ycliper

Популярное

Музыка Кино и Анимация Автомобили Животные Спорт Путешествия Игры Юмор

Интересные видео

2025 Сериалы Трейлеры Новости Как сделать Видеоуроки Diy своими руками

Топ запросов

смотреть а4 schoolboy runaway турецкий сериал смотреть мультфильмы эдисон
Скачать

Dr Aras- دکتۆر ئاراس- وەسواسی چییە و تووشی کێ دەبێت؟ چۆن چارەسەر دەکرێت؟

Автор: Rudaw Stream

Загружено: 2023-08-27

Просмотров: 27506

Описание: نه‌خۆشی وه‌سواسی (Obsessive compulsive disorder) یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌ ده‌روونییه‌كان و تا رادده‌یه‌ك درێژ خایه‌نه‌، له‌ هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌ رووده‌دات و له‌ هه‌موو ته‌مه‌نه‌كانیش بەدی دەکرێت به‌ منداڵانیشه‌وه‌، رێژه‌ی به‌ربڵاویی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ 2 بۆ 3٪ـە.


وه‌سواسی چی یه‌؟


نه‌خۆشی وه‌سواسی له‌ دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێكدێت كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ بیر و بیرۆكه‌یه‌كی فشارهێن و ئه‌نجامدانی كردار له‌ ئه‌نجامی ئه‌و بیره‌.


بیری وه‌سواسی به‌وه‌ ده‌ناسرێته‌وه‌ كه‌ بيرێكی به‌رده‌وامه‌ به‌ مێشكی مرۆڤه‌كه‌دا دێت و دووباره‌و چه‌ند باره‌ ده‌بێته‌‌وه‌ واز له‌ مرۆڤه‌كه‌ ناهێنێت، یه‌كێكی دیكه‌ له‌ خاسیه‌ته‌كانی ئه‌م بيره‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ پێچه‌وانه‌ی خواست و حه‌زه‌كانی مرۆڤه‌كه‌یه‌ یاخود بڵێین ئه‌م بيرانه‌ ده‌بنه‌ هۆكار بۆ بێزاری كه‌سه‌كه‌.


كه‌سی توشبوو زۆر هه‌وڵده‌دات زاڵ بێت به‌سه‌ر بيره‌كه‌ به‌ڵام ناتوانێت.


ئه‌م بيره‌ مرۆڤه‌كه‌ ناچار ده‌كات كه‌. هه‌ڵسێت به‌ ئه‌نجامدانی چه‌ند شتێك بۆ ئه‌وه‌ی بيره‌كه‌ وازی لێبێنێت به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ چه‌ند ئه‌و كه‌سه‌ هه‌ڵسێت به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و كردارانه‌ بيره‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت.


بيره‌كانی وه‌سواسی جۆراوجۆرن له‌وانه‌؛


بیری تایبه‌ت به‌ پاك و خاوێنی، به‌جۆرێك نه‌خۆشه‌كه‌ ناچار ده‌كات به‌رده‌وام خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی خۆی یا كه‌لوپه‌له‌كانی بێت ئه‌م جۆره‌یان زۆره‌و به‌ چه‌ندین شێواز به‌ده‌رده‌كه‌وێت، نه‌خۆش له‌ ده‌ستنوێژ و خۆشوشتن كێشه‌ی ده‌بێت و زۆر دواده‌كه‌وێت، یاخود به‌رده‌وام رایه‌خ و كه‌لوپه‌لی ناوماڵی ده‌بێت بشوات، زۆر جار ئه‌مه‌ كێشه‌ی خێزانی له‌ نێوان ژن و مێرده‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.


جۆرێكی دیكه‌ په‌یوه‌ندی به‌ مه‌سه‌له‌ی دڵنیاییه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ نموونه‌ كه‌سه‌كه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ ته‌ئكید كردنه‌وه‌ له‌ داخستنی ده‌رگا یاخود سه‌ری بتڵی غازه‌كه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی بێزاری ده‌وروبه‌ر.


جۆرێكی دی په‌یوه‌ندی به‌ مه‌سه‌له‌ی ته‌رتیباته‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ جۆرێك كه‌سی توشبوو ده‌بێت هه‌موو شته‌كانی به‌ رێكخستن و جۆره‌ ته‌رتیبێك بێت كه‌ خۆی ده‌یه‌وێت و به‌ ئیشی كه‌سی تر رازی نابێت.


جۆرێكی دیكه‌ كه‌ زۆر باوه‌ مه‌سه‌له‌ی بیری ئایینییه‌، ئه‌م جۆره‌ زیاتر له‌و كه‌سانه‌ ده‌بێت كه‌ پابه‌ندن به‌ رێكاره‌ ئایینییه‌كان و زۆر جاریش له‌ كاتی ئه‌نجامدانی درووشمه‌ ئایینییه‌كان ئه‌و بيرانه‌ی بۆدێت بۆ نموونه‌ ده‌ڵێت دێته‌ ناو دڵم یا سه‌ر زمانم كه‌ كوفر بكه‌م یاخود جنێو به‌ خواو پێغه‌مبه‌ر بده‌م.


جۆرێكی دی له‌سه‌ر شێوازی بير یاخود وێنه‌ دێته‌ پێشچاوی كه‌ په‌لاماری منداڵه‌كانی بدات یاخود ئازاریان بدات.


جۆرێكی دی بریتییه‌ له‌ ژماردنی دووباره‌ و چه‌ند باره‌‌ بۆ نموونه‌ كه‌سه‌كه‌ له‌كاتی ژماردنی پاره‌ یاخود حساباتدا كێشه‌ی زۆری بۆ دروستده‌بێت و به‌رده‌وام دووباره‌كرداری ژماردنه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌داته‌وه‌.


جۆرو شێوازه‌كانی بیری وه‌سواسی یه‌كجار زۆرن و له‌كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی دی ده‌گۆڕێن.


هۆكاری وه‌سواسی


تاكو ئێستا به‌ روونی هۆكاری وه‌سواسی سه‌د له‌سه‌د نه‌زانراوه‌ به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ندێك گرفتی مێشك و هۆڕمۆنه‌كانی نێو مێشك ده‌وری كاریگه‌ر ده‌بینن. هۆكاری بۆماوه‌یی و ژینگه‌ییش رۆڵیان هه‌یه‌.


چاره‌سه‌ر:


وه‌سواسی یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌ن و بێزاركه‌ره‌كان و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه‌‌ له‌ ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ و چاره‌سه‌رنه‌كردنی ده‌بێته‌هۆی دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی بۆ كه‌سه‌كه‌ و هه‌روه‌ها ده‌بێته‌هۆی بێزاركردنی خێزان و چه‌ندین كێشه‌ و گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دوا خۆیدا دێنێت.


چاره‌سه‌ر بریتییه‌ له‌:


1- چاره‌سه‌ری ده‌روونی له‌ شێوه‌ی دانیشتن و ته‌كنیكی تایبه‌تی ده‌روونی كه‌ هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردن و گۆڕینی شێوازی بیركردنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه‌ ده‌درێت.


2- چاره‌سه‌ر به‌ده‌رمان .


3- خاڵێكی زۆر گرنگ بریتییه‌ له‌ تێگه‌یشتن له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه‌ و یارمه‌تیدانیان بۆ ئه‌وه‌ی زاڵ ببن به‌سه‌ر گرفته‌كه‌دا.


4- هه‌ندێ جاریش بەڵام زۆر بە کەمی په‌نا ده‌بردرێته‌ به‌ر چاره‌سه‌ری كاره‌بایی.


به‌ڵام له‌سه‌رووی هه‌مویانه‌وه‌ تێگه‌یشتن له‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ و بوونی ویست و متمانه‌به‌خۆبوون له‌لایه‌ن كه‌سه‌كه‌وه‌ زۆر گرنگه‌.

Не удается загрузить Youtube-плеер. Проверьте блокировку Youtube в вашей сети.
Повторяем попытку...
Dr Aras- دکتۆر ئاراس- وەسواسی چییە و تووشی کێ دەبێت؟ چۆن چارەسەر دەکرێت؟

Поделиться в:

Доступные форматы для скачивания:

Скачать видео

  • Информация по загрузке:

Скачать аудио

Похожие видео

Dr Aras- دکتۆر ئاراس- د. ئاراس برادۆستی باسی بابەتێکی زانستیی پزشیکی دەکات

Dr Aras- دکتۆر ئاراس- د. ئاراس برادۆستی باسی بابەتێکی زانستیی پزشیکی دەکات

Dr Aras- دکتۆر ئاراس- مەترسییەکانی تەقینی سیلیکۆن لەناو جەستەدا چین؟

Dr Aras- دکتۆر ئاراس- مەترسییەکانی تەقینی سیلیکۆن لەناو جەستەدا چین؟

Մի ժամով անտառ եմ գնում, միլիոնը ջեբումս գալի..Ազգուշի «դիզած» փողերի պատմությունը

Մի ժամով անտառ եմ գնում, միլիոնը ջեբումս գալի..Ազգուշի «դիզած» փողերի պատմությունը

وەهم و هەلوەسە

وەهم و هەلوەسە

چۆن لە وەسوەسە رزگارمبێت

چۆن لە وەسوەسە رزگارمبێت

خاوەنی کەباب یاسین چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە / چیرۆکیان #23

خاوەنی کەباب یاسین چیرۆکی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە / چیرۆکیان #23

پرۆگرامی لەگەڵ دکتۆر کەریم تایبەت بە واس واسی

پرۆگرامی لەگەڵ دکتۆر کەریم تایبەت بە واس واسی

Ինձ ասեցին, որ հայերին չեն սիրում ու մեր դեմ խաղ չկա․ Քոչարյանները գողացել են Բերբերյանների զարդերը

Ինձ ասեցին, որ հայերին չեն սիրում ու մեր դեմ խաղ չկա․ Քոչարյանները գողացել են Բերբերյանների զարդերը

مێشکی خۆت باشتر بناسە (پوختەی کتێبی یاساکانی مێشک Brain Rules)

مێشکی خۆت باشتر بناسە (پوختەی کتێبی یاساکانی مێشک Brain Rules)

وەسواسی Obsessive Compulsive Disorder

وەسواسی Obsessive Compulsive Disorder

Dr Aras- دکتۆر ئاراس- پیاوانیش تووشی خەمۆکیی دوای منداڵبوون دەبن|دکتۆر ئاراس نهێنییەکان ئاشکرا دەکات

Dr Aras- دکتۆر ئاراس- پیاوانیش تووشی خەمۆکیی دوای منداڵبوون دەبن|دکتۆر ئاراس نهێنییەکان ئاشکرا دەکات

دەوا - خەمۆکی (نیشانە و هۆکار و چارەسەرەکانی)

دەوا - خەمۆکی (نیشانە و هۆکار و چارەسەرەکانی)

وەسوەسە چیە؟ جۆر وزیانەکانى و چارەسەرى-36

وەسوەسە چیە؟ جۆر وزیانەکانى و چارەسەرى-36

Dr Zana Ahmad Qasab l جن، جادوو، یان یارییەکانی دەماخ؟ زانست نهێنییەکان ئاشکرا دەکات

Dr Zana Ahmad Qasab l جن، جادوو، یان یارییەکانی دەماخ؟ زانست نهێنییەکان ئاشکرا دەکات

دکتۆر ئاراس؛ مەلا بەسام گوتار دەدات و رۆیا خان براکەی رازی کرد شووبکات

دکتۆر ئاراس؛ مەلا بەسام گوتار دەدات و رۆیا خان براکەی رازی کرد شووبکات

د. بەختیار تاڵەبانی | (10) خاڵ بۆ خێزانێكی خۆشبه‌خت و ئاسووده‌

د. بەختیار تاڵەبانی | (10) خاڵ بۆ خێزانێكی خۆشبه‌خت و ئاسووده‌

گوشاری دەروونی چۆن بڕەوێنینەوە؟

گوشاری دەروونی چۆن بڕەوێنینەوە؟

خەمۆکی چییە؟ نیشانە سەرەکییەکانی چین؟

خەمۆکی چییە؟ نیشانە سەرەکییەکانی چین؟

دکتۆر زانا ئەحمەد قەساب: نەخۆشییەکانی دڵ و دەروون،  جنۆکە و خۆکوشتن و زانست! - پۆدکاستی دیوەخان #124

دکتۆر زانا ئەحمەد قەساب: نەخۆشییەکانی دڵ و دەروون، جنۆکە و خۆکوشتن و زانست! - پۆدکاستی دیوەخان #124

چارەسەری ترس و شەرمکردن (شکاندنی بەربەستە خەیاڵیەکان)

چارەسەری ترس و شەرمکردن (شکاندنی بەربەستە خەیاڵیەکان)

© 2025 ycliper. Все права защищены.



  • Контакты
  • О нас
  • Политика конфиденциальности



Контакты для правообладателей: [email protected]