٧ شت تەنها ئەو کەسانە ئەنجامی دەدەن کە سحریان لێکراوە 👁️🔥😱
Автор: Mamosta Aram Zharaway
Загружено: 2026-01-06
Просмотров: 3024
Описание:
ئەم ڤیدیۆیە تایبەتە بە ئاشکراکردنی دۆخ و ڕەفتارانێک کە زۆرجار لە ژیانی ڕۆژانەی ئەو کەسانەدا دەردەکەون کە توشی سحر بوون، سحرێک کە ژیان تێکدەدات، ئارامی دەروونی لەناو دەبات، پەیوەندی خێزانی و کۆمەڵایەتی لاواز دەکات و تێک دەدات مرۆڤ بێهیوا و ماندوو دەهێڵێتەوە زۆر کەس هەموو هەوڵێک دەدات و کار دەکات، بەڵام ئەنجامێکی ڕاستەقینە نابینێت، چونکە هۆکاری سەرەکی کێشەکە ناسراوو زانراوە نەبووە
ئەم بابەتە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی مرۆڤ خۆی پێداچوونەوە بکات و تێبگات ئەو دۆخانەی تێدایە ئاسایینین یان پەیوەندیان بە سحرەوە هەیە. ناسینی دۆخەکان یەکەم هەنگاوە بۆ گەیشتن بە چارەسەری ڕاست، چونکە تا کێشە ناسراو و زانراو نەبێت، ڕێگای چارەسەریش ئاشکرا نابێت.
لە ماوەی ئەزموون و کارکردن لەگەڵ کەسانی زۆردا، دەرکەوتووە کە هەندێک ڕەفتار و دۆخ بە شێوەیەکی دووبارە لە کەسانی تووشبوودا دەردەکەون، بەبێ ئەوەی خۆیان هەستی پێ بکەن. ئەم دۆخانە کاریگەری قووڵیان هەیە لەسەر ئارامی دەروونی، ژیانی خێزانی و پەیوەندی مرۆڤ لەگەڵ دەورووبەری خۆی.
ئەم ڤیدیۆیە ئاگادارکردنەوەیە بۆ ئەو کەسانەی کە هەست دەکەن ژیانیان وەستاوە ئارامییان لەدەستداوە و هیوایان لاواز بووە. زانینی ڕاستی و هەڵسەنگاندنی دۆخی خود یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت بۆخودی خۆی ڕێگای ڕزگاربوون بدۆزێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ ئارامی و تەوازون لە ژیاندا.
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: