مێژوی کەباب
Автор: چییزی پیتزا
Загружено: 2023-04-16
Просмотров: 401
Описание:
شاعیر ناهەقی نیە کە ئەڵێت
ماڵی دنیا وابێ کە بابێ
ئەی بۆ نەی دەم بە نان و کەبابێ
لەوانەیە وابزانن کەباب خواردنێکی تازەیە
بەڵام ئەم شیش و مقەڵییە مێژووەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ 1700 پ. ز
کە لە یەکێک لە دورگەکانی دەریای ناوەڕاست دۆزراوەتەوە و گوایە شارستانیەتی مینوۆن نیشتەجێی ئەو دورگەیە بوون
ئایا وشەی کەباب گونجاوە بۆ ئەم خواردنە و کەباب لە چییەوە هاتوە؟
شارەزایانی بواری زمانەوانی تێرمینۆلۆجی کۆکن لەسەر ئەوەی
وشەی (کێباب) بەمانای شتێکی برژاو دێت!
واتە ئەم شیشە لەگەڵ تەواوی هاوشێوەکانی ناویان کەبابە کە لە زمانی فارسیەوە وەرگیراوە
(کیسسا یوسف) ه لەساڵی 1377 ئاماژەی بە کەباب کردووە وەک خواردن
و هەروەها ابن بطوطه لە گەشتەکەیدا کردی بۆ هندستان لە سەدەی 14 نوسیویەتی بۆم دەرکەوت کەباب خواردنێکی شاهانە بووە و پێشکەشی صوڵتانەکان کراوە لە ژەمی بەیانیدا و ئاماژەی بەوەداوە کە لەگەڵ نان خوراوە بەهەمان شێوەی ئێمە
جاحض لە کتێبی (البخلاء)کە لە سەدەی 9 زاینی ژیاوە ئاماژەی بەوە کردووە کە وشەی کەبابی بەکار هێناوە بۆ پارچە ماسییەکی برژاو لەسەر خەڵووز.
بە بڕوای شارەزایانی بواری خۆراک کەباب یەکێکە لە باشترین هەڵبژاردەکان بۆ ژەمێکی پرۆتینی ئەڵبەتە باشرین جۆری خواردنی قیمە کراو بە بەراورد هەمبەرگر و شفتە و کوبە لەبەر ئەوەی سور ناکرێتەوە ئەبرژێت بەمەش زۆرێک لە چەورییەکەی دەڕوات یاخود وەک همبرگر نییە مایۆنیز و کەچەپی بۆ زیاد بکرێت و پەتاتەی سورەوەکراوی لەگەڵ ناخۆیت واتە ئەگەر ویستت گۆشتی قیمە کراو بخۆیت باشترین هەڵبژاردە کەباب
لە نووسین و کۆکردنەوەی پێشڕەو بورهان
من لە سناپ
/ peshrawbwrhan
من لە ئنستگرام https://instagram.com/peshraw_bwrhan?...
سوپاس بۆ تەواوی ئەو هاوڕێیانەی دەکەم کە هاوکارم بوون لە دروستکردنی ئەم کارەم.
کاک زانا مجید ئەرکی وێنەکرتنی ئەم کارەی لە ئەستۆ گرت
خاتو بنار فایەق ئەرکی پرۆدیسەری لە ئەستۆ گرت
بەڕێز شادمان سەباح کاری مۆنتاژی لە ئەستۆ گرت
هەروەها بە هاوکاری کاک محمد
زۆر سوپاس بۆ تۆ کە بینەری کارەکەمان بویت و ئەگەر بابەتەکەت لا جوان بوو لای خۆت بڵاوی بکەرەوە و سوپاست دەکەین ئەگەر ئاماژە بە سەرچاوەکەی بکەت 🌻
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: