فێرکاری (شانە و مەکینە) هەموو شتێکی لەسەر بزانە بە وردی - خولی فێربوونی سەرتاشین
Автор: Rekar Sardar
Загружено: 2023-02-16
Просмотров: 52619
Описание:
لە ڕێگەی ئەم ئینیستاگرامەوە هەموو شتێک لەسەر کۆرسی فێربوونی سەرتاشینەکەمان وەربگرە
instagram: https://instagram.com/golden_scissors...
____________________________________
یەکێکی تر لەو تەکنیکە گرنگانەی کە پێویستە سەرتاش فێری ببێت و بیزانێت شانەو مەکینەیە
وە زۆرجار سەرتاشی سەرەتا لێرەیا کێشەی بۆ دروست ئەبێت و لای قورسە ، چونکە ئەم تەکنیکە پێویستی بە تەرکیز و ڕاهاتنە ئەو کەسانەشی سەرەتان و تازە لە فێربوونان ترسیان هەیە لەکاتی ئیشکردندا ، ئەمە وائەکات تەرکیزت کەم بێتەوە و هەندێ جار وا هەستەکەی تەواو ئیتر فێرنابیت و ئەڵێیت ئەم ئیشە زۆر قورسە ، بۆیە ان شاء اللە لەم ڤیدیۆیە بە وردی باسی ئەوە ئەکەین چۆن بە شێوازێکی دروست دەستی شانەو مەکینەکەت بگریت و بەکاری بێنیت ، کاتێک زانیاریەکانت وەرگرت ئەوە بەرچاو ڕۆشنتر ئەبیت ، بە دوبارە بونەوە و بەکارهێنانی ئەم تەکنیکە و سەرچاککردنی بەردەوام وردە وردە هەستەکەی زۆر ئاسانتر ئەبێت لات و ترسەکەت لێی ئەشکێ ئەوەش بزانە ئەم ترسە شتکی ئاساییە و هەموو کەسێک توشی ئەم حاڵەتە ئەبێت لەسەرەتای فێربوونەوە لەبەر ئەوە تەرکیزت زیاتر بکە و سوربە لەسەر فێربوون و بەردەوام بونت بە پشتیوانی اللە ..
جا بابزانین شانەو مەکینە بۆ چی بەکاردێت وە شێوازی دەست گرتن و بەکارهێنانی چۆنە..
بەکارهێنانی مەکینە لەسەر شانە بۆ تێکەڵ کردنەوە و تێهەڵکێشانی ۲ بەشی قژ بەکاردێت ، واتە گەیاندنی قژی کورت بە قژێکی درێژتر بێ ئەوەی هەست بە خەت بکرێت لە نێوانیاندا..
🔶 شێوازی دەست گرتن :
یەکێک لەو هۆکارانەی تۆ وا هەستەکەیت ئەم تەکنیکە ئاسان نییە ئەوەیە کە دەستەکانت دژ بە یەک ئەجوڵێنیت بە بەردەوامی
لە کاتی بەکارهێنانی دەستی شانەکەت لەگەڵ دەستی مەکینەکەت ، بۆ نمونە ئەگەر هەردوو دەستت بە یەک ئاڕاستە بجوڵێنی زۆر بە ئاسانی دەستت ئەجوڵێ ..
بۆ ئەوەی بتوانی دەستەکانت بە عەکسی یەکتر بجوڵێنی پێویستت بە هەندێک تەمرینە بۆ دەست ڕاهاتن و زیاد بوونی تەرکیزت ..
بەکارهێنانی شانەو مەکینە لەم چەند خاڵە پێکدێت:
۱- دەست گرتنی شانەکە و کۆنتڕۆڵکردنی.
۲- سابت کردنی شانەکە بە پەنجەت.
۳- شانەکە ئەخەینە نێوان قژە کورتەکە و قژە درێژەکەوە و بەشێکی قژەکەی خوارەوە وەکو قیاس ئەخەینە بەشی خوارەوەی شانەکە.
٤- ڕاکێشانی سەرەوەی شانەکە و مەیلانکردنی بەلای خۆتدا.
٥- وەرگرتنی قیاسەکان لەسەرەوە و خوارەوی شانەکە.
٦- پێش ئەوەی قژەکە ببڕین لە زیهن و مێشکی خۆتدا هێڵێکی ئاسۆیی و ستونی ئەکێشین و شانەکە لەسەر ئەو هێڵانە ئەجوڵێنین .. واتە نابێت هەڕەمەکی قژەکە ببڕیت.
۷- دەست گرتنی مەکینەکەت و بڕینی قژەکە لەسەر دەمی ڕوبع یان سفر.
ئاگاداری ئەم حاڵەتانەی لای خوارەوە بە لە کاتی بڕینی قژەکە:
۱- مەترسە لەکاتی بەکارهێنانی شانەو مەکینە بڕوای تەواوت بە خۆت هەبێ چونکە ترس وات لێ ئەکات دەست بلەرزێ و نەتوانی قژەکە بە شێوەیەکی ڕێک ببڕیت.
۲- ئاگادار بە لەکاتی بەکارهێنانی مەکینەکە لەسەرشانەکە زەخت لە شانەکە نەکەی چونکە ئەو کات زیاد لە پێویستی خۆی قژەکە ئەبڕێت و هەندێ جار ئەبێتە هۆی سەقەت کردنی قژەکە ، لەبەر ئەوە تا ئەتوانی بە نەرمی دەسی مەکینەکەت دا بنێ تا ئەو ئاستەی تەنها لەمسێک بکات لەگەڵ شانەکە.
۳- ئاگاداری مەکینەکەت بە لە خوار شانەکەوە دەرنەچێت ، چونکە قژەکە سفر ئەکات.
٤- مەکینەکەت بە بەرزی مەگرە چونکە گیر ئەبێت لە دانەکانی شانەکەت.
🔻 لە کۆتایدا تێبینیەک لەسەر بڕینی قژەکە: 🔻
بۆ بڕینی قژی درێژ مەکینەکە بە شێوازێکی ئاسۆیی بەکاربێنە ..
بۆ بڕینی ڤژی کورت و لابردنی پەڵە بە شێوازی ستونی مەکینەکە بەکاربێنە .
#tutorial #barbershop #kurdish
Повторяем попытку...
Доступные форматы для скачивания:
Скачать видео
-
Информация по загрузке: