عهدنان کهریم: یەکەم دزە نیگا
Автор: Khidir Kurdi
Загружено: 2021-04-21
Просмотров: 744
Описание:
Adnan Karim Yekem Dze Niga
یەکەم دزە نیگا
هەر لە یەکەم دزە نیگای دیدارتەوە
لە کازیوەی تیشکی خۆری ڕوخسارتەوە
کۆڕی زیکرم لە خانەقــای چاوانی تۆدا دەگێرم
مەلی سۆزم بۆ ئاسمانی خۆشەویستی تۆ ئەنێرم
لەو ڕۆژەوەی شەوی ژوانمان بۆ دەریای عەشقی ئەبردین
لەو دەمەوەی باخی گیانمان خەندە پرژێنی ئەکردین
کۆڕی زیکرم لە خانەقای چاوانی تۆدا دەگێرم
مەلی سۆزم بۆ ئاسمانی خۆشەویستی تۆ ئەنێرم
لەو ساتەوەی دڵم بۆتە جێ نزرگەی ئەوینی تۆ
لەو کاتەوەی سینەم بۆتە هەگبەی خەم و ئەسرینی تۆ
کۆڕی زیکرم لە خانەقای چاوانی تۆدا دەگێرم
مەلی سۆزم بۆ ئاسمانی خۆشەویستی تۆ ئەنێرم
من لە خەو و بێداریما من لە شادی و بێزاریما
کە ئەروانم بۆ هەر شوێنێ تارمایی ڕۆحی تۆی لێیە
سەرنج ئەدەم لە هەر شۆخێ پەیامی چاوی تۆی پێیە!
وتنی: عهدنان کهریم
ههڵبهستی: نەجم هۆگر
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: