پڕە لە گازە ئایۆنیزەکراوەکان، کەڵک وەربگرێ، ئەوە دەتوانێ وزە بگوازێتەوە بە بێ ئەوەی هیچ تەل، یان وایەرەک، پێویست بێت.
ئەتۆمسفر بە کوردییەکەی تەوشک، بە بەرگەهەوای زەوی دەوترێ کەلە پێنج چین پێکهاتووە و ئایۆنۆزفێر لە خوارەوە بۆ سەرەوە چوارەم چینە و بەهۆی تیشکەکانی خۆرەوە چڕ و پڕە بە گازی ئایۆنیزەکراو.
تێسلا پێی وابوو کە دەتوانێ ئەو پێداویستە دابین بکات کە شەپۆلە ڕادیۆیییەکان کە ــ فڕێکانس یان لەرینەوەیان لە خوارەوەیە ــ لە نێوان زەوی و چینی ئایۆنۆزفێری بەرگەهەوای زەوی بخاتە جموجۆڵ و هاتوچۆ و لەم ڕێگەشەوە دەشێت، وزە بەبێ هیچ تەل یان وایەرەێک، بە سەرانسەری جیهاندا بگوازرێتەوە.
لە ئەگەری سەرکەوتنی ئەم بیردۆزییەی تێسلا، لەوانەیە دەرکەوتبا کە ئەوانەی کە هەرەمەکانی میسریان دروست کردووە، خاوەنی تەکنۆلۆژیایەکی زۆر پێشکەوتوو بووبن و بگرە بەهۆی ئەو تەکنۆلۆژیایەوە پێوەندییان لەگەڵ بۆنەوەرەکانی دیکەی بۆشایی ئاسمانیش دروست کردبێت.
تێسلا زۆر بیری لە هەرەمە گەورەکانی جیزە کردووەتەوە و بیرۆکەکەی، بە دروستکردنی تاقیگەیەکی زانستی، بردووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
هەرەمەکانی جیزە زۆر بە وردبینییەوە لە شوێنکی تایبەتی زەویدا بیناکراون کە بتوانرێ کەڵک لە گێڵگەی موگناتیسیی زەوی کەڵک وەربگیردرێ.
ئەو زانا گەورەیە پێی وابوو کە زەوی مولیدەیەکی زەبەلاحی کارەبایییە، کە بۆ بەرهەمهێنان وزەی کارەبایی بێسنوور، بە دەوری جەمسەرە موگناتیسییەکانیدا دەسووڕێتەوە.
تێسلا پێی وابوو شوێنی هەڵکەوتن و قەبارە و شێوەی هەرەمەکانی میسر بە کۆد دروست کراون و هەڵگری پەیامێکن کە بە زانستی بیرکاری دەتوانرێ لێک بدرێنەوە و دۆزینەوەی زیاتریان لەسەر بکرێ.
سەبارەت بە شوێنی هەڵکەوتنی هەرەمی گەورەی جیزە کە بۆ فیرعەون خۆفۆ دروست کراوە، پێویستە چەند خاڵێکی سەرنجڕاکێش ئاماژە پێ بدەین.
هەروەکوو گوتمان هەڵکەوتەی جوگرافیایی هەرەمی گەورە و خێرایی تیشک دوو ژمارەی یەکسانن. زۆر سەرسوڕهێنەرە، وانییە؟
لاکەی سەرەوەی هەرەمی گەورە ڕێک ڕووی لە باشووری زەوییە، ڕێک ڕوو لە باشووری زەوی و بەبێ یەک پلە کەم و زیاد کە ئەو ڕادەیە لە ڕێکی و وردبینی زۆر سەرنجڕاکێش و جێی تێڕامانە.
ئەوانەی کە هەرمی گەورەی جیزەیان بینا کردووە قەبارەی ئەو هەرەمەیان بە قەبارەی زەوییەوە گرێ داوە، واتە چوار هەزار و پێنجسەد ساڵ پێش ئێستا بە شێوازێک زانیویانە قەبارەی زەوی چەندە.
ئەگەر بەرزی هەرمی گەورە واتە (١٤٦.٦ مەتر)، جارانی ٤٣٢٠٠ بکەین، ئەوا ژمارەیەک دەردێت کە مەودای درێژیی تیرەکی جەمسەریی زەوی. واتە (٦،٣٣٣ کیلۆمەتر) دەبێت. واتە بە شێوازێک زانیویانە، درێژیی تیرەکی زەوی چەند بوو.
هاوڕێیان ئەو ژمارەیە کە جارانی بەرزیی هەرەمەکە کرا، درێژیی شەو، یان ڕۆژێکە کاتێک شەو و ڕۆژ یەکسان دەبنەوە، واتە کاتێک شەو و ڕۆژ یەکسانن هەرکامەیان ٤٣٢٠٠ چرکە دەخایەنێت.
شێوازی هەڵکەوتن و دروستکردنی هەرەمەکان بە جۆرێکە کە وەکوو تاقیگەکەی تێسلا بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا و ڕاگواستنی لە ڕێگەی شەپۆلی موگناتیسییەوە، وا بووە، چونکە ئەو تەلار و ڕێڕەوە تاریکانە تەنیا دەبێ بە وزەی کارەبا ڕووناک کرابن و ئیشیان تێدا کرابێ، چونکە هەتا ئێستا هیچ چەشنە ئاسەوارێک لە هەڵکردنی ئاگر لەو تەلار و ڕێڕەوە تاریکانەدا نەدۆزراوەتەوە.
هەروەها هەندێک بەردەنووسی میسری کۆن کەلەم دوایییانەدا لە ناوەوە و دەوروبەری هەرەمەکان دۆزراونەتەوە و کاریان لەسەر کراوە، نیگاری گڵۆپی کارەبایی لەسەریان کێشراوەتەوە کە بووەتە جێی سەرنج و سەرسوڕمانی هەمووان.
00:00 بوونەوەرانی بۆشاییی ئاسمان دەستیان لە دروستکردنی هەرەمەکانی میسردا هەبووە
00:30 خێرایی تیشک و شوێنی هەڵکەوتەی جوگرافیی هەرمی خۆفۆ
01:10 تەنی فڕیوی بوونەوەرە ئاسمانییەکان و نیگارە هەڵکەنراوەکانی هەرەمەکان
01:55 ئامانج لە دروستکردنی هەرەمەکانی میسر
04:50 بیرۆکەکانی نیکۆلا تێسلا و تاقیکارییەکانی ئەو زانا گەورەیە لەسەر هەرەمەکانی جیزە
11:27 هەڵکەوتەی جوگرافیی هەرەمە گەورەکان
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: