ycliper

Популярное

Музыка Кино и Анимация Автомобили Животные Спорт Путешествия Игры Юмор

Интересные видео

2025 Сериалы Трейлеры Новости Как сделать Видеоуроки Diy своими руками

Топ запросов

смотреть а4 schoolboy runaway турецкий сериал смотреть мультфильмы эдисон
Скачать

زرێبار

Автор: Kurdistan24 Production

Загружено: 2019-12-31

Просмотров: 9031

Описание: دەریاچەی زرێبار دەکەوێتە سنوری قەزای مەریوانەوە ساڵانە لە وەرزەکانی بەھار و ھاویندا گەشتیارێکی زۆر ڕوی تێدەکەن، ئەم ناوچە گەشتیاریە مێژووەکەی بەئەفسانەیەک دەستپێدەکات کە لەناو ھونەرو ئەدەبیاتی کوردیدا ناوی ھاتووە،بە پێی ئەفسانەکە حاکمێکی ستەمکار بەناوی (فەیلەقوس) لەم ناوچەیەدا ھەبووە و ستەمی کردووە، یەکێک لەو کەسانەی ستەمی لێکردووە دەروێشێک بووە، ئەویش لەبەرامبەردا دوعای لێدەکات و شارەکە نوقمی ئاو دەبێت و ئەم دەریاچەیەی لێدروست دەبێت، ئێستاش گۆڕێک لە بەرزاییەکانی لای باکوریەوە ھەیە دەڵێن گۆڕی ئەو دەروێشەیە دوعاکەی کردووە، ئەم ڕوبارە ژینگەیەکی تایبەتی ھەیە و بەدەیان دۆنم زەوی کشتوکاڵی بەم دەریاچەیە بەراوبوون و سەوزەو باخ و باخاتی تێداکراوە، ھەروەھا بەدەیان و سەدان جۆر ئاژەڵ و پەلەوەری تێدایە کە ژینگەی ناوچەکەی پاراستووە و تایبەتمەندی بەناوچەکە بەخشیوە.
چاخانەکان وێستگەیەکی گرنگی کۆمەڵایەتین بۆ کۆبوونەوەی ھاوڕێیان و بەسەربردنی کاتێکی خۆش، چاخانەکان گرێدراوی کەلتوری کوردین و چایچیەکان لەناو بازارو گوزەرەکاندا ناسراوترین کەسن و ھەمیشە بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ کڕیارەکانیاندا دەکەن، لە دەریاچەی زرێباریشدا وەک ناوچەیەکی گەشتیاری چاخانەی بەناوبانگ و بەتامی تێدایە کەڕۆژانە بەدەیان گەشتیار ڕویان تێدەکەن، یەکێک لەو چایچیانە ناوی یونسەو ماوەی (22) ساڵە لە زرێبار بەعارەبانەیەکی دەستیەوە چای خەڵوز دەفرۆشێت، خۆی بەخۆشحاڵ دەزانێت وەک چایچیەک خزمەتی ھەموو لایەک دەکات، زۆجار لە شوێنە دورەکانەوە سەردانی دەکەن و بۆساتێکی کەم لەنزیک چۆمی زرێبارەوە چایەک دەنۆشن و پشوودەدەن.
ماسی برژاوی زرێبار ناوی لە باشورو ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا دەنگی داوەتەوە، ڕۆژانە گەشتیاری کورد لەھەموو ناوچەکانەوە دێنە ئێرەو ماسی دەخۆن، تایبەتمەندی ئەم شوێنە گەشتیاریە فێنکی کەشوھەواکەیەتی ھاوکات سروشتێکی پاک و جوانی ھەیە و ماسیەکانی ھی دەریاچەی زرێبارن، سێ جۆری سەرەکی ماسی لەم دەریاچەیەدا ھەیە بەناوەکانی (سورەماسی و کارب و سلڤەر) کەلەلایەن وەستای شارەزاوە بەجوانترین شێوە ئامادە دەکرێن و دەرخواردی میوانەکان دەدرێن.
کەلانە یەکێکە لە خواردنە میلییەکانی ناوچەی کوردەواری بەشێک لە ژنانی ھەورامان لە ناوچەی گەشتیاری زرێبار بەکاری کەلانە دروستکردنەوە سەرقاڵن و بژێوی ژیانیان لەسەر ئەم کارەیە. بۆنی کەلانەو کەرێ و ڕۆنە خۆمانە گەشتیارەکان کەمەندکێشی لای ساجی خانمەکان دەکات، زۆربەی ژنەکان خۆشحاڵن بەکارەکەیان و ماڵ و منداڵەکانیان لەسەر گیرفانی خۆیان بەخێو دەکەن. ئەوان داوای دیاری کردنی شوێکی گونجاو دەکەن بۆ وەرزی باران و سەرمای زستان بۆ ئەوەی بتوانن بەبەردەوامی لەھەموو وەرزەکاندا خواردنە کوردەواریەکان پێشکەشی میوانەکان بکەن.
زرێبار سەرچاوەیەکی گرنگی ئاویە بۆ ناوچەکە، جگە لەوەی وەک شوێنێکی گەشتیاری سەرنجڕاکێش ناسراوە و نزیکە لە سنوری کوردستانی باشورو خۆرھەڵات، بۆیە جموجوڵێکی باشی ئابووری بۆ شاری مەریوان ڕەخساندووە و دەستی کاری بۆ دانیشتوانەکەی ڕەخساندووە.
https://www.kurdistan24.net/so/ahura

Не удается загрузить Youtube-плеер. Проверьте блокировку Youtube в вашей сети.
Повторяем попытку...
زرێبار

Поделиться в:

Доступные форматы для скачивания:

Скачать видео

  • Информация по загрузке:

Скачать аудио

Похожие видео

ڕاستەوخۆ - هەوراز هاتە خوار کاتژمێر 19:00

ڕاستەوخۆ - هەوراز هاتە خوار کاتژمێر 19:00

بووژانەوە | خانووی پلاستیکی

بووژانەوە | خانووی پلاستیکی

گوندی ھەشەمێز

گوندی ھەشەمێز

کەبابچی ناسراو (توانا باقی) لە فیچەرێکی شارەزوور پرێسدا..

کەبابچی ناسراو (توانا باقی) لە فیچەرێکی شارەزوور پرێسدا..

گوندی هەجیج - لە هەورامانی کرماشان بە بێژەری کاک نورە مەحموودی 2009

گوندی هەجیج - لە هەورامانی کرماشان بە بێژەری کاک نورە مەحموودی 2009

تەریقەتی نەقشبەندی

تەریقەتی نەقشبەندی

Marivan: The Green Gem of Kurdistan Iran (4k)l نگین سبز کردستان

Marivan: The Green Gem of Kurdistan Iran (4k)l نگین سبز کردستان

#ZINDÎ... Alîkariyên Renca Rûdawê digihin destê gelê Rojavayê Kurdistanê

#ZINDÎ... Alîkariyên Renca Rûdawê digihin destê gelê Rojavayê Kurdistanê

В Саланге выпало огромное количество снега, а высота плотины Шахра достигла четырех с половиной м...

В Саланге выпало огромное количество снега, а высота плотины Шахра достигла четырех с половиной м...

چ باسە | عەلوەی هاوچەرخ

چ باسە | عەلوەی هاوچەرخ

گوندی نزاز

گوندی نزاز

مێژووی بەخێوکردنی گامێش لە شارەزوور لە (فەلاح حەسەن)ەوە ببیستن.

مێژووی بەخێوکردنی گامێش لە شارەزوور لە (فەلاح حەسەن)ەوە ببیستن.

دروستکردنی ناوشکێنە لە قەزای پێنجوێن😍 لەگەڵ دەنگی ڕەسەنی  #حەسەن_زیرەک

دروستکردنی ناوشکێنە لە قەزای پێنجوێن😍 لەگەڵ دەنگی ڕەسەنی #حەسەن_زیرەک

Kabul Snow کابل برفی

Kabul Snow کابل برفی

خانه سه طبقه تجارتی سر سرک | با دوکان  | فقط 41 لک

خانه سه طبقه تجارتی سر سرک | با دوکان | فقط 41 لک

ژنان بەڕێوەبەر و ڕاهێنەری نوسینگەی شۆفێرین و ژن و پیاو پێکەوە ڕاهێنان دەکەن

ژنان بەڕێوەبەر و ڕاهێنەری نوسینگەی شۆفێرین و ژن و پیاو پێکەوە ڕاهێنان دەکەن

Dr. Nawzad Yahya Bajgr  - د .نه وزاد یه حیا باجگر

Dr. Nawzad Yahya Bajgr - د .نه وزاد یه حیا باجگر

کۆنفرانسی پزیشک و نووسین

کۆنفرانسی پزیشک و نووسین

گزارش ویژه از دومین برف باری امروز کابل جان

گزارش ویژه از دومین برف باری امروز کابل جان

© 2025 ycliper. Все права защищены.



  • Контакты
  • О нас
  • Политика конфиденциальности



Контакты для правообладателей: [email protected]