زۆر کاریگەرە.. نامەی کوڕێکی بێ دایک بۆ خودا
Автор: Abdulla Muhammad
Загружено: 2017-03-26
Просмотров: 111705
Описание:
نامه‌ی كوڕیكی بێ دایك ..بۆ خودا .
تێکست : ایبراهیم صاڵح
خوێندنەوە : عبداللە محمد
مۆنتاژ و کاری دەنگ : عبداللە محمد
ستۆدیۆ ; کورد میکس
:
خودایه
نازانم تۆ به چی زمانێك قسه‌ده‌كه‌یت ، به‌ڵام وه‌ك گه‌وره‌كان ده‌ڵێن
تۆ هه‌موو زمانێك ده‌زانیت بۆیه من هه‌ر به زمانی خۆم ئه‌م نامه‌یه بۆتۆ ده‌نووسم
خودایه
سلام
ئه‌م نامه‌یه به‌شێكی بۆتۆیه ، به‌شێكی بۆ دایكمه كه به‌ر له سێ سال هاته‌وه بۆ لای تۆ ، دایكم هه‌میشه باسی میهره‌بانی تۆی بۆ ده‌كردم
بۆیه ئیستا كه ئه‌و لای تۆیه ، له باشی حاڵی ئه‌و گومانێكم نیه..
سڵاو دایه‌خاتوون
میری كوڕت زۆر بیرت ده‌كات ، من ئێستا له پۆلی چوارم نازانم فریشته‌كانی خودا هه‌واڵی زه‌وی و ماڵی ئێمه به‌تۆ ده‌ده‌ن یا نا به‌لام
من ئێستا زۆر زیره‌كم تازه مامۆستا گوتی ئه‌گه‌ر به‌و جۆره بڕوات كۆتایی ساڵ ره‌نگه پله‌ی نایاب به‌ده‌ست بێنم ،
چون به‌ڵێنم پێدابووی كه سه‌عی باش بكه‌م تا ببمه به‌دكتۆر و ئه‌و نه‌خۆشانه رزگار بكه‌م له و نه‌خۆشیه‌ی كه تۆ لێی ڕزگار نه‌بوویت ،
دایكه كۆڵانه‌كه‌مان جیرانێكی تازه‌ی بۆ هاتوه كچێكیان له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نی منه ئه‌ویش وه‌ك من دایكی نه‌ماوه
ئه‌و ده‌یگوت كه هه‌موو شه‌و خه‌و به دایكیه‌وه ده‌بینێ ، دایكه تۆ بۆ نایه‌یته خه‌وی من؟
هێشتا دڵت لێم عاجزه له‌وه‌ی كه ئاوێنه شینه‌كه‌م شكاند ؟ ببوره..توخوا وه‌ره خه‌وم..
دایكه ، خۆشم ده‌وێی..
:
خودایه تا ئێره نامه‌كه بۆ دایكم بوو
لێره‌وه بۆتۆ یه مه‌هێڵه دایكم ئه‌م نامه‌یه ببینێ با نیگه‌ران نه‌بێ..
خودایه
تۆ ده‌ڵێی به‌هه‌شت له ژێر پێی دایكاندایه ، ئایه ژێر پێێ دایكانی زڕیش به‌هه‌شته؟
ئاخر دایكه تازه‌كه‌م زۆر خراپه ، ئه‌و شۆخی نازانێ ، وه‌بزانم ئه‌و گه‌وره‌كان فێریان نه‌كردوه یاری به ئاگر نه‌كات
به‌و كه‌وچكه‌ی ئێواران نانی پێ ده‌خۆم بیست و یه‌ك جار داخی كردم ، ئێستا نان به‌ده‌ست ده‌خۆم وا بیرده‌كه‌م ئه‌گه‌ر كه‌وچكه‌كه ته‌رك بكه‌م
ئیدی ئه‌و ده‌ست هه‌ڵده‌گرێ له ئازار دانم ، به‌لام كه‌وچك نه‌بێ ، چه‌قۆ..
باوكیشم ئاگای لێیه به‌لام ده‌ڵێ : دایكت یاریت له‌گه‌ڵ ده‌كات
خودایه من خۆشیم له‌و جۆره یاریانه نایات..
خودایه ببمه بۆ لای دایكم
به‌ڵێن بێت له به‌هه‌شت هاری نه‌كه‌م ، به‌ڵێن بێت.
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: