ycliper

Популярное

Музыка Кино и Анимация Автомобили Животные Спорт Путешествия Игры Юмор

Интересные видео

2025 Сериалы Трейлеры Новости Как сделать Видеоуроки Diy своими руками

Топ запросов

смотреть а4 schoolboy runaway турецкий сериал смотреть мультфильмы эдисон
Скачать

یادی محمدی ماملێ لە دەنگی ڕادیۆی کوردییەوە

Автор: Kurdish Radio _101.9 FM

Загружено: 2024-08-17

Просмотров: 94

Описание: ئەم بەرنامەیە لە ٢٣/٠١/٢٠٢٤ لە دەنگی ڕادیۆی کوردییەوە پێشکەشی بیسەرانی کرا.
ڕادیۆی کوردی 101.9
محەمەد ماملێ (بە ئینگلیزی: Mohammad Mamle) گۆرانیبێژ و مەقامبێژی بەناوبانگ، خاوەنی دەنگێکی ڕەسەن و چەندین گۆرانی و ئاوازی ڕەسەنی کوردی بووە، ناوی تەواوی محەمەد سەعید عەلییە، ناوی ماملێ بەھۆی خزمەت و ھەڵوێستی بنەماڵەی ماملێ کە لە مێژووی ھاوچەرخی نەتەوەی کورددا ھەیانبووە ناوێکی ناسراوە. بە ھۆی ھەندێک تایبەتمەندی و لەبەرچاوگرتنی کاتێکی تایبەت و چەند فاکتەرێکی بەرچاو، مامۆستا محمد ماملێ لە ناو نەتەوەی کورددا ناسراوترین ئەندامی ئەو بنەماڵەیەیە، لە زۆر گۆڤار و ڕۆژنامە و کۆڕ و پەرتووکدا نووسەران و چالاکڤانانی ڕامیاری و کولتووری ھەوڵیان داوە تا ئەو بنەماڵەیە بە گشتی و مامۆستا محەمەد ماملێ بە تایبەتی بناسێنن.

ژیاننامە
محەمەد ماملێ لە ٢ـی حوزەیرانی ساڵی ١٩٢٥ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری مەهاباد بە ناوی (خڕێ)، لە دایکبووە. خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی پەھلەوی و سەعادەت لە مەهاباد تەواوکردووە، تا قۆناغی ٦ی بنەڕەتی خوێندووە. ماملێ سێ ژنی ھێناوە ھەروەھا خاوەنی حەوت کوڕ و دوو کچە.

نازناوی ماملێ لە باپیرییەوە بۆی ماوەتەوە، وەک خۆی باسی دەکات کە باوکی نەخوێندەوار بووە و کاتێک سەرژمێری گشتی ھاتووە لێی پرسیوە ناوی خۆت و باوکت چییە ئەویش ووتویەتی سەعید مام عەلی، ئەوانیش نووسیویانە سەعید ماملی چونکە زمانی فارسی پیتی (ع) لە قسەکردندا بەکار ناھێنن ئیتر خەڵک لەو کاتە بە دواوە ھەر دەڵێن ماملێ.

ژیانی تایبەت
ماملێ ھەر لە سەردەمی لاوییەوە وەک ھونەرمەندێکی ئازادیخواز و لەلای خەڵک ‌خۆشەویست، دەرکەوتووە و بەپێی ئەرکی کۆمەڵایەتی و کوردایەتی، خۆی پێگەیاندووە. لەگەڵ ھیچ دارودەستە و تاقمێکی سەرەڕۆ و زۆردار، دانووی نەکوڵاوە، یەکێک بووە لە پێشمەرگەکانی کۆماری کوردستان و تا ئەو ڕۆژەی لە ژیاندابوو لەسەر ڕێبازی پێشەوای کوردان قازی محەمەد وەفادار ماوە. ماملێی نیشتمانپەروەر چەندین جار لەلایەن حکومەتی پادشایەتی محەمەد ڕەزا سوادکوهی بە دیل گیراوە.

زۆر سیاسەتمەدار و کەسانی ناسراو و خۆشەویستی نەتەوەی کورد لەسەر مامۆستا محەمەد ماملێ بۆچوونیان دەربڕیوە. کۆی هەموو دیمانەکان و نووسینەکان ئەمە پشتڕاست دەکەنەوە کە ماملێ کەسێکی نەتەوەیی بوو و هیچکات خۆی لە نەتەوەکەی و ئازارەکانیان بەدوور نەگرتووە.

مامۆستا محەمەد ماملێ لە هزر و کردەوەدا نەتەوەیی بوو. ڕێزی لە هەر تاکێکی کورد بە بێ لەبەرچاوگرتنی ڕادەی دارایی، زانایی و ڕەچەڵەکی دەگرت، هەمیشە پاڵپشتی لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەکەی دەکرد، یەکێک لە کوڕەکانی بە ناوی نەجات ماملێ لەگەڵ کۆمەڵێک لاوی بێتاوانی دیکەی شاری مەهاباد لەسێدارە دران، ماملێ سەرەڕای پەژارەیەکی زۆر، لە بەرامبەر سیستمی ستەمکاری ئێرانی نەچەمی و هیچ بایەخ و ڕەوایەتییەکی بەو حکوومەتە دژە مرۆڤییە نەدا.

کارەکانی
بنەماڵەی ماملێ ھەموویان لە سەرەتاوە تا ئێستا دەنگێکی پڕ جۆش و خرۆش و زوڵاڵیان ھەبووە، ھەر ئەم فاکتەیرەیش بووەتە ھۆی ئەوەی ھانی ئەم ھونەرمەندە بدات ھەر لە منداڵییەوە ھونەر بکاتە ھاوڕێی خۆی و ببێت بە یەکێک لە پێشەنگەکانی هونەری کوردی.

ئەم هونەرمەندە بلیمەتە لە ماوەی ٥٦ ساڵی ژیانی هونەرییدا نزیکەی ٣٢٨ گۆرانی تۆمار کردووە. یەکەم گۆرانی خۆی لە تەمەنی سێزدە ساڵی (ساڵی ١٩٣٨ی زایینی) بە فەرمی خوێندووە و یەکەم گۆرانی (ڕۆیی بەجێی ھێشتم)ـە، محەمەدی ماملێ، شیعری ژمارەیەک شاعیری گەورەی بە دەنگە خۆشەکەی خۆی کردووە بە گۆرانی، لەوانە شیعرەکانی وەفایی، هێمن موکریانی، ئەحمەد هەردی و گۆران و چەندانی تر.

جگە لە ئاواز و گۆرانییە ڕەسەنەکانی خۆی چەندین بەیت و گۆرانی فۆلکلۆریشی وتووەتەوە و دووبارە نوێی کردوونەتەوە.

خەڵاتی ماملێ
خەڵاتی ماملێ، وەک هێمایەکی ڕێزلێنان لە هونەرمەندانی کورد، لە ساڵی ٢٠٠٩ـەوە لەلایەن (وریا ماملێ)ی کوڕی (محەمەد ماملێ)ـوە دامەزراوە و ماوەی ١٣ ساڵە چالاکە، لەلایەن مەڵبەندی هونەریی (ماملێ)وە ساڵانە پێشکەش بەو هونەرمەندە ماندوونەناس و تێکۆشەرانە دەکرێت کە خزمەتی هونەری کوردییان کردووە و گەشەیان پێ داوە.

لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا خەڵاتی مەڵبەندی هونەریی ماملێ بە هونەرمەندانی کورد وەک: قادر عەبدوڵڵازادە (قالەمەڕە)، ئەندێریاس ئیسرائیل خەمۆ (باکووری)، عەباس کەمەندی، عەزیز شاهڕوخ، ناسر ڕەزازی، زۆزان، تیپی مۆسیقای سلێمانی، مەزهەر خالقی، خەلیل غەمگین، حوسێن سەفامەنێش، محەمەد ڕەزا دارابی، دڵشاد سەعید و کاوە فەقێ زادە، بەخشراوە.

کۆچی دوایی
ماملێ لەساڵی ١٩٩٤دا دوا گۆرانی خۆی تۆمار کرد، لەو ساڵەوە تووشی نەخۆشییەکی سەخت بوو و دوای پێنج ساڵ بەو نەخۆشییە کۆچی دوای کرد و لەپاش خۆی ناوبانگێکی گەورە و بنەماڵەیەکی هونەر پەروەر و خەرمانێ لە ئاواز و گۆرانی ڕەسەنی کوردی بۆ نەتەوەکەی جێدەهێڵێت.

ماملێ رۆژی ٢٣/١/١٩٩٩ لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد و لە رێوڕەسمێکی زۆر شایستەدا هەر لە مەهاباد نێژرا.

Не удается загрузить Youtube-плеер. Проверьте блокировку Youtube в вашей сети.
Повторяем попытку...
یادی محمدی ماملێ لە دەنگی ڕادیۆی کوردییەوە

Поделиться в:

Доступные форматы для скачивания:

Скачать видео

  • Информация по загрузке:

Скачать аудио

Похожие видео

یادی ٢٤ ساڵەى کۆچی دوایی محەممەدی ماملێ لە هەولێر - قەڵات تیڤی | Yadi Mamle Hewler 2023 Qalat TV

یادی ٢٤ ساڵەى کۆچی دوایی محەممەدی ماملێ لە هەولێر - قەڵات تیڤی | Yadi Mamle Hewler 2023 Qalat TV

یادی مامۆستا ماملێ /سەردەشت ساڵی ١٣٨٥ هەتاوی/ mamle#mamle #گۆرانی #حەسەن_زیرەک #سەردەشت

یادی مامۆستا ماملێ /سەردەشت ساڵی ١٣٨٥ هەتاوی/ mamle#mamle #گۆرانی #حەسەن_زیرەک #سەردەشت

Почки скажут вам: всего 1 стакан перед сном и ночные походы в туалет исчезнут | ПАМЯТЬ И МОЗГ

Почки скажут вам: всего 1 стакан перед сном и ночные походы в туалет исчезнут | ПАМЯТЬ И МОЗГ

Joe Dassin Album Complet 2025 - The Best Of Joe Dassin 🏆 Joe Dassin Ses Plus Belles Chansons

Joe Dassin Album Complet 2025 - The Best Of Joe Dassin 🏆 Joe Dassin Ses Plus Belles Chansons

ШОКИРУЮЩИЕ детали из Абу-Даби! УЛЬТИМАТУМ ТРАМПА ПРИНЯТ! КОНЕЦ ВОЙНЫ ИЛИ КАПИТУЛЯЦИЯ?

ШОКИРУЮЩИЕ детали из Абу-Даби! УЛЬТИМАТУМ ТРАМПА ПРИНЯТ! КОНЕЦ ВОЙНЫ ИЛИ КАПИТУЛЯЦИЯ?

Chanson Française d’Exception 🎶 Rêves d’Amour et Lumières Intimes le Long des Rues de Paris 🇫🇷

Chanson Française d’Exception 🎶 Rêves d’Amour et Lumières Intimes le Long des Rues de Paris 🇫🇷

Адриано Челентано. Лучшее. Хиты 80-х и 60-х - Два в одном.

Адриано Челентано. Лучшее. Хиты 80-х и 60-х - Два в одном.

Middle Eastern Deep House | Organic & Melodic Arabic House | Night Drive Music

Middle Eastern Deep House | Organic & Melodic Arabic House | Night Drive Music

خاطره‌ای تلخ از محمد ماملی/ بیرەوەرییەکەی تاڵ لە ژیانی موحەمەدی ماملێ / Mohammad Mamle

خاطره‌ای تلخ از محمد ماملی/ بیرەوەرییەکەی تاڵ لە ژیانی موحەمەدی ماملێ / Mohammad Mamle

یادی ٢٤ ساڵەی کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمان محەمەدی ماملێ

یادی ٢٤ ساڵەی کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمان محەمەدی ماملێ

Gentle Slow Blues | Tender Love Songs for Evening

Gentle Slow Blues | Tender Love Songs for Evening

⚡️Зеленский ОТВЕТИЛ о КОНЦЕ ВОЙНЫ! Неожиданное ЗАЯВЛЕНИЕ поразило ВСЕХ. Вот К ЧЕМУ ГОТОВИТСЯ Украине

⚡️Зеленский ОТВЕТИЛ о КОНЦЕ ВОЙНЫ! Неожиданное ЗАЯВЛЕНИЕ поразило ВСЕХ. Вот К ЧЕМУ ГОТОВИТСЯ Украине

Спокойные и приятные мелодиии 1960-1980 г. и путишествие в прошлое по городам тех времен. Ностальгия

Спокойные и приятные мелодиии 1960-1980 г. и путишествие в прошлое по городам тех времен. Ностальгия

Yadi Mamle le Bokan - Mamosta Aso - Mohsin Hoseinpoor - یادی ماملێ لە بۆکان

Yadi Mamle le Bokan - Mamosta Aso - Mohsin Hoseinpoor - یادی ماملێ لە بۆکان

Путин в УЖАСЕ! В России разразился БУНТ: это ВОССТАНИЕ против Кремля. Вот, чего ждать

Путин в УЖАСЕ! В России разразился БУНТ: это ВОССТАНИЕ против Кремля. Вот, чего ждать

یادی 24 ساڵەی كۆچی دوایی هونەرمەندی كورد مامۆستا محەمەدی ماملێ

یادی 24 ساڵەی كۆچی دوایی هونەرمەندی كورد مامۆستا محەمەدی ماملێ

Соло от которых замирает сердце и ликует джаз |Solos that stop your heart – and make jazz come alive

Соло от которых замирает сердце и ликует джаз |Solos that stop your heart – and make jazz come alive

🔴 СРОЧНО ПЛАН ЕС ПО УСМИРЕНИЮ ТРАМПА #новости #одиндень

🔴 СРОЧНО ПЛАН ЕС ПО УСМИРЕНИЮ ТРАМПА #новости #одиндень

The Best Of Joe Dassin Collection 🏆 Joe Dassin Full Album 💖 Joe Dassin Best Hits

The Best Of Joe Dassin Collection 🏆 Joe Dassin Full Album 💖 Joe Dassin Best Hits

Chanson Française d’Amour 🎻 Émotions Printanières et Charme Vintage de Paris 🇫🇷

Chanson Française d’Amour 🎻 Émotions Printanières et Charme Vintage de Paris 🇫🇷

© 2025 ycliper. Все права защищены.



  • Контакты
  • О нас
  • Политика конфиденциальности



Контакты для правообладателей: [email protected]