زانیاری دەربارەی ئامیری pureritek
Автор: Rekawt Salah-وەستا ڕێکەوت
Загружено: 2021-01-13
Просмотров: 9840
Описание:
🚰🚰 ئاوی پاک چییە ؟
👈 کەمیی ماددە تواوەکان لە ئاودا چ زیانێکی هەیە ؟
🚰 ئاوی پاک ئاوێکی خاڵی یە لە مەوادی کیمیایی تواوە و لە زیندەوەری وورد کە هۆکاری نە خۆشین .
💡 خواردنەوەی ئاوی پاک و خاڵی لە مەوادی کیمیایی تواوە دەبێتە ھۆی پاکردنەوەی لەش , ئاوی پاک دەمان کاتە خاوەنی پێستێکی گەش و جوان ٫ گورچیلە و جگەر و ئەندامە گرینگ و ھەستیارەکانی جەستەمان لە نەخۆشی دەپارێزێ و لە توانای دا ھەیە بەھۆی عارەق دەرھاوێژتنەوە لەش لە مەوادی زیانبەخش پاک بکاتەوە چونکە ماددەکان دەگرێتە خۆی و لە خۆیدادەیانتوێنێتەوە
💡بەڵام ئەگەر ئاوێک پاکژ نەبێت و خۆی پڕ بێت لە مەواد و ئایۆنات , ئەو سیفەتە لەدەست دەدات و ناتوانێت لەش لە ماددەی زیانبەخش پاک بکاتەوە , چونکە توانای تواندنەوەی ئاو بۆ ماددەکان سنووردارە ….
💡ھەموومان شایەنی ئەوەین کە ئاوێکی پاک بەکار بھێنین بۆ ھەموو مەبەستێک , چ بۆ خۆراک ئامادەکردن و چ بۆ خواردنەوە , یان ئامادەکردنی شلەمەنییەکان .
🎯 ئایا دەزانین #ئاوی پاک چی یە ؟
ھەرچەندە ئاو خەڵاتی پەروەردگارە بۆ ژیان , بەڵام لە ھەمان کاتیشدا ھەڵگری نەخۆشی و ھۆی مردنیشە . چونکە ھەم ژینگەیەکی زۆر گونجاو و لەبارە بۆ زۆربەی زیندەوەرە ووردەکان وەکو کرمەکان و کەڕووەکان و ھەوێن و قەوزە و بەکتریا و میکرۆب و ڤایرۆسەکان , ھەروەھا توێنەرێکی باش و بەتوانایە بۆ زۆر ماددەی کیمیایی و ئاوێتەی جۆراو جۆر و ھەروەھا ھەڵگری زۆر لەو ماددانەشە کە ناتوێنەوە لە ئاودا .
💡 بڕی ماددە کیمیاییەکان گرنگترن یان جۆرەکەیان ؟
هەندێ کەس بە بێ پشتبەستن بە سەرچاوەى زانستی دەڵێن گوایا ئاوی فلتەر کراو زیانی هەیە بۆ لەش !!!
💡بۆ ئەو پرسە , کۆمپانیا درووستکەرەکانی فلتەری ئاو بۆ جێبەجێکردنى ڕێنماییە زانستییەکانى دەزگا زانستییەکانى وەکو WHO , EPA , NSF هەستاون بە زیادکردنى جۆرێک لە فلتەر کە ئیشی ئەوەیە بڕێک لە ئایۆنی کالسیۆم و مەگنسیۆم دواى پڕۆسەى فلتەرکردنەکە بکاتە ئاوەکەوە و بەم شێوەیە دواى نەهێشتنی ماددە زیانبەخشەکان , ئاوەکە هاوسەنگ دەکاتەوە لە ڕووى بڕی کانزاکانییەوە .
💡 بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوە زانستییەکان باس لەوە دەکەن کە کەم بوونى خوێیەکانى کالسیۆم و مەگنسیۆم لە ئاودا کێشەیەکی گەورە درووست ناکات لەسەر جەستە , چونکە ئێمە لەخۆراکەوە هەموو خوێ بەسوود و پێویستەکان وەردەگرین , بۆ نموونە , لە یەک کوپ ماستدا ٤٠٠ میللیگرام کالسیۆمی ئەندامی هەیە و دەکاتە دە هێندەى ئەو بڕەى کە لە ئاودا هەیە , کەواتە کەمیی خوێیەکانى کالسیۆم و مەگنسیۆم لە ئاودا کێشەیەکی گەورە درووست ناکات لەسەر جەستە بەڵام هەبوونى تەنها نیو میللیگرام لە ماددەیەکی کیمیایی زیانبەخش کاری خراپ دەکاتە سەر جەستە و ڕەنگە ببێتە هۆی لەکارکەوتنى ئەندامێکی گرینگ لە جەستەماندا و ببێتە هۆی سەرهەڵدانی نەخۆشیی و لەناو چوون .
💡 لە ڕاستییدا ئەو کانزا و خوێیانەى لە خۆراکەوە ڕۆژانە دەستمان دەکەوێت , چل جار زۆرترە لەو بڕەى لە ئاودا هەیە .
💡 ئەو ماددە تواوانەى ئاو زۆر گرینگ نیە بۆ لەش چونکە ئەو ماددانە بە شێوەى ئەندامیی نین بەڵکو بەشێوەى ئایۆنی تواوەى سەربەخۆ و بەرەڵڵان لە تەوژمى خوێندا دەسووڕێنەوە و جگەر سوودیان لێ وەرناگرێت , ئەو ماددانەى کە پێویستن لەش کاتێک سوودیان لێ وەردەگرێت کە بەشێوەى ئەندامیی بن و لە پێکهاتە و ئاوێتەى ئەندامیدا هەبن . هەروەها گریمان ئەگەر سوودبەخشیش بن , ئەوا بە پوختى لە ئاودا نین , بەڵکو لەگەڵ ماددەى زیانبەخشدا تێکەڵن ,
💡 چونکە ئاو کاتێ بە ناو خاکدا دەڕوات , چاک و خراپ , سوود بەخش و زیانبەخش هەڵدەگرێ و دەیانتوێنێتەوە , ناپرسێ لەوەى کامە بۆ جەستە و تەندرووستى ئێمە باشە و کامە باش نییە و دەبێتە هۆی نەخۆشیی .هەر بۆیە پێویستە ئاو فلتەر بکرێت , تا ماددەى زیانبەخشی تیا نەهێڵرێت .
💡 ئایا هیچ کاتێک پزیشک ئامۆژگاریمان دەکات کە ئاو بخۆینەوە بە مەبەستى ئەوەى کە بڕی پێویست لە کانزا و خوێیەکانمان چنگ بکەوێت ؟ یان داوامان لێ دەکات کە خۆراکی دەوڵەمەند بەو کانزا و خوێیانە بخۆین ؟
☀ ڕای خۆتمان بۆ بنوسە لە کۆمێنت
پێشانگای پاکژ بۆ فلتەری ئاو
فلکەی دەساڕەکە تەنیشت شیرینی وەستا هیدایەت
07708061971 - 07501208486
https://pakzh.business.site/
https://t.me/pakzhfiltar
/ shoping.waterfilter
https://t.me/pakzh
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: