ئامێری هاڕێنی زەیتون و پاشان پاڵاوتەکردنی
Автор: Halabja Group
Загружено: 2019-05-15
Просмотров: 574
Описание:
کارگەی ڕاسان بۆ بەرهەمهێنانی ڕۆنی زەیتون
ڕۆنی زەیتون وەک بەرهەمێکی کشتوکاڵی و پیشەسازی، گرنگییەکی زۆر تایبەتی هەیە لەڕووی تەندروستی و بازرگانییەوە، بەو پێیەی لە چەندین سێکتەری جیاواز و بەرفراواندا سودی لێدەبینرێت.
بە هۆی بوونی بۆشاییەکی گەورە لە بازاڕەکانی وڵاتەکەماندا لە بەردەست نەبوونی ڕۆنی زەیتون کە هاونیشتمانیان دڵنیابن لە دروستی سەرچاوەی بەرهەمهێنانەکەی و نەبوونی هۆکارێک بۆ ساغ کردنەوەی بەرهەمی زەیتونی خۆماڵی کە هۆکاری گەشە نەسەندنی کەرتی کشتوکاڵی و پیشەسازیی زەیتون بوو لە ووڵاتدا، بیرۆکەی دامەزراندنی کارگەی ڕاسان بۆ بەرهەمهێنانی ڕۆنی زەیتون سەری هەڵدا و گەڵاڵە بوو.
لە ئێستادا کارگەی ڕاسان بۆ بەرهەمهێنانی ڕۆنی زەیتون گەورەترین کارگەیە لە کوردستان و سەرتاسەری عێراقدا و دەکەوێتە ( پارێزگای هەڵەبجە)وە.
لەم کارگەیەدا، باشترین و پێشکەوتووترین ئامێرەکانی سەردەم بەکارهاتووە کە دروست کراوی ووڵاتی ئیتاڵیایە و لە توانایدایە ڕۆنی زەیتون بە بەرزترین کواڵتی و لە جۆری ( extra virgin ) بەرهەم بهێنێت.
کارگەکەمان توانای بەکاربردنی نزیکەی ١٢٠,٠٠٠ کیلۆ زەیتونی هەیە لە ٢٤ کاتژمێردا و لە نەخشەسازی کارگەکەماندا دانانی هێڵێ نوێ و فراوانکردن بە گوێرەی پێویستییەکانی داهاتوو لەبەرچاو گیراوە.
لە کارگەکەماندا بە سەرپەرشتی ئەندازیار و کارمەندی شارەزا و ڕاهێنراو تەواوی کارەکان ئەنجام دەدرێن و بۆ دڵنیابوونەوە لە ڕاگرتنی لە بەرزترین ئاستدا بەردەوام کاری پشکنین بۆ کواڵتی ڕۆنی بەرهەمهاتوو دەکرێت.
بوونی وەها کارگەیەک، سەرباری ساغ کردنەوەی تەواوی ئەو بەرهەمە زەیتوونەی لە ئێستادا لە ناوخۆی ووڵاتدا هەیە، هاندەرێکی بەهێزە بۆ جوتیاران تا زیاتر برەو بە کارەکانیان بدەن و ڕووبەری باخە سەوزاییەکانیانی زەیتون زیاد بکەن.
لێرە بە سەرپەرشتی ئەندازیاری کشتوکاڵیی پسپۆڕ ڕێنمایی زانستیی دروست دەدرێتە جوتیاران لەبارەی شێوازی پەروەردەکردنی داری زەیتون و کاتی گونجاو بۆ ڕنینەوەی بەرهەمەکانیان و جۆری زەیتونی شیاو بۆ دەستەبەرکردنی هێندی ڕۆنی زیاتر بە کواڵتی بەرز.
ناونیشان : پارێزگای هەڵەبجە - جوتسایدی هەڵەبجە - سیروان
ژمارەی تەلەفۆن : 07501103030 - 07501103434
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: