چۆنیەتی دروستکردنی کەباب. ڕۆژێکی نوێ. پێشڕەو بورهان
Автор: چییزی پیتزا
Загружено: 2021-09-30
Просмотров: 1146
Описание:
مێژو....
بە پێی سەرچاوە مێژوییەکان کەباب لە وڵاتانی دەوروبەری دەریای ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ،یەکەم جار دروستکراوە.
دوای ئەوەی کە مێژوناسان بە دوای ئاسەوارەکاندا دەگەڕان،لە شارستانیەتی مینوۆن کە دورگەیەکی خواروی یۆناندا بوە لەناو دەریای ناوەڕاستدا چاویان بە ئاسەوارێک کەوت کە بۆیان دەرکەوت شیش و مقەڵیە کە مێژوەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ ۱۷۰۰ ساڵ پێش زاین دوای لێکۆڵینەوە بینیان کە ئاسەواری گۆشتی پێوەیە بۆیە وادیارە کە سەرەتا کەباب لەوێ دروست کراوە چونکە کۆنترین سەرچاوەیە لەسەر کەباب کەتا ئێستا دۆزرابێتەوە.
سەبارەت بە ناوەکەی کۆنترین سەرچاوە کە هەبێت لە نوسینەکانی( کیسسا یوسف) ە کە لە ساڵی ۱۳۷۷ ئاماژەی بە ناوی کەباب کردوە وەک خواردنێک.
بە بڕوای شارەزایانی بواری خۆراک کەباب یەکێکە لە،باشترین هەڵبژاردنەکان ئەڵبەتە شیش کەباب ئەو جۆرەی کە لە کوردستاندا زۆرباوە ئەگەر بتەوێ گۆشتی قیمەکراو بخۆیت بە بەراورد بە هەمبەرگر یاخود شفتە لەبەر ئەوەی سور ناکرێتەوە و ئەبرژێنێت بەمەش زۆرێک لە چەوریەکەی ئەڕوات وە هەروەها وەکو هەمبەرگر نییە کە مایۆنیز و کەچەپی بۆ زیاد بکرێت یاخود پەنیری بخرێتە سەر وە پەتاتەی سورەکراوی لەگەڵ ناخورێت واتە تۆ ئەگەر ویستت کەباب یان هەمبەرگر بخۆیت ئەوا کەبابەکە هەڵبژێرە.
لە کۆندا سەربازە تورکەکان لە کاتی شەڕدا کە لە دارستانەکاندا بون ئەو کاتەی خواردنیان دەست نەدەکەوت ئەهاتن ڕاویان ئەکرد و پاشان شمشێرەکانیان وەکوو شیشی کەباب بەکار ئەهێنا و کەبابیان ئەخوارد.
وشەی کەباب کە تورک بەکاری هێناوە لە وشەیەکی فارسیەوە وەریان گرتوە (کێباپ) بە واتای شتێکی برژاو دێت و شارەزانی بواری زمانەوانی و تێرمینۆلۆجی کۆکن لەسەر ئەوەی کە وشەی کەباب بە مانای گۆشتێک یان شتێکی برژێندراو دێت.
پێشڕەو بورهان
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: