ycliper

Популярное

Музыка Кино и Анимация Автомобили Животные Спорт Путешествия Игры Юмор

Интересные видео

2025 Сериалы Трейлеры Новости Как сделать Видеоуроки Diy своими руками

Топ запросов

смотреть а4 schoolboy runaway турецкий сериал смотреть мультфильмы эдисон
Скачать

کتێبی دەنگی ـ شاکاری حەمەدۆک ① ئەو شاکارەی کە ٤۱ وڵاتی سەرسام کرد!!

Автор: کـتـێبخانەی دەنـگـی xazan

Загружено: 2020-04-01

Просмотров: 83713

Описание: بۆ یادگاری / ڕێکەوتی( 1/4/2020) لە زەمەنی (کۆرۆنادا) شاکاری (حەمەدۆک )مان بڵاوکردەوە. ئەم ڕۆژانە ئێمەی خەڵکی کوردستان وەک باڵندەی ڕەنگاوڕەنگ لە قەفەسی ماڵەوەدا بە تێکڕا بەند کراوین و هاتووچۆ و چوونە دەرەوەمان لێ قەدەغە کراوە. ئێمەش وەک هاوخەمیەک هەر ئەوەندەمان لەدەست هات کە شاکاری حەمەدۆک پێشکەش بە خوێنەرانی ئازیزی خۆمان کەین بۆ ئەوەی لەماڵەوە بێتاقەت نەبن .

بیرخستنەوەیەک ...

ساڵی پار لە ڕێکەوتی (21/4/2019 ) ئەڵقەی یەکەمی بەرگی چوارەمی حەمەدۆک مان وەک ڕیکلام بڵاوکردەوە.
ئەمەش لینکی ئەو ڕیکلامەیە

   • کتێبی دەنگی ـ حەمەدۆک (ڕیکلام)  
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

دەربارەی: ڕۆمانی حەمەدۆک

ڕۆمانی حەمەدۆک لە چوار بەرگ پێکدێ. بەرگی یەکەم لە ساڵی 1955 چاپکرا، بەرگی دووەمی لە ساڵی 1969 چاپکرا، بەرگی سێیەمی لە ساڵی 1984 و سێ ساڵ دواتر بەرگی چوارەمیشی چاپکرا. بەرگی یەکەم و دووەم و سێیەم لەلایەن مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەن زادە لە زمانی فارسی بۆ زمانی کوردی وەرگێڕدایە و بەرگی چوارەمیش لەلایەن عوسمان ئیسماعیلی لە زمانی سویدییەوە بۆسەر زمانی کوردی وەرگێڕدرایە.

بەرگی یەکەم ٥٤٤ لاپەڕەیە و بۆ جاری یەکەم لە ساڵی 1986 لەسەر ئەرکی: (دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی) چاپکرا و دوو ساڵ دواتر 1988 بەرگی دووەم (543 لاپەڕە) وەرگێڕدرا. لە پایزی 1990 بەرگی سێیەم (704 لاپەڕە) و بەرگی چوارەم (719 لاپەڕە) لە ساڵی 2010 بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕدران. 

ڕۆمانی (حەمەدۆک) بە نزیکەی 40 زمانی دونیا وەرگێڕدرایە و بۆ خەڵاتی نۆبلیش پاڵێورا و بەداخەوە پێی نەبەخشرا. گرنگی ئەم رۆمانە بۆ خوێنەری کورد تەنیا ئەوەنییە، کە شاکارێکی ئەدەبی گەورەی جیهانی لە رێزی نووسەرانی وەک: لێڤ تۆڵستۆی، جاک ڵۆندۆن، ئەوگوست سترینگبێری، جۆن ڕید، مەکسیم گۆرکی، ئێرنست هێمێنگوای، گابریل گارسیا مارکیز، نەجیب مەحفوز، ئورهان پاموک،...هتد دەخوێنێتەوە، بەڵکو ئەو هەست دەکا، رووداوەکانی ناو ئەم ڕۆمانە بۆ ئەو نامۆنییە و ئاشنایە. ناوەڕۆک و بەسەرهات و گۆڕەپانی ڕووداوەکان لە کورد و ژیانی کوردەواری نزیکن.

یەشار کەمال لە ماوەی 32 ساڵ رۆمانی حەمەدۆکی نووسی، بەڵام خوێنەر هەست بە هیچ بۆشایێک یان لەنگیێک ناکات و ڕووداوەکان بە نەرمی لەدوای یەکتر دەڕۆن و هیچ پسان و وەستانێکی تێدا نییە. یەشار کەمال، بە جۆرێک وەسفی ژیان و دەشت و شاخ، ئەسپ و گوڵ و گوڵزار، بۆنوبەرام و ڕووبار و جۆگە و بەفر و ڕێژنەکانی باران دەکا، بێویستی خۆت، دەچیتە ناو ڕووداوەکان و لەناویان دەتاوێیتەوە، میوانی حەمەدۆک دەبیت و لەگەڵ برادەر و دۆست و دوژمنانی دەژیت، دەبیت بە پەپولە و هەست بە لەرزینی جوتێک باڵی ناسک و مژینی شیلەی گوڵ دەکەیت، دەبیت بە بەشێک لە ژینگە و وەک جوتیارەکان برسی دەبی، تێنوو دەبی و هەست بە سەرما و گەرما و خۆشەویستی دەکەیت، توڕەدەبیت و پێدەکەنیت، وەک دەروێشێک لەو ژینگەیە دەتاوێێتەوە، دەبییە سۆفی و قەت و قەت ناتەوێ، وشە و ڕستە و لاپەڕەکان کۆتاییان پێبێت. ئەو بیرتیژییە، ئەمشێوە داڕشتن و نووسینە، باسکردنی شیوەژیانی زیندەوەر و ئاژەڵ و مرۆڤ بەو شێوە ڕاست و دروستە، لە جیهان دەگمەنە و هەربۆیەش لە ساڵی 2011 لە نیۆیۆڕک رۆمانی حەمەدۆک خرایە ناو لیستی رۆمانی هەزار ساڵە.

یەشار کەمال، نووسەرێکی کوردە و بە زمانی تورکی دەنووسی، بەڵام قەت کوردبوونی خۆی نەشاردۆتەوە و شانازیشی پێوە کردووە. دیارە ئەو زمانە کوردییەی ئەو دەیزانی، بەشی نووسینی رۆمان و شاکاری ئەدەبی نەدەکرد. لێرە دەبی، لە کەشوهەوای ژیان و گوزەرانی کورد لە تورکیا لە سەد ساڵی ڕابردوو بگەین، بۆئەوەی لە نووسەر تێبگەین و ئەو لایەنە وەک خاڵی لاواز وەرنەگرین، باس لەوە هەرناکەین، نووسین و کتێب چاپکردن بە زمانی کوردی لە تورکیا لەوسەردەم قەدەغەبوو.

ڕۆمانی حەمەدۆک، باس لە کۆمەڵگایەکی فێیۆداڵی بیست و سییەکانی سەدەی ڕابردووی گوندەکانی دەوروبەری چیاکانی تووڕووس، لێوارەکانی دەریای سپی، چووکووراوایە، ئاناوارزا و ئەدەنە و عوسمانییە دەکا. باس لە خەباتی بێکۆتایی جوتیاران بۆ نانپەیداکردن و ژیانێکی کولەمەرگی دەکا، باس لە تێکۆشانی گوندنشیەکان دژ بە زولم و ئاغا و بەگەکان دەکات، کە هەموو مافێکیان بەسەر جوتیاران هەیە و خوێنیان وەک زوحاک دەمژن. بە ئاشکرا، بوختان و درۆیان بۆ هەڵدەبەستن، دەیانگرن، دارکارییان دەکەن، بەجۆرێک هەندێک لەژێر ئەو ئەشکەنجەیە گیان لەدەست دەدەن.

باس لە خەباتی گوندنشیان بۆ ژیانێکی مەمرە و مەژی دەکا. لێرە گوندنشین خراپتر لە ئاژەڵ دەژین، دەکرێن بەجاش، بە خزمەتکار، دەستەی چەتەیان لێدروست دەکەن و لەسەر موڵک و ماڵیان نە جارێک نە دوو نە سێ دەریان دەکەن. غەدرێکی گەورە لە گوندنشینەکان دەکرێت و هیچ کەس و شووێنێکیش نییە، هانای وەبەر بەرن، ناڕەزایی و گلەیی خۆیان بگەینن. ئەو ژیانە سەختە، هەندێک کەس و یەک لەوان حەمەدۆک ناچاردەکا، ئەشقیا بێت و دەست بە چەتەیی بکا، هەندێک لە بەگ و ئاغاکان بکوژێت، بەهانای گوندنشینەکانەوە بچێت و بەرگرییان لێبکا.
partuki dangi ـ ktebi dangi
لەم کۆمەڵگایە، کەسانی قارەمان و تێکۆشەرانی بەشداربووی هەردووک شەڕی سەربەخۆیی دژ بە یۆنان و فەرەنسا، پشتگوێخراون، لە گوندەکان دەژین و ڕووت و برسین، لەکاتێدا، ئاغا جاش و خۆفرۆشەکانی بەرەی دوژمنی سەردەمی شەڕی سەربەخۆیی، حوکمی ئەو ناوە دەکەن و لافی وڵاتپارێزی لێدەدەن و دەستەڵاتی موتڵەقیان بەسەر هەرێم و گوندنشییەنەکان هەیە.

لەم رۆمانە حەمەدۆک، نەیدەویست ببێتئە چەتە، بەڵام ئاشقی خەجیج دەبێت و عەبدی

Не удается загрузить Youtube-плеер. Проверьте блокировку Youtube в вашей сети.
Повторяем попытку...
کتێبی دەنگی ـ شاکاری حەمەدۆک ① ئەو شاکارەی کە ٤۱ وڵاتی سەرسام کرد!!

Поделиться в:

Доступные форматы для скачивания:

Скачать видео

  • Информация по загрузке:

Скачать аудио

Похожие видео

لە کوێوە بۆ کوێ بیرەوەرییەکانی مامۆستا هێمن ١ |  La Kwewa Bo Kwe Birawariyakani Mamosta Hemn 1

لە کوێوە بۆ کوێ بیرەوەرییەکانی مامۆستا هێمن ١ | La Kwewa Bo Kwe Birawariyakani Mamosta Hemn 1

Podcast-  پۆدکاست - یادەوەرییەکانی دۆزەخ لەگەڵ ئیبراهیم حاجی مەجید بەشی (2)!

Podcast- پۆدکاست - یادەوەرییەکانی دۆزەخ لەگەڵ ئیبراهیم حاجی مەجید بەشی (2)!

کتێبی دەنگی ـ چێشتی مجێور ❶/ن: م هەژار موکریانی

کتێبی دەنگی ـ چێشتی مجێور ❶/ن: م هەژار موکریانی

کتێبی دەنگی ـ خەباتی من / ن: ئەدۆڵف هیتلەر

کتێبی دەنگی ـ خەباتی من / ن: ئەدۆڵف هیتلەر

شایەتی دادگایی سەددام حوسێن چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە  / چیرۆکیان #9

شایەتی دادگایی سەددام حوسێن چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە / چیرۆکیان #9

د.بەکر ی لێکۆڵەر چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە  / چیرۆکیان #18

د.بەکر ی لێکۆڵەر چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە / چیرۆکیان #18

سورة يس، الرحمن، الواقعة، الملك من أروع ما جود الشيخ عبد الباسط عبدالصمد | استمع بنية الرزق والشفاء

سورة يس، الرحمن، الواقعة، الملك من أروع ما جود الشيخ عبد الباسط عبدالصمد | استمع بنية الرزق والشفاء

م.ئەحمەد شافعی چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە  / چیرۆکیان #20

م.ئەحمەد شافعی چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە / چیرۆکیان #20

کتێبی نهێنیەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن/ن: پهنام محمد بناە

کتێبی نهێنیەکانی شارستانیەتی یۆنانی کۆن/ن: پهنام محمد بناە

عیرفانی وەستا محمد [حەمە دەمبڵ] چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە  / چیرۆکیان #14

عیرفانی وەستا محمد [حەمە دەمبڵ] چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە / چیرۆکیان #14

کتێبی دەنگی باڵووڵی دانا.

کتێبی دەنگی باڵووڵی دانا.

کتێبی دەنگی ـ چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ خەڵکیدا دەکەیت؟ /ن: دیل کارینگی

کتێبی دەنگی ـ چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ خەڵکیدا دەکەیت؟ /ن: دیل کارینگی

سورة يس - عبدالباسط عبدالصمد | SURAH YASIN | Abdulbasit Abdussamad

سورة يس - عبدالباسط عبدالصمد | SURAH YASIN | Abdulbasit Abdussamad

🇵🇱 WOJOWNICZKA JAKICH MAŁO! 💪 Zostawiła na trasie wszystko, co miała. Eliza Rucka-Michałek na 50km

🇵🇱 WOJOWNICZKA JAKICH MAŁO! 💪 Zostawiła na trasie wszystko, co miała. Eliza Rucka-Michałek na 50km

Złomnik: Renault 4 to Renault wszech czasów

Złomnik: Renault 4 to Renault wszech czasów

ZŁOTY POCIĄG na 61km - Czy to możliwe?

ZŁOTY POCIĄG na 61km - Czy to możliwe?

کەسایەتی لاواز/بەم شێوەیە کەسایەتیت بەهێزبکە...

کەسایەتی لاواز/بەم شێوەیە کەسایەتیت بەهێزبکە...

کتێبی دەنگی ـ بەشەرتی چەقـۆ / ن: عەزیز نەسین

کتێبی دەنگی ـ بەشەرتی چەقـۆ / ن: عەزیز نەسین

کتێبی دەنگی ـ بیرەوەرییەکانی دوورخراوەیەک / ن. عەزیز نەسین

کتێبی دەنگی ـ بیرەوەرییەکانی دوورخراوەیەک / ن. عەزیز نەسین

ڕاستەوخۆ - هەوراز هاتە خوار کاتژمێر 19:00

ڕاستەوخۆ - هەوراز هاتە خوار کاتژمێر 19:00

© 2025 ycliper. Все права защищены.



  • Контакты
  • О нас
  • Политика конфиденциальности



Контакты для правообладателей: [email protected]