❝قەسیدەی نیشتیمان - بەختیار عەلی │ Bachtyar Ali - Nisthiman❜❜
Автор: Warzer Archives
Загружено: 2023-04-13
Просмотров: 20437
Описание:
ئەی نیشتیمان/ وەكو كراسی ڕەنگاوڕەنگی كۆگاكان/ وەكو عەرەبانە سەوزەی سەر شۆستەكان خەون و ئاواتەكانم ڕیكدەخەم/ وەكو چەتە چاوشینەكان دەیاننێم بە نیشانەوە و دەیانشكێنم/ لە مێژە … لە كۆڕی سەفا و ڕابواردندا وەكو گۆچانی دەستی سەماكەرە خرپنەكان، هەڵیاندەسوڕێنم/ هەروەكو جلكی بوكێنی هەڵمگرتن، وەكو پارە لە چاوی بەخیلەوە خۆشمویستن/ دەفتەری بچكۆلەم بۆ كردن …/ لەگەڵ پرسیاری مەكتەب و گوڵەبەڕۆژە و نامەی دڕاوی دڵداریدا، قەدمكردن/ لە نیوەشەواندا كاتێك گورگ دەیلوراند و تاقتاقكەرە دەنگیدەهات/ چراكەم كز هەڵدەكرد و تێر بەسەریاندا دەگریام/ ئەوان بوونە مایەی شەرمەزاریم/ دەڕۆم و لە دوامەوە وەك جێ ماچی خیانەتكاران، شوێن جێدێڵن/ دەڕۆم و ئەی نیشتمان، حەسرەتی تۆ لە دڵمدا بۆتە بەلآ، بۆتە دانولەكەی منداڵی/ لەم دەستمەوە دەیكەمە ئەو دەستمەوە و دەیسووتێنێ/ لەم گیرفانمەوە دەیكەمە ئەو گیرفانمەوە و دەیسوتێنێ.
* *
ئەی وڵاتم/ زەمبیلەی گریانەكانم هەڵدەگرم/ لەبەر قوتابخانە وێستگەی پاسەكاندا دەیفرۆشم/ ئەی بەچی بژیم؟/ ئەی نیشتمان گەر ئومێدێكم دەسكەوێت/ لە دەستگیرانێك توندتر دەیگوژم بە خۆمەوە/ دەڕوانم و خەم بەر گەروومی گرتووە/ تازە بێهودەیە و خنكام/ هەزاران جار دەم بنێیت بەدەممەوە و ماچی ژیان ماچمبكەیت، سوودی نییە/ چیبكەم، دز چۆن لە یەكەم هەڵوێستەیدا بۆ جەلادەكەی پێدەكەنێت/ بۆت پێكەنیم و گوێت پێنەدام/ پەنجەم خستە ژێر چەناگەم و ڕوانیمە برۆ ئەستورەكانت و لێتنەنواڕیم/ وەكو منداڵێكی ترساو/ لەژێر دارەكاندا نینۆكی خۆم دەخوارد و دەمڕوانی و نەتدەبینیم/ وەكو شۆفێرێكی چڵكن/ لەژێر ترومبێلەكاندا دەنووستم و خەونم بە تۆوە دەبینی/ كاتێك وەكو پاشایەكی ڕیسواكراو، بە سوار ئەسپێكی پیرەوە لەو گوندانە، دەمڕوانییە ئەودیو سنوور/ كاغەزی شیعرەكانم وەكو دووربین لوولدەكرد و لەو دونیا سەوزەم دەڕوانی، تۆم دەبینی/ كوللەم دەخستە گیرفانم و چوالەم دەدزی/ ئەی ولآتم، لە بەری ڕەنجی تۆم دەخوارد/ باوەڕبكە لەو دەشتە چۆڵوهۆلآنە گوێم لە تەقەی ئاسنگەرەكانت بوو/ گوێم لە دیدەی ماشێنە چڵكنەكانت بوو/ وەكو گەورە كچێكی ناسك/ قژم دەخستە پشت گوێم و دەموچاوە تەڕەكەم، بەرامبەر خۆر ڕادەگرت/ بیرم لە تۆ دەكردەوە/ بیرم لە كچ و مناڵە بێ دایك و باوكەكانت دەكردەوە/ بیرم لە زەنگی ژەنگاوی قوتابخانە و ژنە مامۆستا قەڵەوەكانت دەكردەوە/ بیرم لە دەستەسڕی ناوچاوانی نانەواكانت و مەقەستی خوێناوی دەستی سستەرەكانت دەكردەوە/ حەزم لێدەكردن حەزم لە كچەكانت دەكرد/ كاتێك بەدەم پێكەنین و قریوەوە لەم بەری شەقامەكانەوە دەپەڕینەوە بۆ ئەوبەر/ كاتێك دوای دەرنەچوون … دەگریان/ كاتێك بە چپەچپ، باسی دڵداری و كوڕیان دەكرد/ حەزم لێدەكردن و برسێتی قەپاڵی لێدەگرتم/ نائومێدیش وەكو چاكەتی پیاوە بۆشناخەكان بەسەرشانمدا هاتبووەخوار/ وەكو چۆن قوتابییە غەریبەكان/ بەیانیان زوو لفكە و سابوون هەڵدەگرن و بۆ خۆشتن دەردەپەڕن/ دەچوومە كتێبخانەكان/ بەو زگە برسییەوە … سەیری كلآو و جلكی جوانی ناو كۆگاكانم دەكرد/ بەو زگە برسییەوە … دەمڕوانییە كچان لە دوكانی زەرەنگەرەكاندا/ دەمڕوانییە بەختی شوومی خۆم، لەسەر پەڕەی كتێب و لە پشتی ڕۆژنامەكاندا.
پارچەیەك لە «قەسیدەی نیشتیمان» ١٩٨٣
"بەختیار عەلی"
لە كتێبی: تا ماتەمی گوڵ، تا خوێنی فریشتە
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: