مەلا مستەفا بارزانی ژەنەڕاڵی نەتەوەیەک
Автор: Kurdistan Documentari
Загружено: 2024-12-01
Просмотров: 1384
Описание:
ئێمە میللەتەکی مەزڵومین، ئێمە میللەتێکی مەزلوم
ئێمە لەگەڵ هەموو عالەمی دونیا شتێکی عەدایمان نیە لەگەڵ هەموو کەس دووست
کە لە چێی شیرینەوە بڕەوخۆرئاوابوون دەڕوانیت زێ و داربەڕووەکان هەموو شتێکیان داپۆشیوە کورد و داربەڕوو چیرۆک و مێژوویەکی درێژیان بەیەکەوە هەیە
ڕەگەکانی داربەڕوو بە ناخی خاکدا چوونەتە خوارەوە، هەروەک چیرۆکەکانی خەبات و قوربانیدان و ئاوارەبوون و نوجدان و هەستانەوەی کوردان.
ئێرە گوندی بارزانە زادگەی مەلا مستەفا بارسانییە
یەکەم ئەزموونی خەباتی بارزانی لە زیندانی عوسمانیەکاندا بووە لە ساڵی هەزار و نۆسەد و شەش تەمەنی سێ ساڵان بووە کە لە موسڵ لەگەڵ دایەکی زیندانی کراون
مستەفا بارزانی لەپاش زیندان لە خانەقای شێخانی بارزانەوە فێری ئەوە بوو کە مرۆڤ نابێت ژێردەستە بێت نابێت ئینسان زوڵم بکات
لازمە یەکترمان خۆش بێت، سروشت و گیانلەبەرانمان خۆش بێت، ئەگەر یەکترمان خۆش نەوێت چۆن میللەت و خاکی خۆمان خۆش دەوێت و چۆن ئامادە دەبین گیانی خۆفیدا بکەین.
دەمێ کە وتوویانە ئەگەر خودا یار بێ بلا عالەم هەمینە یار بێت
ئەو قسانە هەڵقوڵاوی بیر و باوەڕی شێخەکانی بارزانە کە سەر بە تەریقەتی نەقشبەندی بوون ئەوان دەمێک بوو هزری نیشتمەنپەروەری و نەتەوایەتی کوردیان تێکەڵ بە خوداپەرستی گرتبووە
ئەمەوە
ناوی بارزان ناوێکی ئەوەندە شیرینە کە سەدان ڕۆڵەی کوردیان بەناو کراوە لەسەرتان سەری کوردستاندا
دیارە ئەو سەروەری و سەربەرزیەی ئەم ناوچە پیرۆزەش لە ئەنجامی ئەو هەموو فیداکاری و خۆبەختکردن و
گیان فیدای بووە کە لەپێ ناوی گەلەکەیاندا لەپێ ناوی کورد و کوردستاندا کردوویانە ئەم ناوچەیە جگە لەوەی کە ناوچەیەکی قارەمانی
خەباتی ڕزگاری کوردستان بووە لە قەدیمی زەمانەوەش لە زەمانی
خوا ئەلێ خۆشبووی شێخ عەبدول سەلامی گەورەوە تا زەمانی شێ محەمەد و شێک عەبدول سەلامی شەهید ناوچەیەکی تا زەمانی شێخ ئەحمەد ناوچەیەکی دینی ئایینی پیرۆزی کوردستانیش بووە
کە لێرەدا چەندین ڕەوشت و خۆی ئینسانی پێشکەوتنخواز لەو ناوچەیەدا چەسپێندراوە وەکو ئەوەی کە هەموو خەڵکی ئەو ناوچەیە یەکسان بوونە
کەسێک نەبووە لای ڕێگای خوێنمژینی کەسی تری پێ بدرێ کەمەلوکی تایبەتی نەبووە
ژنان ئازادیان هەبووە بەپێی شەریعەتی ئیسلام و ئەو ناوچەیە بۆتە مەشغەلێک لە مەشغەلەکانی ڕزگاری کوردستان
چیرۆکی لە سێدارەدانی شێخ عەبدولسەلامی بارزانی و پەیامی ژیاندۆستی و نیشتمانپەرستی و پاکی و بێگەردی شێخ ئەحمەدی بارزانی
وانی ڕازیکردنی خودا و ڕازیکردنی میللەت و نەتەوە و جێهێشتنی ماڵ و سامان لەپێناوی نەتەوەدا و کۆچکردنی ژن و منداڵ و پیاوانی بارزان
بە ناو چیا بەرز و بەسەهەڵ داپۆشراوەکانی زاکرۆزدا لە هەموو ئەوانەوە
مستەفا بارزانی فێر بوو کە دەبێت سەر تەنیا بۆ خودا دابنەوێت و مرۆڤ دەبێت ئازاد و سەرفراس بێت.
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: